كەمێك كۆمێنتم بۆ بكەن لە نێوان نوسینەكان ئێھــ؟✨🍭
جیمین لە پشتەوە سەیری ئەو دیمەنەی ئەكرد
كاتێك ن/ت خەریكە ھاوسەرگیری لەگەڵ جین
ئەكات و دنیا بەسەر جیمیندا ئەڕوخێنێتلای تایھیۆنگ »»
كاتێك گەڕامەوە لە فرۆشگایەكە ھەندێك شتم
كڕیبوو وا ھەستم كرد كە ھێشتا جیمین خەوتبێت
سەیرم كرد جیمین لێرە نییە!!
ئەو لە كوێیە نەفرەت!
بۆ كوێ ڕۆشتووە !؟
بە خێرایی دەستم دایە موبایلەكەم ویستم تەلەڤونی
بۆ بكەم چونكە حاڵی جیمین باش نەبوو
زۆر بێ ھێز بوو چەند ڕۆژێك بوو خواردنی
نەخواردبوو گەر لە شوێنێك لە ھۆش خۆی
بچێت و شتێكی لێ بەسەر بێت!
لەو كاتە موبایلەكەی جیمینم بینی لەلای مێزی
تەلەڤزیۆنەكە ئاھێكم ھەڵكێشا و ھەموو ئەو
زەرفانەم فڕێ دا و ویستم بڕۆم جیمین بدۆزمەوە
لەو ساتە پارچە قاغەزێكم بینی كە دیار بوو لە ژێر
فەرشەكە ھەوڵی شاردنەوەی دراوە و خۆم نوشتاندەوە
بینیم ئەوە بانگێشت نامەی ھاوسەرگیرییە!
سێرم كرد دڕێندراوە بەڵام بە ڕادەیەك نەبوو خراپ بێت
بەڵكو ئەتوانی پارچەكانی لێك بنێیت و لێی تێبگەیت
چی نوسراوە، كاتێك ناوی ن/ت'م بینی یەكسەر
زانیم ڕۆشتووە بۆ ئەوێ!!!
ئەو كوڕە شێتە شتێك ئەكات!
لە ناكاو مێشكم ڕۆشت بۆ شتێك و شۆك بووم لە
جێگای خۆم وشك بووم
من دەمانچەیەكم ھەبوو لە ژێر سەرینی سیسەمەكەم
دام نابوو... بە ھێواشی ھەستامەوە و نزام ئەكرد
ھێشتا دەمانچەكەم لەوێ مابێت كاتێك سەرینەكەم لادا...
دەمانچەكەم نەماوە!
جیمین بردویەتی!
ئەو كوڕە شێتە شێتە شتێك ئەكاتتتتایھیۆنگ بە خێڕایی ھەستا و ڕایكرد بێ ئاگا
لەوەی درگای ماڵەكەی بە كراوەیی بەجێھێشت بەھۆی
ترس و شڵەژاوی خۆیەوە..جین لەگەڵ چەند پیاوێك وەستابوو قسەیان
ئەكرد و گفتوگۆكەیان زۆر گەرم و بەجۆش بوو
ن/ت ھێشتا لە ژوورەكەی نەھاتوەتە دەرەوە
دەنگی فیشەك ھات!
ن/ت ڕاچڵەكی بە خێرایی ھەستایەوە
ویستی بڕواتە دەرەوە بەڵام پاسەوانەكانی
كە لەبەر دەرگا وەستابوون ڕێگەیان نەدەدا
ن/ت زۆر دەترسا نەیدەزانی چی ڕودەدات
جین خەریك بوو پەرداخە شەرابەكەی بە یەك
جار خواردەوە ھێشتا پەرداخەكەی لە دەمی دوور
نەخستبوەوە دەنگی فیشەكێك ھات كە ڕێك بەسەر
سەریدا ڕۆشت!
كەمێك تاسا بینی ھەمووان ھاواریان كرد و
خۆیان نزم كردەوە تا لە فیشەكێك پارێزراو بن
جین بە ھێواشی پەرداخەكەی دانا و گلێنەی چاوی
ھەموو كوچە و كونێكی ئەكرد تا بزانێت كێ
فیشەكەكەی تەقاند!! چاوەكانی سوور بوون
لە توڕەیییا ڕۆژنامە نوسەكان وێنە ئەگرن و
كامێرا مان و پێشكەش كارەكە ڕوداوە
نەخوازراوەكە ئەگوازنەوەپاسەوانەكان بە خێرایی ھاتن و
دەورو پشتی جینیان دا ناكا فیشەكێكی
بەر بكەوێت یاخود زیانی پێ بگات
YOU ARE READING
خوێڕییەكە مــاچی كردم (كۆتایی ھاتووە)
Actionئەڵێم... یەكتۆز ھەستم ماوە ئەتوانیت بیكەیت بە پارە؟ ـ ـ ـ بۆچی وایە؟ كاتێك چیرۆكەكە كۆتایی پێدێت... ئێمە ھەست بە ھەموو شتێك ئەكەین ـ ـ ـ Start: 13/5/2021 End: 24/5/2022