(دەیڤد). کوڕێکی 16 ساڵە. بە کوڕێکی خراپ ناسراوە لە قوتابخانەکەیدا کە بەبەردەوای ئاژاوە دەنێتەوە و بە بەردەوامی شەڕ دەکات و تەنانەت لەگەڵ مامۆستاکانیشی شەڕ دەکات . هەندێک لە قوتابیەکان لێی دەترسێن و هەندێکیان ڕقیان لێی دەبێتەوە . هەرچەندە کە (دەیڤد) کوڕێکی سەرنجراکێشە و زۆربەی کچەکان هەوڵدەدەن کە ئەو بەدەست بهێنن . بەڵام ئەو بە هیچ کامێک لە کچەکان سەرسام نیە و بەبەردەوامی ئەوان ڕەت دەکاتەوە . لەبەر ئەوەی ئەو بەبەردەوامی بەخۆی دەڵێت کە کچێک دەتوانێت ببێت هۆی ڕێگریکردن لە خۆشیەکانی ژیانی بەڵام چی ڕوودەدات کاتێک (ئیمێڵی) کە کچێکی 14 ساڵە و هەمیشە دەم بەخەندەیە و میهرەبانە . بیرکردنەوەکەی (دەیڤد) دەگۆڕێت و وای لێدەکات کە ئاشقی ببێت. "پێم بڵێ دەیڤد . چ شتێک وا لەتۆ دەکات کە دڵخۆش بیت . من دەیکەم" ئیمێڵی ئەوەی بە خەمباریەوە وت "تەنها لێرە بڕۆ ئیمێڵی . نامەوێت جارێکیتر بتبینم" دەیڤد ئەوەی بە توڕەییەوە وت ............... "داوای لێبوردن دەکەم ئیمێڵی . تکایە مەڕۆ" دەیڤد ئەوەی بە پەشیمانیەوە وت "باشە دەیڤد ... ناڕۆم" ئیمێڵی ئەوەی بە زەردەخەنەیەکی شیرین وت