OUBLIETTIE!

9.5K 823 444
                                    

VOTE BEFORE READ..
.
.
.
.
START

VANESSA POV

سەر لەبەیانی ڕۆژی سێ شەممەیە وە من زوو هەستاوم تا بتوانم فریای دیدارەکەم بکەوم

درێسێکی ڕەش و ڕەینکۆتێکی ڕەش وە جوتێک بووتی ڕەشم لەپێ کرد .. خواردنی بەیانیم نەخوارد تا لەوێ لەگەڵ خاوەن دیدارەکە داوای خواردن بکەین

بەسەر شەقامە تەڕ و باراناویەکانا بە خێرای ئەڕۆیشتم تا بگەمە وێستگەی پاسەکەو جێم نەهێڵێت

من بەرەو زیندانی سۆدایموون ئەڕۆیشتم وە دیدارەکەم لەوێیە لەگەڵ زیندانێکی  تاکە کەسی

من ئەڕۆم بۆ بینینی باوکم ..
ئەو چوار مانگە دەستگیرکراوە بە تۆمەتی کوشتنی براکەی وە بەهۆی ئەوەی زۆر بە دڕندانە ئەنجامیداوە لە زیندانی تاکە کەسیە

من نکۆڵی ناکەم تەنانەت خۆشی ئەڵێت وامکردووە !!

بەڵام ئەو باوکمەو ناتوانم ڕقم لێی بێت و دەستی لێهەڵبگرم لەکاتێکدا لەسەر هەق بووە تەنها ئەو تووڕە بووە و کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە

وە ئەو ئاسوودەیە بە کارەکەی لەپێناو ژیانمان وە لە پێناو ڕۆحی دایکم

گەیشتمە زیندانی سۆدایموون .. کەشی ئەم ناوەبە بەردەوامی وا ناخۆش و نا لەبارە؟؟ یانیش من لە تاو حەسرەتی باوکم ڕقم لێیەتی ؟؟

لەدوای ڕۆیشتنم بەناو چەند سانسۆرێک و پشکنینێک چوومە هۆڵێکی گەورە بۆ بینینی باوکم کە زۆر کەسی لێبوو

باوکم تەنها کاتێک من هێمە لای بۆی هەیە کەسێک ببینێ یانیش پاسەوانەکان چونکە ئەو تەنها بە هاوینا ئەبرێتە دەر وە ئێستەش زستانە

یاریم بە پەنجەکانم ئەکرد زۆر بە نائارامی وە دڵیشم خۆش بوو چونکە باوکم ئەبینی

هەستام و چوومە لای پاسەوانەکە .. داوام لێکرد کە خواردن بکڕمەوە تا لەگەڵ باوکم بیخۆم و ئەویش ڕێنوێنی کردم

لە ڕاستیا ڕێگەم نایەن خۆم خواردن بێنم .. چونکە ئەترسن دەرمان یان شتێکی خراپی تێ بکەم و باری تەندروستی زیندانی کراوەکە تێک بەم یانیش بیکوژم

لەڕێگەی گەڕانەوە بووم بۆ سەر مێزەکەم لەسوچی ئەوسەری ژوورەکەم

لەوکاتە بێ ئاگایانە بەر زیندانیەک کەوتم .. لە ڕاستیا من بەر ئەو کەوتم کەچی خۆم کەوتم بە زەویا وە دڵنیام من ئازارم زیاتریش پێ گەیشت

بێ ئاوڕدانەوە و یارمەتیم بات هەستم ڕۆیشت

لەوکاتە ..

یون: ڤانێسا کچەکەم

باوکم هاتو و یارمەتی هەستانەوەمی یا..  ڕاستە باوکم لەباوەشی گرتم

بەڵام من بەردەوام خەیاڵم لای ئەو کارە بێ ڕێزانەیە بوو وە گوێم لە زۆر وشەی باوکم نەبوو

✔️[ژوانێک لە بەندینخانە]JJKWhere stories live. Discover now