فـرۆشـگـا

904 164 97
                                    

-

"ڕوانــگــەی ئـێـڵــیــنــا"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.









"ڕوانــگــەی ئـێـڵــیــنــا"

دوای تەواو بوونی ڕاھێنان لە خولەکە ھاتمە دەرەوە و بەڕێکەوتم بۆ ماڵەوە دەرەوە زۆر ساردە ھەستم پێی دەکرد کە لوتم بەھۆی سەرماوە سوور بۆتەوە وە دەستەکانم سڕ بوون ملپێچەکەم کەمێک بەرزتر کردەوە بۆ سەر ڕووخسارم وە دەستەکانم خستە گیرفانی چاکەتەکەم




بیرم لەو کوڕەی ئەمڕۆ دەکردەوە تەواوی کاتەکە چاوەکانی لەسەر من بوو ھایش نەفرەت بۆچی بیری لێدەمەکەوە




" باوکە من گەڕامەوە " وتم کاتێک دەرگای ماڵەوەم کردەوە




" بەخێربێیتەوە من خواردنم ئامادە کردووە خێرا خۆت بگۆڕە و وەرە خوارەوە " باوکم بەزەردەخەنەوە وتی منیش بەرەوو ڕووی ڕۆشتم ماچێکم کرد




" باشە من کەمێکی تر لە خوارەوە دەبم "ڕۆیشتمە ژوورەکەم دوای ئەوەی خۆم گۆڕی ڕۆیشتمە خوارەوە لەگەڵ باوکمدا نانی ئێوارەوەمان خوارد










" باوکە کارەکانت چۆن ئەڕوات؟ " باوکمم و مامم کۆمپانیای کشتووکاڵیان ھەیە بەڵام خۆیان ناتوانن بەڕێوەی بەرن چونکە کۆمپانیاکە لە ئەمریکایە وە باوکمم و مامم تەنھا سێری بەرھەمەکان دەکەن




" ھەموو شتێک باشە مامت دوێنێ بەرھەمەکانی بردە ئەمریکا دەستکەوتێکی باشمان ئەبێت "





" ئەوە باشە......ئۆھ من لە بیرم کرد خاتوون مێریکا لە فرۆشگاکەی ھەندێک خواردنی بۆ دانابووین من پێوویستە بڕۆم بیھێنم " خێرا ھەستامەوە چاکەت و ملپێچەکەم کرد وە خەریکی لە پێکردنی نیمچە پووتەکانم بووم




" ھێی ئاگاداری خۆتبە" باوکم پرسیاری کرد



" باشە باوکە "

-




" سوپاس خاتوون مێریکا "بەزەردەخەنەوە پێم وت


" شایەنی نییە کچەکەم "ئەویش زەردەخەنەی کرد ویستم بڕۆ بەڵام دەنگی ئەو زەنگەی کە بەردەگای فرۆشگاکەوە بوو وایکرد سەرنجم بخەمە سەر ئەو کوڕی کە دەرگاکەی کردەوە





ئۆھ ئەوە ھەمان کوڕە کە لە خولەکە بینیم بەڵام ناتوانم بەتەواوی ڕووخساری ببینم کە سێری چاوەکانی کردم یەکسەر سەرم داخست و ھاتمە دەرەوە لە فرۆشگاکە




لەڕێگا بووم بۆ ماڵەوە بیرم لەوە دەکردەوە کە بۆچی سەرم داخست ئۆف من بەڕاستی ئەمەوێت ڕووخساری ببینم ئێڵینای گەمژە بۆستە لە بیرکردنەوە دەربارەی ئەو کوڕە




دوای ئەوەی گەڕامەوە بۆ ماڵەوە کەرستەکانم لە چێشخانەکە دانا زانیم باوکم خەوتووە بۆیە بەبێدەنگی ڕۆیشتمە ژوورەکەم دوای ڕۆتینی شەوانە خەوتم













_
♡︎کۆتایی چاپتەری سێیەم♡︎
290
words

||Promise to love me||Where stories live. Discover now