-
"ڕوانـــگــەی ئـێـڵــیــنــا"چوار ڕۆژ تێپەڕیووە من ھێشتا ئەو کوڕە ئەبینم لە خولەکە
ھەر کە من لە ڕاھێنان تەواو ئەبم ئەویش ئەڕوات باشە بۆچی ھەمیشە چاوەکانی لەسەر منە تەنانەت ناویشی نازانم بەڵام بەڕاستی ئەمەوێت قسەی لەگەڵ بکەم، دەربارەی باوکم ھیچ شتێک نییە بەڵام بڕیارمان داوە ئەم ئێوارەیە ماوەیەک بڕۆینە باخەکەمان لەگەڵ ماڵی مامم ئەوێ لە دەرەوەی شارە ڕێگاکەی دوورە بیرمە کاتێ مناڵ بووم ھەمیشە لەگەڵ دایک و باوکمدا ئەڕۆیشتین بەڵام بۆچی ئێستا حەز ناکەم بڕۆم ئایا بەھۆی ئەوەیە کە لەو چاو شوکڵاتییە دوور نەبم" ئێڵینا دەی وەرە پێوویستە کەلووپەلەکان ئامادە بکەین "
لە قسەکردن لەگەڵ خۆم وەستام کە گوێم لە دەنگی باوکم بوو
" باشە باوکە ئێستا دێم "
-
" سڵاو ئێڵینا چۆنی؟ "مامۆژنم وتی
" من باشم ئەی تۆ حاڵت باشە خاتوون؟ "وتم بەزەردەخەنەوە
" منیش باشم کچەکەم" دوای کەمێک بەڕێکەوتین بۆ باخەکە لەلایەک پێم خۆشە کە ئەتوانم کەشێکی نوێ و کەمێک جەو بگۆڕم بەڵام لەلایەکی تریش پێم ناخۆشە چونکە ناتوانم ئەو چاو شوکڵاتەییە ببینم ھھ چاو شوکڵاتەی گەمژانەیە....
کاتژمێرێکمان ماوە تا بگەین بۆیە ھیتفۆنەکەم خستە گوێیەکانم خستمە سەر گۆرانییەکی ھێمن و جامی ئۆتۆمبێلەکەم کردەوە سێری کەشی دەرەوەم ئەکرد
-
" ھێی ئێڵینا ھەستە لەخەو ئێمە گەیشتین "گوێم لە دەنگی کارلۆس بوو کە بانگی ئەکردم
چاوەکانم کردەوە بەڵام ئەو ئازارە چییە لەسەرمدا ھیتفۆنەکەم ھێشتا لە گوێمدایە وە گۆرانی ھێشتا لێدەدەرێ وابزانم ئازاری سەرم بەھۆی ئەوەوەیە
YOU ARE READING
||Promise to love me||
Romance- ئـەو کـێـیـە بـۆچـی ھـەمـیـشـە دێـتـە ئـێـرە!؟ - -لیۆن مۆنرۆس- -ئێڵینا ھێنری- Cover/pinterest نووسەر~ ڤێرا Started- 19/8/2021 Ending- 15/8/2022 Completed