7 🥸💔

3.6K 370 114
                                    

وتتان كە زۆر كەمم داناوە بۆیە ئەم بەشەش بۆ ئێوە
ئێ وەڵا نەخۆشم و كاتم نییە بۆیە ھێندە كەم دا ئەنێم🌚☺️!

دوای تێپەر بوونی شـــەش ساڵ

شەو درەنگە ن/ت درگاكەی كردەوە و ھاتە
ژورەوە ماڵەكە تاریك بوو ھەوایەكی
فێنك ئەھات ماڵێكی كش و مات...

كاتێك ڕۆشتە ھۆڵەكە چاكەتە ڕەشەكەی
جیمین'ی بینی ڕۆشتە ژورەكەیان گوێی
لە دەنگی ئاوی گەرماوەكە بوو

ن/ت: ئمم خۆی ئەشوات...

ن/ت درگاكەی داخست و ڕۆشتە چێشت خانەكە
قاوەیەكی تاڵی دروست كرد تا خواردییەوە
كەمێك دانیشت و بیری ئەكردەوە

( چۆن لەم كارە بەردەوام بم... ئەی ئەگەر
جیمین بزانێت... من لە ناو ئەچم..)

لە ناو ئەم بیر كردنەوانە لە ناكاو
كەسێك باوەشی لە ن/ت دا ن/ت زۆر ترسا
لەبەر ئەوەی لە نێو بیر كردنەوەیەكی قوڵ بوو

جیمین: ترسایت..؟؟

ن/ت ھەناسەیەكی ھەڵمژی و دایەوە

ن/ت: ئــاھ جیمین..

جیمین ماچێكی بچوكی كومڵەكانی (گوپی) كرد

جیمین: ببورە بچوكەكەی من...
ن/ت زەردەخەنەی كرد

ن/ت: دەی تەواو... ھھ ئمم بۆنی قژت زۆر خۆشە..

جیمین: ئممم بەڕاست؟
جیمین ڕۆشتە لای ن/ت و لەسەر قاچەكانی
پاڵكەوت ن/ت بە نەرمی دەستی ھێنا بە
قژی جیمین'دا

بۆ بەیانی...

ن/ت ھەستایەوە بینی جیمین ڕۆشتووە
بە خێرایی ھەستایەوە و سەیری كاتژمێری كرد

ن/ت: ئوففففف درەنگ كەوتم

خۆی گۆڕی و سەركەوتە ناو ئۆتۆمبێلەكەی

گەشتە جێگای مەبەست...
ن/ت كاتێك ڕۆشتە ژورەوە لەوێ سێ كوڕ ھەبوون
یەكێكیان خەریكی كۆمپیوتەرەكەی بوو
یەكێكیان خەریك بوو شناوڵی ئەكرد لە كاتێكا
بلوزەكەی لەبەر نەبوو گیانی ئارەقەی كردبویەوە
وە كوڕەكەی تریشیان خەریكی خوێندنەوەی كتێب بوو

ن/ت: ھیچی تازە ھەیە؟

وای وت كاتێك بەرەو لای ئەو كوڕە
ئەڕۆشت كە لەبەر دەم كۆمپیوتەرەكەی
دانیشتبوو...

جەیھۆپ: ئەركێكمان ھەیە

********************************
ن/ت كاری لە ناو بردن و ئاشكرا كردنی
گەندەڵە سیاسییەكانە دامەزرێنەری ئەوان حكومەتی وڵاتەكەیە كە ھەڵبژێردراون بۆ ئەو كارە و ناتوانن
ڕەتی بكەنەوە لەگەڵ ھەر یەكێك لە:
جۆنگ ھۆسیۆكی تەمەن 28 ساڵ
جێ یۆن جۆنگ كووك'ی تەمەن 26 ساڵ
مین یۆنگ'ی تەمەن 27 ساڵ
ن/ت'ی تەمەن 24 ساڵ
********************************

جەیھۆپ: ئەركێكمان ھەیە

ن/ت: ...؟؟؟

جەیھۆپ: لە بەشی سیاسی بەڕێز (شانگ ھووك)
تەمەن 56 ساڵ گەندەڵ كاریییەكانی ھھ سنوری
تێپەڕاندووە..

ن/ت: ئمم وەكو چی؟

جەیھۆپ: كوشتی ھاوسەرەكەی خۆی بێ ھۆكار
بڕینی پارەی ھەژدە كەس كە لە كۆمپانیاكەیان
كار ئەكەن بە بێ ھۆكار فرۆشتن و
بازرگانی كردن بە منداڵانی بێ دایك و باوك

ن/ت: ئمم كاری من چییە؟

جەیھۆپ: ئەمشەو كاتژمێر 11:36 خولەك
لە ھۆتێلی **** لەگەڵ لەش فرۆشێك ئەبێت

لەو كاتە ئەو كوڕەی شناوڵی ئەكرد ھەستایەوە و
خاولییەكی ڕەساسی دا بەسەر شانیدا و
ئاوی خواردەوە

جۆنگ كووك: یانی ن/ت لە جیاتی لەش فرۆشەكە
ئەڕواتە لای ئەو بەڕێز شانگ مانگ تشانە؟

ن/ت: شانگ مانگ تشان؟

جۆنگ كووك: ھھھ وەكو سوكایەتی پێ كردنە
بە ناوەكەی

ئئێھ تەواو دەستم ئشێ بەجدی نەخۆشم

خوێڕییەكە مــاچی كردم  (كۆتایی ھاتووە)Where stories live. Discover now