21💙

1.5K 171 121
                                    

ن/ت كچەكەی لە باوەش بوو خەریك بوو ژیری ئەكردەوە
كاتژمێر 2:34 خولەكی شەو بوو!
بەو نیوە شەوە ئانی جین ھەستابوو بە بەردەوامی ئەگریا

ن/ت: ئانی تاقانەكەم چیتە بۆچی وا ئەكەیت تەواو شششـش...

جین درگای ژوری نوستەكەی ئانی كردەوە لە كاتێكدا قژی
كەمێك لێك ئاڵابوو قاتێكی شەوانەی لەبەر بوو چاوەكانی
بچووك كردبویەوە لەبەر ئەوەی لە خەوێكی قوڵ ھەستابوو

جین: ئانی چییەتی ن/ت!؟

ن/ت: نازانم «ڕوخساری نیگەران بوو دەربارەی ئانی»

جین ھاتە پێشەوە و ئانی لە ن/ت وەرگرت و خستییە باوەشی
ئانی تەمەنی پێنج ساڵە كچێكی جوانە قژێكی كاڵی ھەیە
پێستێكی زۆر ناسكی ھەیە چاوەكانی شینن وەكو دەریایەك💙.
جین كەمێك لە ئاكی نزیك بوەوە و ماچێكی بچووكی سەری
ئانی كرد

جین: دەی شیرینەكەم.. بابە ھیلاكە و كاری ھەیە تۆ بۆچی
ئاوا ئەكەیت من ناخم گڕ ئەگڕێت كاتێك تۆ ئەگریت
كچە جوانەكەم!💞 شازادەكەم..

جین بەردەوام بوو لە قسە شیرینەكانی بۆ ئانی و ن/ت
بەردەوام بوو لە سەیر كردنیان لە ناكاو ن/ت ھەستی
كرد ئەڕشێتەوە دەسی بە دەمییەوە گرت و بە خێرایی ڕایكرد
بۆ دەست شۆرەكە واتا لە ژوری نوستەكەی ئانی
ڕۆشتە دەرەوە

دوای دە خولەك
جین بە ھێواشی پێی دا ئەنا لەسەر زەوییەكە و چاودێری ن/ت'ی
ئەكرد تا بزانێت چی ئەكات
بینی ن/ت خەریكی خواردنی چەند حەپێكە وە لە دەست شۆرەكە
ئەیخوارد! ئەمە شتێكی ئاسایی نییە بۆیە جین بە بێدەنگی
ڕۆشتە دواوە و لە دەست شۆرەكە دوور كەوتەوە

دوای چەند خولەكێك كاتێك ن/ت لە دەست شۆرەكە ھاتە دەرەوە
بینی ڕووناكی ھۆڵەكە كار ئەكات ئەمە مانای ئەوەیە جین لە
ھۆڵەكەیە و ئانی خەوتووە
ن/ت ڕۆشتە ھۆڵەكە تا بزانێت جین چی ئەكات
ڕۆشتە ھۆڵەكە بینی جین چەقۆیەكی بە دەستەوەیە و
دانیشتووە پەرداخێك شەرابی تیژی لەبەردەم خۆی داناوە و
كەمێكی لێ خواردوەتەوە
ن/ت ئەمەی لا نامۆ بوو!

ن/ت:... چی ئەكەیت؟ تۆ خەوت ئەھات كارت ھەیە سبەی

جین: لە كەیەوە حەپی نەزۆكی ئەخۆیت؟

ن/ت شۆك بوو

جین: ئەو منداڵە ھی كێیە؟

تب: كاتێك جین لە فڕۆكە خانەكە ھەڕەشەی لە جیمین كرد
واتا دوو ساڵ لەمەو پێش، ئەو كاتە ئانی لە دایك بوبو ھەر بۆیە
ڕۆڵی ن/ت زۆر كەم بوو تا ببێت بە سوپڕایز....

جین: ئەو منداڵە ھی كێیە؟

ن/ت مچوڕكەی پێدا ھات
ن/ت: مەبەستت چییە؟

خوێڕییەكە مــاچی كردم  (كۆتایی ھاتووە)Where stories live. Discover now