-
"ڕوانــگــەی لیۆن"ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە ئێڵ لەگەڵ خۆم ئەبەم بۆ بینینی دایک و باوکم ھەست بەباشی ئەکەم وا ھەست ئەکەم ئەمڕۆ ڕۆژی بەختمە ئەم کچە چۆن گیرۆدەی خۆی کردووم ھەر لە یەکەم بینینی چاوەکانی من نوقووم بووم ڕۆژێک نەیبینم وا ھەست ئەکەم شتێکم لێ ونبووە بۆیە یان بە بیانووی شتێک ئەڕۆمە
لای یاخود پەیووەندی پێووە دەکەمچاوەکانم بۆ ئەو ھەموو شتێک ڕووندەکاتەوە کاتێک سێری دەکەم ڕەفتارەکانم لەگەڵی ئەو گرنگییەی پێی دەدەم ئایا دەبێت ھەستی پێباکات کە من کەوتوومەتە داوی خۆشەویستی لەگەڵی؟؟
ئۆھ ھەرچییەک بێت من ئەمەوێت ھەستەکانی خۆمی پێ بڵێم بەڵام ئەترسم لێم دوورکەوێتەوە ئەترسم چیتر چاوەکانی نەبینم ئەترسم چیتر گوێم لە دەنگی نەبێت کە بە لیۆن بانگم ئەکات
" ھێی شێف خواردنەکە " نیوت وتی کە یەکێکە لە گارسۆنەکانی ئەم ڕێستۆرانتە گەورەیە
خێرا خواردنەکەم لابرد بەڵام لەکاتی خستی خواردنەکە بۆ ناو مەخسلەکە کەمێک بەسەر دەستمدا ڕژا ئەوەی باش بوو بە زووی خستمە بەردەم ئاوەکە
" ئۆی خوایە دەستت " نیوت وتی دەستی لیۆنی گرت بۆ ئەوەی بزانێت شوێنی سوتاوی زۆرە بەڵام خۆشبەختانە تەنھا سوور بووبۆوە
" ھیچ نییە نیوت ئەوەتا زۆر نەسووتاوە نیگەران مەبە " وتم کاتێک بە نیگەرانییەوە سێری دەستمی دەکرد
"لیۆن تۆ خەیاڵت بۆ کوێ ڕۆشتبوو ئەی ئەگەر دەستت زۆر بسووتایە " بە نیگەرانی پرسی
" دەی ھیچ نییە نیوت من چارەسەری ئەکەم "وتم کاتێک فریاگوزاریم خێرام دەرھێنا بۆ چارەسەرکردنی دەستم
" بێنە من بیکەم تۆ ناتوانی "
" ناا وازی لێ بێنە موشتەری لێییە دەی بڕۆ "
YOU ARE READING
||Promise to love me||
Romance- ئـەو کـێـیـە بـۆچـی ھـەمـیـشـە دێـتـە ئـێـرە!؟ - -لیۆن مۆنرۆس- -ئێڵینا ھێنری- Cover/pinterest نووسەر~ ڤێرا Started- 19/8/2021 Ending- 15/8/2022 Completed