᛫10᛫

394 49 15
                                    

ڤۆت پێش خوێندنەوە 🥺👇🏻

.
.
.
.
.
.
.
.
.

بەشۆکەوە وەستابوو و سەیری ئەوکوڕەی ئەکرد ئەیویست قسەیەک بکات بەڵام نەیئەتوانی دەمی بجولێنێت ...
بەخێرایی یەخەی کراسەکەی گرت و پاڵی پێیەوە نا بۆ ژوورەوە

"تۆ کێیت خوێڕی؟!"
دەنگی ترسێنەر و قوڵ دەردەکەوت ، ئەوەی تر بۆنی شەڕابی لێئەهات ئەوەش زیاتر جیمینی ئەترساند..

"من ئەبێ ئەو پرسیارە لەتۆ بکەم"
ئەوەی تر بەتوڕەیی و بێزارییەوە وای گوت و پاڵێکی بەدەستی جیمینەوە نا ، جیمین سەیری دەوروبەری کرد و گۆڕانکارییەکی زۆری بینی لە ماڵەکە..

"بیۆل لەکوێیە؟!"
بەتوڕەیی پرسیاری ئەوی کرد
*(تێبینی/ جیمین هێشتا ماسکی لەڕوخساریەتی واتە ڕوخساری دیار نیە)*

"بیۆل کێیە؟!"
ئەوەی تر پرسیاری کرد لەوکاتەدا کچێک هاتە دەرەوە لە ژووری خەوتنی بیۆل..
جیمین سەیری ئەوی کرد لە سەرەوە بۆ خوارەوە

"لێرە چی ڕوودەدات؟!"
بەسەرلێشێواوی ئەوەی پرسی سەیری کوڕەکەی کرد وە دواتر کچەکە..

"نازانم ئەمەوێ ئەوە لەتۆ بپرسم لەیەکەم ڕۆژی نیشتەجێبوونم لێرە ئاوا پێشوازیم لێ ئەکرێت؟!"
جیمین بە سەرلێشێواوی سەیری کوڕەکەی کرد وە دواتر ماڵەکە ، شتانێکی بۆ ڕوونبوویەوە وە هیوای دەخواست کە ئاوا نەبێ کە بیری لێ ئەکردەوە...

"ئەی ئەو کچەی پێشوتر لێرە نیشتەجێ بوو ڕۆشت؟!"
جیمین بەترسەوە پرسیاری کرد ، ئەترسا وەڵامەکەی شتێ بێ کە بیری لێ نەدەکردەوە...نابی بیۆل ئاوا بڕوا!!

"دوێنێ ماڵەکەم گواستەوە بۆ ئێرە ڕەنگە باسی ئەوەی پێشوتر بکەی کە لێرە بووە!!"
جیمین بۆ ساتێک هەستی بە بێهێز بوونی قاچەکانی کرد ، هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە و بەبێ باوەڕی سەیری ئەوی ئەکرد...
هێشتا دەستیان بە هیچ شتێک نەکردبوو بەڵام کۆتایی هات..!!

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

"باش ئەبیت شیرینەکەم دڵنیام بەباشی ئەڕوا"
بەدەنگە ڕوخاوەکەی و گریاوەکەی قسەی ئەکرد هەوڵی ئەدا دڵنەوایی هاوڕێکەی بکات...

"یااا مینا مەگری من باش ئەبم گەر گەڕامەوە ئەوکاتی ئەتوانی تێر بگری لەبەردەمم ئەوکاتی فرمێسکەکانت ئەبینم"
بەگاڵتەوە وای گووت ، مینا توند دەستی گرت و بەبێدەنگی ئەگریا

"یااا قسەی وا مەکە تۆ باش ئەبیت وە ئەوە تێئەپەڕێنی تکایە بیۆل بەهێز بە"
مینا زیاتر گریا ، بیۆل بەزۆر خۆی گرتبوو نەگری..
مینهیۆن دەستی خستە سەر شانی مینا و پێی گووت پێویستە ڕێگەی بدەن بچێتە ژووری نەشتەرگەری..

𝐇𝐨𝐩𝐞 | ᴘ.ᴊᴍ ☑️Where stories live. Discover now