٦. بریندار

1.2K 319 472
                                    

*حسبي اللە و نعم الوکیل*

خوێندنەوەیەکی چێژبەخش!

٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭

لەم بەری ژوورەکە ئەڕۆم بۆ ئەو بەری..

شپرزەم و هەموو گیانم ئەلەرزێ..

ئەو نامەیەی جنۆکەکەشم لەناو دەستە..

نازانم چی بکەم بڕۆمە دەرەوە یان نا، زۆر زۆر دەترسم!

"ئێستا نەڕۆم بە کەسێکی ترسنۆکم دەزانێ و ئەمەش زیاتر هانی ئەدا بۆ ئازاردانم، ئەگەریش بڕۆم تەنیا خوا دەزانێ کە ئایا بە زیندوویی دەگەڕێمەوە ماڵ یان نا..."

بە نزمی قسەم لەگەڵ خۆم دەکرد..

هەوڵدەدەم ڕێگا چارەیەک بدۆزمەوە..

بەڵام نازانم کامەیان هەڵبژێرم؟!

هەناسەیەکی قوڵم دایەوە کە ناڕەحەتی و ماندوویی منی دەردەخست..

ڕۆیشتم لەلای دەرگای ژوورەکەم وەستام، ڕێک بەرامبەری..

وە بیرم کردەوە..

جاری پێشوو زۆر بە بوێرانە بە ڕوویدا وەستام و چوومە ناو ماڵە ترسێنەرەکە..

کەچی هیچی واشم بەسەر نەهات..

باشە با زیادبوونی ترسەکەم پشتگوێ بخەین..

هەروەها... وابزانم ئەو نایەوێت ئازاری جەستەیی بە من بگەیەنێت..

کەواتە...

سنگم پڕ کرد لە هەوا و بڕیاری کۆتاییم دا..

دەبێت ڕووبەڕووی ببمەوە!

دەستم خستە سەر دەسکی دەرگاکە و کردمەوە..

پاشان هەنگاوەکانم دەستیان پێ کرد بۆ چوونە دەرەوە لەم ژوورەم، لەگەڵ هەموو هەنگاوێکیشم ترس و لەرز زیاتر دەبوون و هەستم دەکرد لە ناوچە پارێزراوەکە دوور دەکەومەوە..

هیوادارم ئەم بڕیارەم هەڵە نەبێت..

کە گەیشتمە ناو هۆڵەکە کەسێکم نەبینی لەوێ..

لەوانەیە خەوتبن..

بێگومان وا دەبێت وا کاتژمێر دوانزەیە!

بە هێمنی بۆ لای دەرگای دەرەوەی ماڵەکە ڕۆیشتم و دوای چەند چرکەیەک کە تێیدا هێزی خۆمم کۆکردەوە دەرگاکەم کردەوە..

✓ ئەودیوی دەرگا | کتێبی یەکەمWhere stories live. Discover now