دوای ئەوە جیمین و ئەو ئافرەتە چوونە ژوورە وە جیمین دەستی بە پەنجەرەکەوە لکاند بوو وە سەیری خستە سەر دەستی, جولیای بینی لە پەنجەرەکەوە ئەو ئافرەتە لە دواوە جیمینی لە باوەش گرت وەکو ئافرەتێکی سۆزانی.
جیمین ئەوی سوڕاندوەپشتی ئەو ئافرەتەی بە پەنجەررەکەوە لکاند وە سەری خستە ژێر ملی ئافرەتەکە.
جیمین ئەو ئافرەتەی پاڵنایە سەر جێگاکە بەڵام کە سەیری چاوەکانی ئەو ئافرەتەی کرد هەستی کرد نیگاکانی ئەو ئافرەتە وەکو هی جولیایە.
جیمین بەهێمنی ئەو گڵاسە شەڕابەی ئەوێی هەڵگرت و باسکی بە پەنجەرەکەوە لکاند دوای ئەوەی چەند قومێکی لە شەڕابەکە دا ڕاستە جیمین زۆر بەهێمنی مامەڵەی دەکرد بەڵام چاوەکانی وەک گەردەلوول وابوون کە بەسەیر کردنی تێکی دەشکاندی و توانای. سەیرکردنیت نەدەبوو لەوکاتەدا !!...
ئەو ئافرەتە تەنها مەیەوە لە شوێنێ خۆی بەبێ هیچ کاردانەوەیەک.
جیمین بەرەو جزدانی پارەکەی چوو کە لەوێ بوو بڕە پارەیەکی دەرکرد وە بۆ ئافرەتەکەی هەڵدا وە بەرەو دەرگاکە چوو و دەرگاکەی کردەوە بەو مانایەی کە ئەو ئافرەتە لە ژوورەکەی بچێتە دەرەوە.
ئەو ئافرەتە سەرەتا نەیدەویست پارەکە ببات بەڵام بەهۆی ترس لە هاوسەرە خراپەکەیەوە بڕە پارەکە هەڵدەگرێ وە دەچێتە دەرەوە.
لە دوای ڕۆیشتنی ئەو ئافرەتە جیمین دەرگاکەی داخست وە چووە سەر جێگاکەی.
بەیانی ڕۆژی دواتر
جیمین چاوەکانی کردەوە کە تیشکی خۆرەکە لە چاوەکانی دەدا وای دەکرد چاوەکانی ببرسکێتەوە دەستی بەسەریەوە گرت بەهۆی زۆر خواردنەوەی دوێنێ شەویەوە بەهۆی ئەو ڕووداوانەی کە ڕوویدا.
تەنانەت توانای ئەوەی نەبوو کە گەرماوێکیش بکات بۆیە جلەکانی پۆشی و ڕاستەوخۆ بەرەو سەر کارەکەی چوو هەرخۆی دواکەوتبوو لە کارەکەی.
دوای ماوەیەک کاتی ڕێست بوو جیمین دەرونی زۆر ماندوو بوو بۆیە بڕیاریدا بچێتە کەنار دەریا کە نزیک بوو لەو نەخۆشخانەیەی کە کاری لێدەکات ڕاستە کەنار دەریاکە پڕی بوو لە خەڵک بەڵام جیمین لەم ژاوە ژاوەدا بەدوای بێ دەنگی دەگەڕا وە دیمەنی کەنار دەریاکە شتێک بوو کە دەیتوانی بەبێ دەنگی بۆت بدوێ وە جیمین ئاواتەخواز بوو کە دەریاکە بتوانێ هەموو خەمەکانی نقوم بکات.
YOU ARE READING
دکتۆری ڕۆمانسی✓
Romanceدە ساڵ گوێم لە ترپەکانی دڵی تۆ گرت. جیمین:دەمەوێ لەسەر بەرزاییەکە لەژێر هەورەکاندا یەکەم ماچی خۆت لەگەڵ من ئاڵوگۆڕ بکەیت.