I

4K 270 80
                                    

"سەرەتا دیسکریپشن بخوێنەوە"
ENJOY

START

ڕۆمــانیا -بۆکارێســت  20ی دێسەمبەر  1:20AM

Ada pov

لـەسەر سوچی لای ڕاستی جێگاکەم دانیشتووم و خۆشم نازانم ئەم هەموو لەرزینە چیە کە جەستەمی داگرتووە

لەبەر سترێسە زۆرەکەم بەردەوام نینۆکەکانم ئەخوارد و هەموو پێستی نینۆکم لێ کردبۆیەوە

چاوەکانم لەسەر دەرگاکە لانەدەدا کە ئەگەری ئەوە هەبوو لە هەر ساتێک ئەو بێتەوە

ئەزانم زۆر هەڵەبووم کە توڕەمکرد .. بەڵێ .. ئادا تۆ گەمژەیت زۆریش گەمژەیت

بەڵێ ئەو فرمانی پێ کردم کە ئەو لەماڵ نەبوو لە شەودا بە هیچ مەبەستێک نەڕۆمە دەر ئەگەرنا خۆم بەرپرسم لە توڕەبوونی

بەڵام من زۆر تامەزرۆی هەڵمژینی هەوایەکی پاک و بینینی داری کریسمس بووم لە شەودا کە ئەمە بۆ دووەم ساڵە نەمبینیوە بەهۆی هاوسەرگیریکردنم لەگەڵ ئەو

هەرخۆی نەمدەوێرا لەکاتی بۆنەکان ئەوە بکەم نەوەک ئەو من ببینێت .. بەڵام ئەم شەو ئەو ڕۆیشتە براشۆڤ بۆ وەرگرتنی جەوێکی خۆش .. ڕاستیەکەی ئەو وای بەمن وت ..

بەڵام لە بەدبەختی من نەڕۆیشتبوو .. وەلەناو کۆمەڵە خەڵکەکە منی بینی !! ئەوە وایکرد جەستەم لەکار بکەوێت .. وە تەنها بە چاو ئاماژەی بۆ کردم کە بڕۆمە ماڵەوەو چاوەڕێی ئەو بم .. تەنها بە چــاو

وە من چاوەڕێیم بگەڕێتەوەو وەک هەمیشە شەڕ بکەین .. بەڵام هێشتان من ئەترسم

چونکە منم ئازار ئەدرێم نەوەک ئەو

مووە وردەکانی قۆڵم بەرزبوونەوە بەهۆی گرژبوونە لەپڕەکەی جەستەم

"سۆزانیییییی" ڕاستەوخۆ لەجێی خۆم هەڵبەزیمەوە کە گوێم لەو دەنگە نوساوەی بوو .. دیارە خواردوێتیەوە .. هەر لەگەڵ هاتنە ژوورەوەی ڕۆحی منی سوتاند سەرەڕای ئەوەی هێشتان لە ژوورەکەم نیە .. بەڵام هەست بە ئازار ئەکەم

خۆم کسکەڵە کرد و چاوەڕوانی کرانەوەی دەرگاکەبووم تا شەیتان خۆی بکات بە ژوورا .. هیوادار بووم فریشتەی ڕۆح کێشان لێرە بوایە .. سوێند بەخوا هەر ئێستام هەڵ ئەبژارد بۆ ماڵئاوای

دەرگاکەی زۆر زۆر بە توندی کردەوە و کاتێک درا بە دیوارەکەیا دەنگی شکانی دەرکرد

ڕاستەوخۆ دەستم کرد بە نزاو پاڕانەوە لەناو دڵم .. هەرخۆی دوو کاتژمێرە لە ترسا ئازارم هەیە

بــاوشـــە نــەرمــەکــەیـــیWhere stories live. Discover now