PREGNANT!¡

3.3K 473 1K
                                    

Hola

ڤۆت بیفۆڕ ڕید

START

NONE POV

ڤانێسا لەناو ڕاڕەوەکانی دادگا زۆر بە خێرای ئەڕۆیشت تا فریای ئەو دادگاییەی بکەوێت کە لەیادی کردبوو

گەیشتە بەردەم دەرگای هۆڵەکەو بریکار دەرەکەی هات

جیسوو: هێی تۆ .. چۆن پارێزەرێکیت چۆن ئەوەنە دوا ئەکەویت چی ئەگەر پێنج خولەک درەنگت...

ڤانێسا قسەکانی بەو بێڕێزەی بەرامبەری بڕی و خۆی قسەی کرد بە هێمنی

ڤانێسا: ئاگاداری قسەکانت بە .. ئەگەر دوا بکەوتمایە بۆت هەبوو ئەم قسانە لەڕووم بکەیت
ئێستاش دابنیشە و ئارامبەرەوە هەتا ناومان ئەخوێنرێتەوە

جیسوو بەبێ ئارامی و ڕوخسارێکی مۆنەوە دانیشتەوە لەسەر کورسیە چاوەڕوانیەکان و لەوکاتەش تێی بەرەو ڤانێسا هات

تێی: هێی پارێزەر گانگ .. ئەکرێ کەمێک قسە بکەین

ڤانێسا: ببورە .. (لەوکاتە فەرمانبەرێک هات و ناویانی خوێندەوە بۆ هۆڵی دادگایی) ئەوە کاتی کەیسەکەمە دوای کاتژمێرێکی کە قسە ئەکەین

لەگەڵ جیسوو بەرامبەرەکەیان بەرەو ناو هۆڵی دادگا ڕۆیشتن و هەریەکەیان لە بەشێک دانیشتن لەپاڵ بریکاردەرەکانیانەو

دادوەر : سکاڵاکار پاک جیسوو سکاڵای هەیە لە پارک هانبین بە تۆمەتی خیانەتکردن لێی لەگەڵ سکرتێرەکەی .. وە هەموو پشکنینەکان پۆزەتیڤ بوون

دەستێکی بۆ بەرەی سکاڵاکار ڕاکێشا بەواتای قسە بکەن

ڤانێسا هەستایەوە و وەک ڕێز چەمیەوەو دەستی بە قسەکردن کرد

ڤانێسا: جەنابی دادوەر بریکاردەرەکەم داوا دەکات سکاڵالێکراو بە سزای خۆی بگات (بەم جۆرە داوایە ئەوترێ تەفریق بە کوردی نەمزانی بۆیە باسم نەکرد )ٚ وە قەرەبووی ئەو زەرەرانەی ئەوێتەوە کە لە ماوەی پەیوەندی سکاڵالێکراو و خۆشەویستەکەی لێی کەوتووە

لەوکاتە پارێزەری هانبین هەستایەوە سەر پێ

پ.جان: ئێمە ڕازی نین بەم ستەمە کەلێمان بکرێت وە ئێمە شایەنی ئەوە نین بریکاردەرەکەم کارێکی نەکردووە زیان بە کاری کۆمپانیای داواکار بگەیەنێت

ڤانێساش نەیهێشت هیچ بوارێک هەبێت قسەی کرد

ڤانێسا: بەڕێزم من بەڵگەم هەیە .. بەڕێزیان زیاد لە دەهەزار دۆلاریان لەماوەی یەک مانگ بۆ ئەو خانمە بەکارهێناوە لەکاتێکدا کە هێشتان کۆمپانیاکانیان هاوبەشبوون

✔️[ژوانێک لە بەندینخانە]JJKWhere stories live. Discover now