Epilogue

2.4K 334 1.3K
                                    

HOLAAAA

ئیمتیحان تەواو شکوور
سێ ڕۆژ ئیسراحەتم بۆیە ئەم ئیپلۆگە ئەنوسم وەک بەڵێنم یابوو
بەجدی ئێستە نازانم چی ئەنوسم ههههه بەس قەینا لە دوای نوسینی ستارت بیرۆکە خۆی ئەکا بە مێشکما
لێتس گۆ

START

AFTER 40 YEARS

جیلان : ئۆما .. واتا باپیرە و داپیرە لە زیندان یەکتریان ناسی ؟؟ هەر وەک چۆن تۆش باوکمت لە زیندان ناسی؟؟؟؟

جیلانی کچی جیئان کچێکی زۆر ژیر و تێگەیشتووە
لە بەشی مێژوو ئەخوێنێت وە بڕیاری یاوە مێژووی خێزانەکەی پێش مێژووی وڵاتەکەی بنوسێتەوە

جیئان: هههه بەڵێ گیانەکەم ڕاستە .. بەڵام باوکی من زیندانی بووە وە دایکیشم پارێزەر .. بەڵام لە چیرۆکی من و باوکت سەرۆکی زیندانەکە باوکتە وە دایکیشت سکرتێرە بوو

جیلان سەیری چاوی دایکی ئەکرد بە خەیاڵ ڕۆیشتوویی و زۆر لێی ورد ئەبۆیەوە

جیئان: بیر لە چی ئەکەیتەوە؟؟

جیلان: ڕاستیەکەی .. ئەمەوێ بڕۆمە زیندان و منیش پیاوێکی وەک باپیرەم بدۆزمەوە .. چیرۆکی ئەوان کاریگەر و خۆشترە لەوەی ئێوە

جیئان ویستی دانەیەک بکێشێت بە کچە گەمژەکەیا بەڵام بە خێرای لە ژێر دەستی ڕایکرد ...

جیئان: هەرگیز .. من تۆ ئەکوژم ئەگەر بیر لە کاری وا بکەیتەوە

جیئانیش بەدەم پێکەنینەوە بەخێرای ڕای کردە ژوورەکەی

جۆنگگووک لە تەمەنی 56ساڵی و ڤانێساش 5ساڵ دوای ئەو کۆچی دوای کرد بەهۆی نەخۆشی زەهای مەر کە لەدوای جەیکەی توشی بوو ..
بەڵام جیئان بەردەوام بەخۆشەویستیەوە سەیری نەخۆشیەکەی دایکی ئەکرد چونکە ئەیزانی تەنانەت ئازارەکانیشی بۆ خۆشەویستی باوکیەتی نەوەک کێشه بێ ماناکانی ئەم دونیایە

جیلان بە تەواوی شەیدای ئەو چیرۆکە پڕ خۆشەویستی و سەرکێشی و ڕۆمانسیاتە بووە
زۆر هەوڵی یا بچێتە بەشێک کە پەیوەندی بە دادگا هەبێت بەڵام باوکی و دایکی ڕێگەیان نەیا چوونکە ئەزانن چەن پڕ مەترسیە

بۆیە کۆتا هەلی بەشی مێژوو بوو .. لە هیچ باشتر بوو بەلایەوە ههههه

جیلان پانتۆڵێکی کۆماندۆی تەسکی ڕەش و بۆدیەکی ڕەش و سپی کورتی لەگەڵ جاکێتێکی چەرمی ڕەشی لەبەر کرد
کاسکێتێکی لەسەر کرد و ماسکەکەی بیر نەچوو لەبەر کۆرۆنا
چێڵسی بووتە چەرمەکانی لەپێ کرد و بەرەو دەرەوەی ماڵەکەی بەڕێکەوت

پیاسەی ئەکرد و هەنگاوی بەسەر گەڵا ڕزیوەکانی پێشوازیکەر لە پایز ئەنا
ئیرەی بە چیرۆکی خۆشەویستی باپیر و داپیرەی ئەبرد و بەردەوام خەیاڵی لای ئەوەبوو

✔️[ژوانێک لە بەندینخانە]JJKWhere stories live. Discover now