*اللهم صل و سلم علی نبینا محمد*
خوێندنەوەیەکی چێژبەخش!
<><><><><><><><><><><>
کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەشەوە..
لەسەر سیسەمەکەم دانیشتبووم و لێفەکەم لە دەوری جەستە لەرزیوەکەم ئاڵاندبوو و چاوەکانم زۆر بە فراوانی لە بەرامبەریان دەڕوانی بەبێ ئامانج چونکە هەموو وریاییم لەسەر بیرکردنەوەیە..
بیرکردنەوە لەوەی ئەمڕۆ بەسەرم هات..
ئەمەی ڕوویدا جگە لە زیادکردنی دە هێندە ترس بۆ گیانم هیچی تری نەکرد..
من ئێستا بیردەکەمەوە، من لەناو دەستی جنۆکەیەک دابووم..
لەناو بێدەنگیێکی قوڵ..
ماچی لە شوێن برینی سەر ڕوومەتم کرد..
پاشان وتی بمبورە..
من سەرم لێ شێواوە.. ئەو دەیەوێت ئازارم بدات، بەڵام ناشیەوێت..
ئێستا تێگەیشتم.. ئەو دەیەوێت ئازارێکی دەروونیم پێ ببەخشێت نەوەک جەستەیی..
نەفرەت خەریکە دڵم نەرم ئەبێت بەرامبەری!!
ئەو خراپە بەڵام باشیشە..
بەڵام لە یەک شت تێناگەم، بۆچی وادەکات؟؟ بۆ من لەناو ئەو هەموو مرۆڤە؟؟
هەناسەیەکی قوڵم دایەوە و چاوەکانم توند داخست و بە هەردوو دەستەکانم سەرم توند گووشی..
هێندە دەلەرزم لە ترسا کە ناتوانم دوای ئەو کاتە درەنگەش خەوم لێبکەوێت..
منێک کە پێشتر گاڵتەم بەو کەسانە ئەهات کە دەیان وت لە تاریکی ئەترسین چونکە تارمایی و جنۆکەکان لەو ساتەدا دەردەکەون، ئێستا و بەتایبەتی لەم ساتەدا باوەڕم بەم شتە بێمانایە هێناوە و ترسم لە هەمان شت بۆ دروست بووە!
ئەترسم لەوەی ئەو جنۆکەیە لە ساتێک لەناکاو لەبەر چاوەکانم دەرکەوێت! یان کە خەوتووم بێت و ئازارم بدات!
بۆیە بەهیچ شێوەیەک ناوێرم چاوەکانم بۆ ماوەیەکی زۆر دابخەم..
بە ماندوویی لەناو ئەم هەستە ئازاربەخشانەم لێفەکەم لەخۆم کردەوە و هەستامەوە سەر پێیەکانم..
بێگومان دڵم زۆر زۆر بەخێرایی لێدەدات و گریان لە قوڕم وەستاوە!
زۆر دەترسم!
YOU ARE READING
✓ ئەودیوی دەرگا | کتێبی یەکەم
Romanceژیانێڪۍ ئاساییـم هەبـوو تا لەنـاڪـاو خانـووە چۆڵـڪراوەڪەۍ تەنیشتـمان منـۍ ڪرد بە ئامانـجۍ دواتـرۍ.. ⚠️هەموو کەسایەتی و ڕووداوەکانی نێو ئەم چیڕۆکە خەیاڵییە و هیچ پەیوەندی بە دونیای ڕاستییەوە نییە بۆیە تکایە ڕێگە مەدە کارت تێبکات بەهیچ شێوەیەک، لەحاڵە...