جیمین بە خراپی سەیری کرد وای زانی کە ئەمە ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کچێکی پیس بێت بۆیە سەیرکرنەکانی بەرامبەر بەو وڕوژێنەر بوو وای کرد هەستی خراپی هەبێت بۆی وە جولیا دوو هەنگاو لە جیمین دوور بوو واتا لە پێشەوەی جیمین وەستا بوو بەهۆی گەرمی کەش و هەوای بەرزکەرەوەکە جولیا قژە پەرشوبڵاوەکەی کە لە دواوە بوو کۆی کردەوە بەرەو لایەکی هێنا.
وە لەم ساتەدا جیمین نەیدەتوانی چاوەکانی بپارێزێت لە سەیرکردنی ئەم کچە بەهۆی ئەوەی کە زنجیری کراسەکەی لە دواوە کرابوویەوە وە خاڵێک هاوتای جەلەکانی ژێرەوەی دیاربوو بۆیە جیمین دەستی بۆ زنجیری حەزیەکەی جولیا برد وە بەرەو سەرەوەی برد واتا دایخست.
ئەمە بۆ جولیا کتوپڕ بوو ڕاستەوخۆ دەستی بەیەخەی کراسەکەیەوە گرت و پشتی خۆی بەر بەرزکەرەوەکە دا کە زۆر ترساو دیار بوو لەوەی کە جیمین کارێکی هەڵەی بەرامبەر بکات!!
جیمین: ئارامبە ئارامبە وای گوت کاتێک دەستەکانی بەشێوەیەک لێکرد کە لە جولیا بگەیەنێت کە هیچ شتێکی هەڵە ڕوونادات وە نەترسێت.
لەم ساتە دا دەرگای بەرزکەرەوەکە بوویەوە بۆیە جولیا ڕاستەوخۆ ڕایکرد بەرەو دەرەوە وە ئەوێی جێهێشت.
دوای ئەوە جیمین هەنگاوەکانی یەخەی م
شەقامی نومانسیای گرتبوو کە شەقامێکی هەژار نشینە وە (JPS) کەی یارمەتیدەر بوو لەوەی ون نەبێت وە لەڕێگاکەیدا سەردانی فرۆشگایەکی کرد وە کۆمەڵێک نەستەلە و شوکلاتەی کڕ.وە خستیە جانتاکەیەوە دوای ئەوە بەسەر منداڵە بچووك و هەژارنشینەکانی شوێنەکەی دا بەش دەکرد کە لە دەووری جیمین کۆببوونەوە کە ئەمە دیوێکی تری کەسایەتی جیمینە.
دوای ماوەیەک کە خۆر خەریکی ماڵئاوایی کردن بوو لە ئاسمان وە بە تیشکە پرتەقاڵی و سوورەکانی دیمەنێکی جوانی دەبەخشی جیمین یەک دانە نەستەلەی لەلا مابوو منداڵێکی بچووکی بینی کە کوڕێکی بچووکی قژ زەرد بوو لەڕواڵەتدا چڵکن دیار بوو تەمەنی لە یەک ساڵی دەچوو.
جیمین لێی نزیک بوویەوە بۆ ئەوەی کە ئەم نەستەلەیەی لەلای مابوو پێی بدات بەڵام ڕاستەوخۆ جولیا هات وە باوەشی بەم کوڕە بچووکە داکرد کە لەگەڵ خۆی بردی ڕایکرد لە جیمین دووری خستەوە وەک ئەوەی جیمین تاوانبارێکی مەترسیدار بێت کە ئەم کوڕە بچووکە برای جولیا بوو بەتەواوی شێوەی لە جولیا دەچوو.
جیمین شۆک بوو بەم ڕەفتارەی جولیا!!..
YOU ARE READING
دکتۆری ڕۆمانسی✓
Romanceدە ساڵ گوێم لە ترپەکانی دڵی تۆ گرت. جیمین:دەمەوێ لەسەر بەرزاییەکە لەژێر هەورەکاندا یەکەم ماچی خۆت لەگەڵ من ئاڵوگۆڕ بکەیت.