Hola
Vote before read
start
NONE POV
ماوەی سێ ڕۆژە جەیکەی پەیوەندی بە ڤانێساوە ئەکرد بەڵام هەر جارەو بەهۆکارێک نەدەبووە خاوەن وەڵام
جارێک بەسەریدا دادەخرایەوە
جارێک پێی دەوت کاری هەیەو دای دەخستەوەوە دووبارە بە بێزاری سەیرێکی مۆبایلەکەی کرد ..کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانیە و پەیوەندیەکە دوبارە لە بەندینخانەوەیە
╔══╗
║██║
║(O)║♫ ♪ ♫ ♪
╚══╝
*********ڤانێسا: گانگ ڤانێسا قسە دەکات
ئەو ئەیزانی کە ئەوە جۆنگگووکە بەڵام نەی ئەویست وا خۆی نیشان بدات کە خەیاڵی لایەتی
جەیکەی: ئەمە چوارەم جارە .. ڕێک چوارەم .. سوێند ئەخۆم ئەگەر دایبخەیتەوە لە زیندان ڕا ئەکەم و ئەگەمە لات ئەوەی خراپ بێت بەسەرتی ئەهێنم ... بۆیە هەر ئێستە پێم بڵێ چی ڕووی داوە ؟؟
زۆر بە توڕەی و بە خێرای هەموو قسەکانی ئەکرد تا چرکەیەکیش ڕێگە بە ڤانێسا نەیات بۆ هێنانەوەی بەهانەو داخستنەوەی پەیوەندیەکە بە ڕوویدا
ڤانێسا: گەمژەی بێ نرخ ئەتەوێ چی بە من بڵێیت وازم لێ بێنە .. سوێند ئەخۆم واز لە کەیسەکەت ئەهێنم ئەگەر وا بەردەوام بێت .. لەمەودوا ئەگەر کارێکی گرنگت هەبوو بە خوشکت ئەڵێیت تا پێمی بڵێت و پەیوەندیم پێوە ناکەیتەوە
ڤانێساش بەهەمان توڕەی و دەنگەوە هاواری ئەکرد بەسەریداو تەنانەت خراپتریش
جەیکەی: تەنها .. تەنها پێم بڵێ با بزانم چیم کردووە شایەنی ئەوە بم .. لەو ڕۆژەوە کە ماچم کردی قسەمان نەکردۆتەوە.. تۆ پێت وتم چاوەڕێم ئەکەی بەڵام هێشتان سەرەتای ڕێگەیە ئەتەوێ بەجێم بهێڵیت؟
بە جۆرێک قسەی ئەکرد .. کە هەم توڕە .. هەم دڵسۆز.. هەم هێمن .. هەم توند بوو .. هەموو شتێکی تێدا بەدی دەکرا
ڤانێسا: بەڵێ زانیم کە منیش بەکارهێنراوم ، من نامەوێ بەردەوام بم ، بە چای ڕینی خۆشەویستت بڵێ پارێزەرێکی نوێت بۆ بدۆزێتەوە کە کەیسەکەی ڕادەست بکەم لەم ڕۆژانە
بە چاوێکی پڕ لە فرمێسک و توڕەییەوە .. خۆشی دڵنیا نەبوو لە قسەکەی بەڵام کردی ...
جەیکەی: هێی .. ئەوە تۆ باسی چی ئەکەی؟ چای ڕین چ نەفرەتیەکە .. گوێ بگرە .. سوێند ئەخۆم ئەگەر سبەی کاتژمێر 8و سی خولەک لای من نەبیت .. ئەوەی وتم ئەیکەم وە خراپتریش .. دڵنیابە دنیا وێران ئەکەم
ئەوەی وت و پەیوەندیەکەی داخستەوە کە ئاسانتربوو تا ڤانێسا بەدەنگی بگری
جێنی: هێی هێی تۆ باشی
ڤانێسا لە سەر زەوی توالێتی دادگا دانیشتبوو بە دەنگی بەرز ئەگریا
جێنی ئەو ڕەوشە خراپەی ئەوی بینیوە لەو ڕۆژانە .. وە بەردەوام لە هەموو هەلێک لێی دەپرسێت بەڵام هیچ وەڵامێک وەرناگرێت .. یان بە گریانەوە ئەچێتە باوەشی
یانیش بە زەردەخەنەیەک و جێهێشتنی پرسیارەکەی دادەخست
![](https://img.wattpad.com/cover/235444203-288-k626047.jpg)
YOU ARE READING
✔️[ژوانێک لە بەندینخانە]JJK
Romantik A DATE FROM PRISON 'یەکەم ژوانمان لە نێوان چوار دیوار بوو "ڕەنگە هەڵەم کردبێ لە هەڵبژاردنت 'یانیش جوانترین کارت بووبێ "ڕەنگە دەستپێکی تاوان بێت 'یانیش ڕۆشن بوونی ژیان بووبێ "تـــــەنهـــا ئەوە ئــەزانـــم .. سەرەتایەکی پــڕ نەفرەت...