جیمین مەودای دووری نێوان خۆی و ئەو ئافرەتە سۆزانیەی کەم کردەوە کاتێک زیاتر لێی نزیک بوویەوە.
ڕاستەوخۆ پاڵێکی بەهێزی بە بەڕێوەبەرە سۆزانیەکەیەوە نا وای کرد لەسەر ڕانەکانی بەربێتەوە بەتوندی بکەوێتە ئەرزەکە کە ئەمە چاوەڕوان نەکراو بوو بۆ بەڕێوەبەرەکەی وەک ئەوە وا بوو لە ناوەڕاستی وەرزی هاوین بەفر ببارێت.
جیمین هەڵسایەوە یەخەی کراسەکەی ڕێک کرد وە بەرەو دەرەوە چوو.
بەڕێوەبەرەکەی: هەی نەفرەتی وای گوت کاتێک ئەو گڵاسەی کە لەوێ بوو هەڵیدا بۆ جیمین بەڵام جیمین لە ژوورەکە چووە دەرەوە دەرگاکەی داخست وە گڵاسەکە بەر دەرگاکە کەوت.
بەڕێوەبەرەکەی: دڵنیابە کارێک دەکەم لەبری ئیسپانیا هەنگاوەکانت بەرەو دۆزەخت بەرن کاتێک هاواری کرد وە هەڵسایەوە خۆی ڕێک کرد.
جیمین کە لە دواوەی دەرگاکە وەستابوو دەستێکی بردەوە دواوەی ملی ئایش ئەمە هیلاک کەرە وای گوت وەبەرەو لای کارمەندەکان چوو.
جیمین: دەتوانی لیستی ناوی ئەو کەسانەم نیشان بدەیت کە دەست نیشان کراون بۆ گەشتەکەی ئیسپانیا.
کارمەندەکە: بێگومان فەرموو وای گوت کاتێک لیستەکەی پێدا.
جیمین: ئەمە چ دۆزەخێکە کاتێک بە توندی لیستەکەی دەستی گوشی و دەستی بە توندی بەسەر مێزەکە دا کێشا توڕەیی وای کرد دەمارەکانی دەستی هەڵئاوسێن.
کارمەندەکە: چی بوو؟؟!
جیمین: بۆچی تەنها یەک ئافرەت لە تیمەکەدایە کە بە هاوارە وە گوتی و ناڕەزایی دەردەبڕی.
کارمەندەکە: دەی چیتە گەشتەکە تەنها یەک مانگ دەخایەنێت هەوڵبدە لەبری چێژ وەرگرتن لە ئافرەتەکان چێژ لە گەشتەکە وەربگری.
جیمین: بەبێ ئافرەت هیچ گەشتێک چێژی نیە کاتێک پەڕەوەکانی بەسەری کارمەندەکەدا کێشا وەک ئەوەی یاری لەگەڵدا بکات دوای ئەوەی جیمین دەڕوات بۆ بینینی نەخۆشەکانی.
(تێپەڕینی کات کۆتایی هاتنی ڕۆژەکە)
کاتێک کاتژمێر (10:30) شەو بوو جیمین گەڕایەوە ماڵەوە دوای ئەوەی لە کارەکانی نەخۆشخانەی تەواو بوو وە گەرماوێکی کرد بێجامە و تشێرتێکی ڕەنگ ڕەشی پۆشی وە کەلوپەلەکانی گەشتەکەی ئامادە دەکرد.
(بەیانی)
لەگەڵ هاتنی خۆر بۆ باوەشی ئاسمان تیمە پزیشکیەکە ئامادە بوون لە فڕۆکەخانە وە بەڕێکەوتن بۆ ئیسپانیا دوای گەیشتن بە ئیسپانیا و دابەزین لە فڕۆکەخانە کە هاتنە دەرەوە جیمین (HITFON) لە گوێ بوو.
YOU ARE READING
دکتۆری ڕۆمانسی✓
Romanceدە ساڵ گوێم لە ترپەکانی دڵی تۆ گرت. جیمین:دەمەوێ لەسەر بەرزاییەکە لەژێر هەورەکاندا یەکەم ماچی خۆت لەگەڵ من ئاڵوگۆڕ بکەیت.