23🩰 كۆتایی

2.2K 197 60
                                    

جین دانیشتبوو سەیری ڤیدیۆ تۆمار كراوەكانی
نێو كامێراكەی ئەكردەوە
لە كۆتایدا ڕوخساری ئەو كەسەی دەست كەوت كە
ھاتبووە ماڵەكەی!

جین: لە ناوت ئەبەم....

«« لای ن/ت

ن/ت لە گەرماو ھاتە دەرەوە خەریك بوو پرچەكانی
وشك ئەكردەوە لەو ساتە گوێی لە پێی ھاتنی كەسێك بوو
بینی جین ھاتە ژورەكەی
ن/ت زەردەخەنەی كرد چونكە وای ھەست كرد كە
جین ئانی ھێنابێت لەەگەڵ خۆی!
بەڵام جین بەتەنھا ھاتبوو..

ن/ت:... بۆچی ئانی'ت نەھێنا؟

جین كەمێك ڕۆشتە پێشەوە بۆ ن/ت و كەمێك شەرم
دایگرت..

ن/ت: چی بووە؟

جین: ئازیزەكەم خۆت بە جوانترین شێوە بڕازێنەوە
ئەڕۆینە جێیەكی تایبەت...

ن/ت شۆك بوو وە قسەی نەكرد جین ڕۆشتە دەرەوە
ن/ت:... تۆ بڵێی بمبات بۆ لای ئانی! لە كۆتایدا لە من
تێگەشت!! ئەمباتەوە بۆ لای كچەكەم! ئانی...

ن/ت دڵی زۆر خۆش بوو خێرا خۆی گۆڕی
گوارەكانی كردە جوێی و خۆی ڕازاندەوە
ویستی بڕواتە ھۆڵەكە جوێی لێبوو جین پەیوەندی ئەكرد و
قسەی لەگەڵ كەسێك ئەكرد..

جین: جیمینیش لەوی ئەبێت

ن/ت شۆك بوو كاتێك ئەو ناوەی بیست كە چەنەھا ساڵە
لێی دوورە..

جین: نیشانە بگرنە دڵی

ن/ت دەستی گرت بە دەمییەوە و چاوی پڕ فرمسێك بوو
ڕووی كردە لایەكی دیوارەكە و ئەیویست خۆی ھێمن
بكاتەوە تاوەكو جین ھەستی پێ نەكات...

جین پەیوەندییەكەی داخستەوە و كەمێك دەنگی بەرز
كردەوە و وتی

جین: ن/ت! ئازیزم كەی بڕۆین!؟ ئامادە نەبوویت؟

لەو كاتە جین ئەو قسانەی كرد كە خەریكی چاك
كردنی كاتژمێرەكەی دەستی بوو لە ناكاو جوێی لە دەنگی
تەقە تەقی پێڵاوە بەرزەكانی ن/ت بوو
سەری ھەڵبڕی و بە جوانی لە ن/ت'ی ڕوانی
وەكو یەكەم ژوانی دوو خۆشەویست بوو

ن/ت: ئامادەم...

جین لە ن/ت ورد بویەوە

جین: جوان دەر ئەكەویت...

ن/ت:... سوپاس..... بڕۆین؟

جین: دەی

جین و ن/ت ڕۆشتنە نێو ئۆتۆمبێلێك

«« لای جیمین

جیمین لە سوچێكی شەقامێك دانیشتبوو سەر لێ شێواو
نەیدەزانی چۆن ئانی و ن/ت بھێنێتەوە لای خۆی
لە ناكاو موبایلەكەی پەیوەندییەكی بۆ ھات
بینی ژمارەكە نەناسراوە بۆیە وا بیری كردەوە
لەوانەیە تایھیۆنگ بێت بۆیە وەڵامی نەدایەوە

پەیوەندییەكە دووبارە بوویەوە...
جیمین ھەڵی گرت

جیمین: چیت ئەوێت!

خوێڕییەكە مــاچی كردم  (كۆتایی ھاتووە)Where stories live. Discover now