15🤍

1.7K 186 61
                                    

لەسەر كۆمپیوتەرەكەم دانیشتووم و كار دەكەم بێ كێشەم
لەو كاتە كوڕێك ھاتە تەنیشتم بە قژ و ستایلێكی سەیرەوە
قژی سەوز و كراسێكی پەمەیی و چاكەت و پانتۆڵی شین
لە مێشكی خۆم بە ھێواشی وتم
ئەمە چ نەفرەتییەكە؟!$**!?

سێرم كرد تا بزانم چی ئەوێت؟
زەردەخەنەیەكم كرد بە ناچاری و وتم

ن/ت: ئاھ سڵاو...!؟

لیسیسۆنگ: ئێرە پڕە لە شەیتان

ن/ت: شەیتانی چی؟

لە ناكاو ئەو گەمژەیە دەستی خستە سەر ھەردوو قۆڵم
لە جوێیەكانم نزیك بوەوە

لیسیسۆنگ: تۆ شەیتانی!

ئەو زۆر ترسناك پێكەنی نەفرەت وابزانم مەبەستی منە!
ئاشكرا بووم!؟

ن/ت: ب بۆچی من شەیتانم؟

لیسیسۆنگ پێكەنی و سێری ن/ت'ی كرد

لیسیسۆنگ: ھیچ گاڵتەم كرد ھاھاھاھھاھاھا

ن/ت: ھا.. ھا ھا... ھھاا

ئەمە شێتە یان چی؟ ئاھ خۆم كێشەم كەم نییە

لیسیسۆنگ: وەرە بەڕێوبەر بانگت ئەكات

ن/ت: ئۆھ! بەڕاست!؟ نایابە باشە با بڕۆین

ھەستامەوە بەڵام لیسیسۆنگ بە جۆرێكی سەیر سێری كردم

لیسیسۆنگ: بەڕێوبەر داوات ئەكات چ شتێكی ئەمە
نایابە؟

بێدەنگ بووم....
دەستمان كرد بە ڕۆشتن بۆ ژووری بەڕێوبەر

لیسیسۆنگ لە درگاكەی دا و ڕۆشتینە ژورەوە
ژورێكی گەورە و شاھانە بەڕێوبەرەكە لە بەرامبەرمە!
بەس پشتی لە منە و لەسەر كورسییەكەی دانیشتووە
خولەكێك...
من شۆك بووم بۆ چەن خولەكێك...
ئەم بۆنە چییە!؟!! ئەوە ھەمان بۆنە كە دڵخوازی جیمینە!
بەڕاستی ئەم بەڕێوبەرەرەش ھەمان بۆن و ماركە
بەكار ئەھێنێت!؟
ڕێكەوتێكی سەیرە....
لیسیسۆنگ بە زەردەخەنە ناشیرینەكانی سێری ئەكردم و
دوای كەمێك ڕۆشت و درگاكەی داخست......

«« لای جۆنگ كووك »»

جۆنگ كووك دانیشتووە و خەریكی قوماڕ كردنە
پارچە لەدوای پارچە دایدەنێت و خواردنەوەیەكی
لەبەر دەمە كە نیوەی پەرداخەكەیە لەگەڵ جگەرەكەی
یەكێك لە قاغەزەكانی دانا و كێشای بە مێزەكەدا

جۆنگ كووك: بـــردمەوە ھەشت جار!!!!

ھەموو خەڵكەكەی ئەوێ سەرنجیان چووە سەر جۆنگ كووك
لەو كاتە ئافرەتێك كەمێك لەە دوورە دانیشتبوو بە
تەنورە كورتەكەیەوە و دوكەڵی جگەرەكەی بەرەو ئاسمانی
قومارخانەكە ئەڕۆشت

ھینا: چەن یاری بردەوە؟

پرسیاری لە پاسەوانە تایبەتەكەی كرد

؟؟؟: ھەشت یاری بێ دۆڕان...

ھینا زەردەخەنەی كرد و ھەستایەوە كاتێك بەرەو لای
مێزەكەی جۆنگ كووك ئەڕۆشت لەش و لارێكی
ڕێك و سەرنج ڕاكێش گەشتە لای مێزەكەی جۆنگ كووك
جۆنگ كووك بە چاوێكی سەرنجەوە سەیری ھینا'ی كرد

ھینا: ناوت؟

جۆنگ كووك: لی دام

ھینا: لی دام؟ ھھ....

ھینا ڕۆشتە پشت جۆنگ كووك و دەستی بەسەر
شانیدا ئەھێنا و بە ھێواشی لەلای گوێی چرپاندی...

ھینا: شەوێك... بەرامبەر بە ھەموو پارەكانت... ھممم

ھینا گازی لە جۆنگ كووك كرد كە وای كرد
جۆنگ كووك لە مەبەستی تێبگات...

جۆنگ كووك دەستی برد بۆ پشتەوە و دەستی لە
سمت و ڕانی ھینا دا

جۆنگ كووك: ھەموو شتێك بمەوێت بۆمی ئەكەیت؟

ھینا: ئاھ لەوە ئەچێت نەیكەم خوێڕی؟

جۆنگ كووك چەن جارێك كێشای بە ڕانی ھینادا
و ھەستایەوە ھەموو پارەكانی كۆ كردەوە و ھینای برد

گەشتنە ژووری ھۆتێلێك و ھینا تەنھا جلی ژێرەوەی مابوەوە
جۆنگ كووك بە ھێواشی ڕۆشت بۆ لای ملی ھینا و لەسەر
سیسەمەكە پاڵی خست و چووە سەری بە ھێواشی بێ ئەوەی
ھینا ھەستی پێ بكات دەرزییەكی لە ژێر سەرینی
سیسەمەكەوە دەرھێنا

جۆنگ كووك سێری ھینای كرد

جۆنگ كووك: خەوێكی خۆش سۆزانی.....

جۆنگ كووك بە خێرایی دەرزییەكییەكەی لە ملی ھینا دا و
بێ ھۆشی كرد

جۆنگ كووك موبایلەكەی دەرھێنا

جۆنگ كووك: كورە ئەم ئەركانە زۆر بێزار كەرن
ھەر مردم تا ھەشت یاریم بردەوە

جەھیۆپ: تۆ جارێكا كچەكەت گرت؟

جۆنگ كووك: گرتم گرتم

جەھیۆپ: بیھێنە بێ ئەوەی كەس بزانێ
ئەڵێم... پارەی زۆرت بردەوە؟

جۆنگ كووكئ: خەمت نەبێ خواردنەوەت بۆ
ئەكڕم ھھھ دەی من دایئەخەمەوە

جۆنگ كووك پەیوەندییەكەی داخستەوە

باشە ئەم ھینا كێیە؟
چ كارێكیان پێیەتی؟
خوێنەر بن.....

لای ن/ت.....

بەڕێوبەرەكە ئاوڕی دایەوە ن/ت شۆك بوو
چاوەكانی زەق زەق بوونەوە بە بینینی
بەڕێوبەرەكە......

بەردەوامە...
بەس ڤۆت بكەن👍

خوێڕییەكە مــاچی كردم  (كۆتایی ھاتووە)Where stories live. Discover now