XVI

658 86 707
                                    

Start
.
None pov
سەرەڕای زۆری داواکاریەکانی خێزانی جۆن لە ئادا تا شایەتیەکی ڕاست بدات و کوڕەکەیان ئازاد بکرێ یان سزای کەم بکات

بەڵام ئادا نەیدەتوانی هیچ بکات ، نەیدەزانی پشت خۆشەویستی پێشووی یان هاوسەرە بەناو مردووەکەی بکات
ئەگەر ئەپرسن چی ڕووی دا دوای ڕزگاربوونی جەیکەی و ئادا لە ئاگرەکەو مانەوەی هارڤی

دراوسێکان زوو پەیوەندیان بە ئاگر کوژێنەوە کرد
وە پێش گەشتنی ئەوان کێڤن کە هاوڕێی
هاوبەشی هارڤی و ئادا بوو وە ئەوکەسە بوو کە بەیەکی ناساندن
و بیرۆکەی بردنی ئادای لە جەیکەی خستە مێشکی هارڤیەوە

ئەوی لەوێ برد و لە ماڵەکەی خۆی شاردیەوە ، وە ماڵەکە تەواو سوتا  و هیچ شتێک نەدۆزایەوە تا جەیکەی پێ بێتاوان لەقەڵەم بدرێ

Ada pov

٢٦ی ئۆکتۆبەرە ، ئاسمان تەواو زەردە
ئەم هەفتەیە هیچ بارانێک نەباریوە
سوکە بایەکی فێنک هەیە بەڵام خۆڵیشی لەگەڵ ئەبارێت

کچە بێ تاوانەکەم لە ئێستاوە بەد بەختە
لە لەدایک بوونی ئەوەوە دنیا خامۆش و مات بووە
پایزێکی دڵشکێنەر بەڕێ ئەکەین لەم سەرەتا نوێیەوە

بەڵام
پێویست بە دی ئێن ئەی ناکات
ئەو منداڵی جۆنگکوکە ...
دڵم ئازار ئەدات
لە یەکەم ڕۆژی وێنەیان برد بۆ هارڤی
ئەو هیچ پەیامێکی بۆم نەناردۆتەوە ، دڵنیم ئەو لێکچونەی کچە چاو بچوکەکەم و جەیکەی بینیوە بۆیە دڵی شکاوە لێم

وە جۆنگگوک ، نەمبینیوە  ماوەی مانگێکە
ڕەنگە پێی وترابێ منداڵم بووە
ڕەنگە پێشی نەوترابێ

دایکم وەک منداڵ بە دەورماندا هاڵەپەڕێت
داوام لێ ئەکات بچمە براشۆڤ تا ئاگای لێمان بێت و خۆی منداڵەکەم گەورە بکات
بەڵام ئەونە گەمژەم؟
ئەویش وەک من دڵشکاو بکات؟


دوای تەواو بوونی کاتی لە نەخۆشخانە و سەلامەتی
ئیرینی کچم
بڕیارماندا بگەڕێینەوە ماڵەوە
ئیرینی واتا ئاشتی هێنەر ، هیوادارم کار بکات و ئاشتی بێنێت لەم کاتە نالەبارە

چاوەکانم لێکنا دوای شیر پێدان بە کچەکەم و چاوەڕوانیەکی زۆر بۆ هەواڵێک لە کەسێکەوە

بەڵام دووبارە هیچ نەبوو وەک دووێنێ و پێرێ

Stop

های گایززز ز دوی یەک ساااااڵ
نازانم چۆن توانیم بینوسم ، بەس هەوڵەیەیم
باوەڕکەن چیرۆکەکەم بیر نەمابوو😂
سۆ بمبورن لە هەر هەڵەیەک

JJKWIFE


بــاوشـــە نــەرمــەکــەیـــیWhere stories live. Discover now