چـاوەکـانـی

843 161 82
                                    

-

"ڕوانــگــەی ئـێـڵــیــنــا"

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.










"ڕوانــگــەی ئـێـڵــیــنــا"

" خوات لەگەڵ باوکە " لەبەردەم دەرگای چوونە دەرەوە بووم ویستم بڕۆم بۆ خولەکە




" ھەوڵبدە زوو بگەڕێیتەوە ماڵی مامت بۆ ئێوارەوە
دێن بۆ ئێرە "




" باشە باوکە " وتم و ڕۆیشتمە دەرەوە بەڕێکەوتم بۆ خولەکە


-





" سڵاو خاتوون ماری "



" بەخێربێیت ئیڵینا " ڕۆیشتینە ژووری ڕاھێنان



چاوم بە ژوورەکەدا ئەگێڕا بەڵام ئەو کەسەی من ئەموویست لەوێ نەبوو




" ھێی ئێڵینا بۆچی بەو شێوەیە سێری ژوورەکە دەکەیت وەک ئەوەی شتێکت لێ ونبوبووێت؟ " جەیمس وتی ئەو یەکێکە لە مامۆستاکانی ئێرە کەسێکی ھێمن و لەسەرخۆیە بەڵام کەمێک حەز بە گاڵتەکردن ئەکات




" ئۆھ نەخێر مامۆستا ھیچ شتێکی وانییە "




" باشە کەوایە دەست بکە بە ڕاھێنان" بەزەردەخەنەوە وتی منیش سەرم بە بەڵی جوڵاند دواتر لەسەر کورسییەکە دانیشم کە لەبەردەم پیانۆکەدایە دەستەکانم خستەسەر پیانۆکە بۆ دەرکردنی پارچە ئاوازێک




لەکۆتایی ڕاھێنانەکەدا چاوەکانم کردەوە وە مامۆستا چەپڵەی لێدەدا بۆم منیش زەردەخەنەم کرد




" ئێڵینا تۆ ڕۆژ بە ڕۆژ باشتر ئەبیت شانازیت پێووە دەکەم کە قوتابییەکی وام ھەیە " بەزەردەخەنەوە وتی




" سوپاس مامۆستا جەیمس " چاوەکانم چووە سەر ئەو کەسەی کە لە دوورەوە دانیشتووە ئۆھ ئەوە ھەمان کوڕە وە ئێستا ئەتوانم بەتەواوی ڕووخساری ببینم ئەو زەردەخەنەیەکی نەرم لەسەر لێوەکانییەتی




چاوە شوکڵاتەییەکانی ھێڵێکی درووستکردووە کە بەتەواوی سەرنجم ڕائەکێشێت چی ھەیە لەوێدا بۆچی ئەمەوێت ئێستا لە نزیکەوە سێری بکەم وە پێستی کە ھەر لە سێرکردنی ھەستی پێدەکەم چەند نەرم و سافە




ئێڵینا بۆستە لە وەسفکردنی ئەو کوڕە سێری کاتژمێرەکەی دەستم کرد ئۆھ نەخێر پێوویستە بگەڕێمەوە بۆ ماڵەوە بەخێرای جانتاکەم ھەڵگرت و ڕۆیشتمە دەرەوە لە خولەکە تەنانەت ھەلی ئەوەشم نەبوو جارێکی تر سێری ئەو چاو شوکڵاتەییە بکەم




-


کاتژمێر ٨:٠٠ بوو من و کچی مامم لە ژوورەکەم بووین وە مامم و کوڕەکەی لەگەڵ باوکم لە ھۆڵەکە دانیشتبوون




" ھێی ئێڵینا تۆ ھیچ ژوانێکت بەستووە تا ئێستا؟ " کلارا وتی وتی کاتێک بەکیوتی ھاتە سەر بێدەکەم و پاڵکەوت منیش ڕۆیشتمە تەنیشتی و پاڵکەوتم




" نەخێر " زۆر بە کورتی وەڵامم دایەوە



" یاا تۆ ٢٤ ساڵی چۆن دەبێت؟ "



" کلارا بەڕاستی من کاتم بۆ ئەو شتانە نییە...چی
دەربارەی تۆ؟ " پرسیارم کرد بەڵام ئەو ١٨ساڵە باوەڕ ناکەم
لە ژواندا بێت



" مممم بەڵێ کوڕێک ھەیە ناوی بۆبە ئەو زۆر
سەرنجڕاکێشە" بە زەردەخەنەوە وتی



" کلارا تۆ تەنھا ١٨ساڵی " بەبێزاری سێرم کرد



" ھایش ئەزانم بەڵام ئەو کوڕێکی باشە وە گرنگیم پێدەدات "



" بەھەرحاڵ پەیووەندی بە منەوە نییە " وتم و چاوەکانم داخست بەڵام کردمەوە کاتێک گوێم لە دەنگی دەرگا بوو وە دواتر کارلۆس ھاتە ژوورەوە



" ببورن بۆ تێکدانی جەوەکەتان بەڵام پێوویستە بڕۆین کلارا "



" ئۆھ کەوایە ئەتبینمەوە ئێڵینا خوات لەگەڵ " بە زەردەخەنەوە وتی منیش سەرم بە بەڵێ جوڵاند



" خوات لەگەڵ ئێڵینا "



" خوات لەگەڵ کارلۆس "
دوای ئەوەی ماڵی مامم ڕۆیشتن خەوتم چونکە
زۆر ماندوو بووم













_
♡︎کۆتایی چاپتەری چوارەم♡︎
404
words

||Promise to love me||Where stories live. Discover now