VOTE BEFORE READ
.
.
.
.
STARTNONE POV
شەوی ڕابردوو ڤانێسا دەرمانی خەوی خوارد تا زۆر بە ئارامی بخەوێت و بیر لە هیچ نەکاتەوە
وە ئامادە بێ تا سبەی پلان دابڕێژێت بۆ بینینی جونگگووک.
.
.
بەیانی بەئاگا هات لەگەڵ بیستنی دەنگی پەیوەندیەک لە بەندینخانەوەڤانێسا: بەڵێ فەرموو؟؟
یوون: ڤانێسا.. منم یوون کچەکەم
ڤانێسا: ئۆوو سوپڕایزێکی جوان بوو باوکە تۆ باشی
(بە دەنگی خەواڵووەوە)
یوون: باشم گوڵی من .. بەڵام شتێکی سەیر هەیە... جۆن جۆنگگووک داوای بینینی تۆی کرد لە من .. من قسەکەیم ڕەت نەکردەوە بەڵام ئەگەر یەکتان بینی بە هیچ جۆرێک ڕازی نەبێ ئەگەر ڕیکوێستی کردی بۆ وەرگرتنی داواکەی
ڤانێسا: ئۆففف باوکە تۆ خەوەکەت لێ تێک یام لەبەر ئەو کوڕە بە تاتۆو خوێڕیە .. تکایە ئەو مەسەلەیە داخە
یوون: چیە کچم بێزاریت لە قسەی باوکت و ئەتەوێ بخەوی باشە ئیتر پەیوەندیت پێوە ناکەم
ڤانێسا: وام نەوت ئەپااااااا تەنها تۆ دوای نیوەڕۆ پەیوەندیت ئەکرد نەوەک کاتژمێر 8 تکایە بە بڕیارەکەت بچۆوە خاوەنشکۆۆۆۆۆۆ
یوون: باشە ئەوەنە ناز مەکە تەواو تێگەیشتم هههه فەرمان دەر ئەکەم سێ شەمە بێیتە دیدارم چونکە بیرت ئەکەم
[ئۆو من سێ شەمە ئەبێ جەیکەی ببینم نابێ بڕۆمە لای باوکم ]
ڤانێسا: نا باوکە گیان ببورە ئەبێ بڕۆمە دیدارێکی زۆر گرنگ لە سێ شەمە بۆ جاری داهاتوو ئەتبینم
AFTER 5H
VANEESA POV
نیوەڕۆیەکی زۆر خۆش بوو لام چونکە خەوم زۆر ئارام بوو بۆیە بڕیارم دا دەست بکەم بە کردنی هەندێک لە کارەکانی ناو ماڵەکەم چونکە ماوەیەکە گرنگیم پێ نەیاوە
دوای شاوەرێکی گەرم شۆرتێک و ستیانەکەم لەبەر کرد تا دوبارە ئارەق دەر نەیەم لەکاتی کار کردن
سێوێک و پەرداغێک شیر کاکاوم ئامادە کرد .. لە دەرگا شوشەکانم سەیری دیمەنی بەفربارینم ئەکرد کە تەواو دەرەوەی سپی کردبوو ..
NOCK NOCK
دەنگی دەرگا هات و منیش جلم لەبەر نیە؟؟؟
بەخێرای ڕۆیشتمە ژوورەکەی و لێدانەکە ڕووی لە زیاد بوون ئەکرد
بلوزکی قەدیفەی تا سەر ڕانم لەپێ کرد و خێرا گەڕامەوە خوارەوە
بەرەو دەرگاکە ڕۆیشتم و لە میکرەفۆنەکەوەپرسیم
ڤانێسا: کێیە؟؟ بۆ لەبەردەم کامێراکە نیت؟؟
پیاوێک هاتە بەردەم کامێراکە لەگەڵ زەرفە خواردنەکەی و دامە گەورەکەی کە دانەکانی دەر ئەخات
YOU ARE READING
✔️[ژوانێک لە بەندینخانە]JJK
Roman d'amour A DATE FROM PRISON 'یەکەم ژوانمان لە نێوان چوار دیوار بوو "ڕەنگە هەڵەم کردبێ لە هەڵبژاردنت 'یانیش جوانترین کارت بووبێ "ڕەنگە دەستپێکی تاوان بێت 'یانیش ڕۆشن بوونی ژیان بووبێ "تـــــەنهـــا ئەوە ئــەزانـــم .. سەرەتایەکی پــڕ نەفرەت...