᛫8᛫

241 49 29
                                    

ڤۆت پێش خوێندنەوە 🥺👇🏻
.
.
.
.
.
.
.
.
.

بیۆل دەستە خوێناوییەکانی بەرز کردەوە

"هەوڵم دا خۆم بکوژم بـ بەڵام  ـــــ!!!!"
قسەکانی تەواونەکرد و کەوتە باوەشی جیمین ، بەشۆکەوە سەیری بیۆلی ئەکرد و چاوەکانی پڕ بوو لە فرمێسک..

"یااا یاااا بیۆل تـ تۆ چیت کردووە؟!"
بەترسەوە بیۆلی ڕاوەشاند و هەوڵی ئەدا بەئاگای بهێنێتەوە بەڵام بێ سوود بوو..

بەدەستە لەرزیوەکانی مۆبایلەکەی دەرکرد نەیئەزانی پەیوەندی بە کێوە بکات ، نەیئەتوانی بۆ ئامبوڵانسی بکات چونکە ئەو کاتە خۆی ئاشکرا ئەبوو وە نەشیئەتوانی بیبات بۆ نەخۆشخانە...
تەنیا بیری بۆ یەک کەس چوو کە تەواو متمانەی پێیەتی و ئەتوانێ یارمەتی بدات!

...

"لەکەیەوە چاوتان بەیەک ئەکەوێت؟!"
وای گووت کاتێک برینەکەی دەستی بەتەواوی بۆی پێچا ، ئەوەی تریش تەنیا سەری نزم کردبوویەوە

"ماوەیەک ئەبێ ئەیناسم بەڵام بەتەواوی سێ بۆ چوار جار یەکمان بینیوە.."
بەهێواشی وەڵامی دایەوە نایەوێ سەیری ڕوخساری هیۆنگەکەی بکات چونکە هەموو ئەوانەی لە دواوەی ئەوان ئەنجام داوە

ئەوەی تر تەنیا هەناسەیەکی ساردی هەڵکێشا و هەڵسا شتەکانی کۆکردەوە و بەرەو گەرماوەکە ڕۆشت تا دەستەکانی بشوات

جیمین بەخەمخۆری سەیری بیۆلی کرد و دواتر دەستە بریندارەکەی کە پێچراوە ، دەستی خستە قژی و هەناسەیەکی دایەوە

"ئەو شایەنی ئەوانە نیە.."
بەهێواشی لەبەردەم خۆیەوە وای گووت سەری بەرز کردەوە و هیۆنگەکەی بینی کە وەستاوە و سەیری تەواوی ژوورەکە ئەکات..

"ببورە هیۆنگ نەئەبوو هیچ شتێک لە ئێوە بشارمەوە.."
هیۆنگەکەی سەیری کرد و زەردەخەنەیەکی بچووکی بۆ کرد کە وای کرد ددانە سپیە جوانەکەی دەرکەوێت..

"جیمین هەندێک کات هەندێک شت پێویست ناکات هەمووی بزانن گەر هۆکارێک هەبێ بۆ شاردنەوەی"
بەلەسەرخۆیی وای گووت و لەسەر کورسیەکە دانیشت لەبەردەم جیمین کە لەسەر جێگاکەی بیۆل دانیشتبوو لەتەنیشتی..

"یۆنگی هیۆنگ لێم توڕەی؟!"
بەترسەوە پرسیاری لەیۆنگی کرد ، ئەویش تەنیا سەیری جیمینی کرد و دواتر سەیری مۆبایلەکەی کرد..

"نەخێر بۆچی ئەبێ توڕەبم؟!"
یۆنگی بەهێمنی وەڵامی دایەوە کاتێک خەریکی مۆبایلەکەی بوو..
جیمین تەنیا زەردەخەنەیەکی کرد و بێدەنگ مایەوە

𝐇𝐨𝐩𝐞 | ᴘ.ᴊᴍ ☑️Where stories live. Discover now