Buna ziua 💋
Enjoy 💗START
ئێوارەی 31ی دێسەمبەر .. کۆشکی خێزانی هانز
ADA POVلەڕێگا بووین بەرەو کۆشکی خێزانی هانز .. لە تەنیشت هارڤی دانیشتبووم لەناو ئۆتۆمۆبێلەکە
هێشتان لە شۆکام بۆ ئەو جلەی بۆی کڕیم .. ئەو هەرگیز ڕێگەی نەیاوە بیکڕم سەرەڕای ئەوەی پارە پەیا ئەکەم ، ئەڵێت خۆت بیدورە
بەڵام ئەمشەو .. گرانترین دریسی بۆ هەڵگرتم .. لەگەڵ قاتێک کە ڕیبات و گیرفانەکەی لە قوماشی جلەکەی من بوو
زۆر نا ئاسوودەم لەناو ئەم جلە ، وا هەست ئەکەم ئاهەنگی هاوسەرگیریمەهەرچۆنێک بێت .. ئەمشەویش بە کەمێک شەراب و سەمایەکی بێزارکەر بەڕێ ئەکەین
"کە گەیشتینە ئەوێ لە تەنیشتم ئەبی ، بۆ چرکەیەکیش لێم دوور ناکەویتەوە " زۆر بە دەنگێکی سامناکی قسەی کرد و بە لاچاوێک سەیری کردم تا بزانێت قایل ئەبم "باشە "
"ئحم .. حەزت لە هەرچەند بوو بخۆرەوە ، با بزانم ئەتوانی شەوێکی خۆشم بۆ دروست بکەی لە دوای ئاهەنگەکە" بە دەنگێکی گاڵتەجاری وای وت وەک ئەوەی من سۆزانیەک بم و خۆم ئامادە بکەم تا شەو گەورەکەم دڵخۆش بکەم
"من لە سوڕی مانگانەم .. بیرت چوو"
ڕاستیەکەی .. لەوانەیە ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژم بوبێت چونکە لە دوێنێوە هیچم نەبینیوە .. بەڵام مادام بە ڕێزەوە ئەوەی لێم ناوێت و سوکایەتی ئەکات منیش ئازاری ئەیەم"نەفرەت تۆ زۆرترین ڕۆژ لە سوڕی مانگانەی ، هەرگیز هەلی دوگیان بوونت لێ نابینم " ڕاستی بڵێم ئەو ئاگادار نیە دەرمانی دژە سکپڕی ئەخۆم .. بەڵام واتە ئەو منداڵی لەمن ئەوێ؟؟؟
"تۆ منداڵت ئەوێ؟؟ لەمن؟؟"
ئەم پیاوە بۆ وا گۆڕاوە .. دڵنیام کەسێک شتێکی لێ کردووە یانیش جادووی لێ کراوە"بۆنا .. تۆ ناتەوێ ببیتە دایک ؟؟ ئێمە دوو ساڵە هاوسەرین و شتێکی جوانە منداڵێکمان هەبێ"
بەڵێ دڵنیابوومەوە جادووی لێ کراوە .. بەڵام هێشتا هەست بە دەنگە ڕەق و ساردەکەی ئەکەمهیچ وەڵامم نەیایەوەو سەیری پێشی خۆمم ئەکرد و هەوڵم ئەیا ئەو گفتوگۆ نەفرەتیە لەیاد کەم
YOU ARE READING
بــاوشـــە نــەرمــەکــەیـــی
Romanceپێـــم وابـــوو هـــەمـــوویــان وەک یـــەکــن هــەموویــان خـــاوەن باوشێکـــی تــوند و بــێ بــەزەیــن وامــ ئـــەزانــی ئاسمـــان هەمـــیشە ڕەش پــۆشـــە وە دەریـــاکــان بــەردەوام خـــنکێــــنــــەرن بــە بـــۆچــونے مــن ژیــان تـــەنــها بەڕ...