11🐙...

2.2K 272 30
                                    

جۆنگ كووك موبایلەكەی بە دەستەوە گرتووە و
قاچی ئەلەرزێنێت و سەیری كات ئەكات
چۆن چركە بە چركە بە چركە ئەڕوات و
ن/ت دەنگی نییە..
شوگا ھاتە ژورەوە و عەلاگەیەكی پێ بوو
لەگەڵ جانتایەكەی كەمێك گەورە

جۆنگ كووك: ئەوە چییە؟

شوگا جانتاكەی لەسەر مێزەكە دانا و
عەلاگە ڕەشەكەی كردەوە چەند بیرەیەكی
تێدا دەر ھێنا و دەستی كرد بە ھەڵچڕینی
یەكێك لە بیرەیەكان تا بیخواتەوە

جۆنگ كووك تێبینی كرد ئەو جانتایە لایەكی
زنجیرەكەی پەڵەیەكی ڕەشی گەورەی پێوەیە
كەمێك شۆك بوو ھەستایەوە

جۆنگ كووك: ئەو جانتایە چی تێدایە!؟؟!

شوگا پێكەنی و سەیری جۆنگ كووك'ی كرد

شوگا: ئەگەر ئەوەندە بە تامەزرۆی بۆ سەیر
كردنی كەواتە بیكەوە و سێری بكە!

شوگا ڕۆشت و دانیشت جۆنگ كووك
بە ھێواشی زنجیرەكەی كردەوە و
لە ناكاو كە نێو جانتاكەی بینی ھاواری
كرد و دەستی بە سینگییەوە گرت

جۆنگ كووك: كورە بە نەفرەت بیت... قێزەون

شوگا پێكەنی

جۆنگ كووك: نەفرەت ئەوە لاشەی كێیە!؟
پیسە نەفرەتی...

شوگا: ئــا.. لاشەی مامۆستاكەمە

جۆنگ كووك: چی؟
«سەیری شوگا'ی كرد»
لاشەی مامۆستاكەت؟

شوگا سەری بە مانای بەڵێ جوڵاند و قومی
لە بیرەكەی دا

جۆنگ كووك: ئەو مامۆستایە كێیە؟

شوگا دەستی فراوان كردەوە و لێوی
گەست..

شوگا: ئەتەوێ باسی بكەم؟

جۆنگ كووك یەكێك لە بیرەكانی ھێنا و
دانیشت لە بەرامبەر شوگا

لای جیمین و ن/ت

‎لەسەر سەربانی باڵەخانەی بەرامەبەر جیمین و ن/ت
‎كیم ئوو بین نیشانەكەی خستە سەر جیمین
‎لەو كاتە بەڕێز ئان قسەی كرد
‎كیم ئوو بین لە ڕێگەی ئەو ھیدفۆنە بچوكەی لە گوێی بوو
‎ئەیتوانی گوێی كە بەڕێز ئان ببێت

‎ئان: باشە تاوەكو سێ ئەژمێرم بیپێكە!
‎سێ...
‎دوو....
یەك..

«بۆ ساتێك بێدەنگی..»

ئان: بــــیتەقێنەەە!!

لەو ساتەی كیم ئوو بین ویستی نیشانە بگرێت
بەڵام كەسێك ھاتە ئەوێ و ن/ت و جیمین لە
جێگای خۆیان جوڵان

خوێڕییەكە مــاچی كردم  (كۆتایی ھاتووە)Where stories live. Discover now