VII

1.1K 181 405
                                    

دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژێک

ئادا یەکەم کاری لە دوکانی بەرگدرونەکەی دەرکردنی بێلای هاوکاری بوو وە دامەزراندنی کچێکی کە بوو لە شوێنی

لەم چەند ڕۆژە بە سوتفەش جۆنگگووکی نەبینیوە
هارڤیش غیرەی لە ئادا زیادی کردووەو بەردەوام ڕێگری لێ ئەکات لەوەی جلی تەسک یان ڕووت .. تەنانەت کەمێکیش ڕووت لەبەر بکات

بەڕادەیەک شتەکان ئاسای بووە کە ئادا گوێڕایەڵانە بە گوێی دەکات
وە بە هێمنی و وەک دوو هاوپیشە تازە یەکتر بناسن
نەوەک ئادایەک کە ڕقی لە مێردەکەی بێت

خۆشی نازانێت دوای ئەم هەموو شتە ، چۆن "دڵی" نەوەک مێشکی ئەم هەموو کارەی پێ ئەکەن
تەنانەت بڕیاری دا سزای خۆی بدات
بەڵام .. ئەو نەی ئەتوانی بۆ برە نەگریسیەکانی هارڤی بڵێت نــا

ڕاچڵەکی کاتێک دەرزیەک چووو بە دەستی داو بە نزمی هاواری کرد

بەڵام ئوەی سەری سوڕماند ئەو کڕیارەی هاتبۆیە ژوور زوو پەلاماری دەستەکانی یا و پارچەیەک لە قوماشە بڕدراوەکانی تێ پێچا

"تۆ باشیت خاتوون .. ئازارت نیە؟"

ئادا بەهۆی شڵەژانە لەناکاوەکەی کەمێک حەپەسا .. بەڵام کە هۆشی هاتەوە

"ئـ. ئاهـ سسوپاس من باشم ئەمە زوو زوو ڕوودەدات"

دەستی خۆی توند گرت بە پەڕۆکەو زیاتر قایمی کرد

"چۆن یارمەتیت بەم؟ دیارە نوێیت لێرە پێشتر نەمبینیویت"

ئافرەتە بەتەمەنەکە لەسەر کورسی بەردەم مێزەکەی ئادا دانیشت و سەیری کرد

"بەڵێ نوێم .. هاتووم بۆ سەردانی کچ و زاواکەم کە لەم ڕۆژانە هاوسەرگیری ئەکەن "

ئافرەتێکی دەم بە خەندە بوو بۆیە ئادا زوو خۆشی وییست
"ئێهـ ، وە تۆش لێرەیت بۆ ئەوەی جلێکی جوان بپۆشیت لە ئاهەنگەکە"

ئادا بە دراماتیکی وو پێکەنینەوە قوماشەکەی یا بە سەریا وەک "کڵاو سوور "
تا زیاتر لەگەڵ کڕیارە نوێیەکەی تێکەڵ بێت

"ڕێک بەم جۆرە .. ڕاستیەکەی ، زاواکەم بیانیە
بۆیە هەندێک قوماشم هێناوە هەتا جلەکانم بە دڵی ئەو بن بۆم بدوری ... پێویستە ئەمادا بن بۆ سێ ڕۆژی داهاتوو"

"ئۆۆ ڕۆژی گوڵی شین! سەلیقەیەکی جوانە بەڵام لە ڤالانتاین بوایە جوانتر ئەبوو هههه"

"ڕاستی .. ڕۆژی گوڵی شین ئاهەنگی هاوسەرگیریان نابێت .. ئەوان یادی خۆشەویستی ئەکەنەوە ، منیش سوپڕایزم هەیە بۆیان"

ڕۆژەکەیان بە دەمەتەقێ و سایز و جۆری دوورینەکەوە بەسەر برد

هەتا ئێوارە داهات و ئادا بڕیاری دا بگەڕێتەوە ماڵ بەڵام
تاقەتی ڕۆیشتنی نەبوو

هەستی بە ماندوێتیەکی زۆر ئەکرد
بە مێشکیا هات داوا لە هارڤی بکات بیگەڕێنێتەوە بەڵام!
هەستی ئەکرد زیادەڕەوی ئەکات لە نزیک بوونەوەی لەم ماوەیە

بەهێواشی بەڕێکەوت بە شەقامەکانداو پێی لە گەڵا تەڕبووەکان دەنا
نمە بارانێکی کەم هەبوو بەڵام بەهۆی بوونی کزە باکەوە بە بەهێزی بەر ڕوخساری ئەکەوت

لەناکاو ئۆتۆمۆبێلێک لە تەنیشیتی وەستا
نەیویست خۆی تێبگەیەنێت بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن تا گوێی لە دەنگی بوو
"بەم کاتە باش نیە بە تەنهای وەرە من بتگەیەنم"

ئاوڕی بۆ یایەوەو دڵی دەستی کرد بە لێدان
"ن نا سوپاس .. ئەمەوێت بە پیاسە بڕۆم"

"پیاسە؟ بەم جەوە و بەم کاتە؟ سەرکەوە با زۆر نەڵێم"

وە زیادی کرد "ئۆتۆمۆبێلەکەی هارڤی هێشتان لە پێش کۆمپانیا کەی بوو ، ئەو ناتبینی زوو ئەتگەڕێنمەوە"

کەمێک سەیریکرد هێشتان دڵنیا نەبوو ، بەڵام ئەمجارەش خۆی دایە دەست دڵی و سەرکەوت

.
.
چەند خولەکێک بوو بێدەنگ دانیشتبوون هەتا جەیکەی میوزیکەکەی پێ کرد

هەمان ئەو گۆرانیانەی کە بەیەکەوە گوێیان لێ ئەگرت
ئەوەنەی کە ئادای ئاڵۆز ئەکرد بەرامبەر هارڤی

هەستی بەدەستە گەورەکانی جۆنگگووک کرد بەرامبەر دەستی ،  پێستێکی توند .. جیاواز لەپێستە ناسکەکەی ئادا
"ئەمە بوەستێنە"
دەستی دوور خستەوە
"ئادا کەللە ڕەقی ئەکەیت ، ئەزانم لە من زیاتر ئەمەت ئەوێت "

ئادا هیچی نەوت و ڕووی وەرگێڕا بۆ پەنجەرەکەو سەیری دەرەوەی ئەکرد
هەتا گەیشتنە بەردەم ماڵەوەو بەبێ قسە دابەزی دەستی ڕۆیشتنکرد

بەڵام قسەی جەیکەی وەستاندی
"سبەی .. کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆ لە میراکڵ چاوەڕێت ئەکەم .. هیوادارم بێ هیوام نەکەیت"

ئەمەی وت و دەستی بە ڕۆیشتن کرد ، ئاداش هەر لە سەرەتاوە بڕیاری نەچوونیدا

ڕۆیشتە ژوورەوەو بەبێ بیرکردنەوە لەسەر قەنەفەکە پاڵ کەوت ، وە چاوەکانی بەبێ پرس داخران
.
.
.
STOP

چۆنگن ، گلەی مەکەن لەبەر ئیش و شت مێشکم بەتاڵ بووە نازانم چی بنوسم قسەم پێ نیە😂

60vote
پارتی داهاتوو

JJKWIFE

بــاوشـــە نــەرمــەکــەیـــیWhere stories live. Discover now