-
" ڕوانـگـــەی ئـێــڵــیــنــا"تەواوی ڕۆژەکە سەرقاڵ بووم ئەمڕۆ ڕێستۆرانتەکە زۆر موشتەری ھەبوو
بەجۆرێک نەمتوانی مەسجێک یاخود پەیووەندییەک بە
لیۆنەوە بکەمھەتا کاتژمێر ٨:٠٠ بەتەواوی کارم کردووە
وە ئێستا نیوت و کارمەندەکانی تر ڕۆیشتوونەتەوە تەنھا
من ماومبەڕێووبەر پێش ئەوەی بڕوات پێی وتم کە بڕۆمەوە پشوو بدەم بەڵام ڕەتمکردەوە چونکە چێشتخانەکە پیس بوو
کارمەندی پاککرەوەکە کێشەیەکی بۆ درووست بوو ھەر بۆیە بەزووی ڕۆیشتەوە
چونکە منیش کۆتا کەس بووم
بۆیە وابیردەکەمەوە خۆم پاکی بکەمەوە و بەجێی نەھێڵم بۆ بەیانی
کەلووپەلی پاککردنەوەم ھێنا وە لە سوچێکی چێشتخانەکە دامنا قۆڵی جلەکانم ھەڵکردوو دەستم کرد بە کۆکردندەوەی کەرستەکان
خەریکی شۆردنی قاپەکان بووم بەڵام گوێم لە دەنگێک بووم
" ببورە...لەسەر دەرگای ڕێستۆرانتەکە نووسراوە کە داخراوە ئایا ھێشتا پێوویست دەکات ئەم دەنگە دەنگە درووست بکەیت"
بەبێزاری بەدەنگی بەرز وتم چونکە وازی نەدەھێنا لە درووستکردنی دەنگ بە مێزەکانی دەرەوە
دەستەوانەکانی قاپ شۆردنەکانم داناو ڕۆیشتمە دەرەوە
بەڵام کە ڕۆیشتمە دەرەوە ھیچ کەسێکی لێ نەبوو تەنھا جانتایەکی سەفەر کردن نەبێت کە لەسەر یەکێک لە مێزەکان دادنرا بوو
لە پڕ ھەستم بە باوەشێکی گەرم کرد کە لەدواوە باوەشی لێمدا
کەمێک ترسام چونکە لە پڕ بوو
"بـیـرم کـردبـووی ئـێـڵ"
ھەر بەزووی دەنگیم ناسییەوە چاوەکانم داخست بۆ ئەوەی ھەست بە گەرمی ئەو باوەشە بکەم
ڕوومکردە ئەو کەسەی باوەشی لێمدا
وە ئەوە ھیچ کەسێکی تر نەبوو جگە لە لـیـۆن
بە زەردەخەنەوە سێری ئەکردم کاتێک ھێشتا لە باوەشیدام
بەڵام کەمێک بۆشای ھەیە وە دەستەکانی لە قژمدایە
بەنەرمی دەستی لێ ئەدا" ھـەروەھـا مـنـیـش"
بە زەردەخەنەوە وتم و سەرم خستە سەر سنگی
-
♡︎کۆتای چاپتەری دوانزەیەم♡︎
240
words
YOU ARE READING
||Promise to love me||
Romance- ئـەو کـێـیـە بـۆچـی ھـەمـیـشـە دێـتـە ئـێـرە!؟ - -لیۆن مۆنرۆس- -ئێڵینا ھێنری- Cover/pinterest نووسەر~ ڤێرا Started- 19/8/2021 Ending- 15/8/2022 Completed