جولیا کە ویستی لە ڕێگای دەستەکانیەوە پاڵ بە جیمینەوە بنێ لە خۆی دووربخاتەوە جیمین ڕاستەوخۆ دەستی ڕاست وچەپی جولیای گرت وە بە تەختەی خەوەکەیدا کێشا کە لەم ساتە دا دڵۆپە ئاوەکانی لاشەی جیمین بەردەبوونەوە سەر جولیا وە ئەو دڵۆپە ئاوانەی بە قژی جیمینەوو بوون ئەتکانە سەر کۆڵمەی جولیا جیمین لە جولیا نزیک بوویەوە.
ڕاستەوخۆ زەنگی مۆبایلەکەی جیمین کۆتای بەو نزیک بوویەوەیە هێنا جیمین ناچار بوو دوورکەوێتەوەو وەڵامی پەیوەندیەکەی بداتەوە.
جیمین: باشە﹍﹍﹍باشە کەمێکی تر دێم کە کۆتایی بە پەیوەندیەکە هێنا سەیری کرد جولیا ئەو شوێنەی جێهێشت بوو.
جیمین: نەفرەت بۆ کوێ چوو تەنها دەمویست کەمێک یاری لەگەڵدا بکەم دوای ئەوە جیمین پۆشاکەکانی پۆشی و چووە دەرەوە.
جولیا هەناسەکانی تەنگ ببوون دەستی بە یەخەی خۆیەوە گرتبوو کە تەواو ترسا بوو بڕیاریدا خۆی هێمن بکاتەوە بچێتەوە سەر کارەکانی.
تێپەڕینی کات
کاتژمێر (02:40) خولەکی نیوەڕۆ بوو کە جیمین تەواو ئەمڕۆ خەریکی کارەکانی بوو لە ژووری نەشتەرگەری دەرچوو کە(می چای)بینی.
تێبینییەک:می چا ئەو تاکە ئافرەتە بوو کە لەگەڵ تیمە پزیشکیەکە دایە کە هاتوون بۆ ئیسپانیا.
کاتی ڕێست بوو بۆیە لەگەڵ می چا بڕیاریاندا کە بەیەکەوە بچنە کافتریای نەخۆشخانەکە بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بوو هیچ خواردنێکی ئەوێیان بە دڵ نەبوو بۆیە می چا پێشنیاری بۆ جیمین کرد کە بەیەکەوە بچنە ڕێستوڕانتێکی نزیک نەخۆشخانەکە وە جیمینیش ڕەتی نەکردەوە.
جیمین: می چا تۆ زمانی ئیسپانی دەزانی؟!
می چا: ئۆو بەڵێ من زمانی ئیسپانی دەزانم.
جیمین: کەواتە ڕات چییە ئەمشەو بەیەکەوە دەربچین؟ کە بەدەم خواردنەوە پرسیاری کرد!
می چا: بۆچی نا بێگومان دەبێت دڵنیام شەوێکی جوان دەبێت من و تۆ و هەنگاوەکانمان لە شەقامە تاریکەکانی ئیسپانیا من ئەمەم بە دڵە کاتێک هەڵسایەوە لەسەر مێزەکە وە هاواری کرد بەڵام شەرمەزار بوو بەوەی کە سەرنجی خەڵکانی دەوروبەری بۆ خۆی ڕاکێشا ئۆی ببوورن کاتێک سەری دانەواند وەکو ڕێزێک وە داوای لێبوردنی کرد بۆ هەراسان کردنیان.
YOU ARE READING
دکتۆری ڕۆمانسی✓
Romanceدە ساڵ گوێم لە ترپەکانی دڵی تۆ گرت. جیمین:دەمەوێ لەسەر بەرزاییەکە لەژێر هەورەکاندا یەکەم ماچی خۆت لەگەڵ من ئاڵوگۆڕ بکەیت.