دوای ئەوەی جیمین جلەکانی ژێرەوەشی کردەوە دەبوایە وا بکات بۆ ئەوەی برینەکەی تیمار بکات تێبینی خاڵێکی کرد لە ژێر جلەکانی ژێرەوەی کە برینەکەی چارەسەر دەکرد.
جیمین: ئەو خاڵەی پشتت شێتکەرە ئەمەی بە گوێی جولیا دا چرپاند کاتێک کەمەری جەلیای توند گرت و خستیەوە سەر تەختەی خەوەکە.
جیمین: خەریک بوو بکەویت خانمی بچووک وای گوت بە بزەوە دوای ئەوەی برینەکەی جولیای تیمار کرد بەرەو دەستشۆرەکە چوو تاوەکو دەستەکانی پاک بکاتەوە لەبەر ئەوەی بە خوێنی جولیا بوو.
بەڵام کاتێک لە دەستشۆرەکە گەڕایەوە کە خاولیەکی لەدەست بوو خەریکی وشك کردنەوەی دەستەکانی بوو برۆکانی گرژ کرد بەهۆی ئەوەی جولیای لە ژوورەکە نەبینی.
کە سەیری سەر تەختەی خەوەکەی کرد بینی کاغەزێکی بچووک لەوێ دانراوە کە جولیا جێی هێشتووە لەسەری نووسراوە.
{ببوورە کات درەنگی کردوە دەبێت بگەڕێمەوە ماڵەوە سوپاس بۆ تیمار کردنی برینەکەم} بەزمانی ئینگلیزی لەسەر پارچە کاغەزەکە نووسرابوو.
تێپەڕینی دوو ڕۆژ بەسەر ئەم ڕوداوانه هیچ کام لە جیمین و جولیا لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژ یەکیان نەبینیووە.
بەیانی کاتێک جیمین لە ژوورەکەی خۆی هاتە دەروە لە ڕاڕەوەکە جولیای بینی کە لە پاك کردنەوەی ژوورێک تەواو ببوو بەرەو ژوورەکەی جیمین دێت تا پاکی بکاتەوە.
جیمین بەرەو لای جولیا چوو!
جیمین: ئایە برینەکەی پشتت باشتر بووە؟!.
وای گوت بەڵام کە جولیا سەری هەڵبڕی چەندین برینی تری بینی لەسەر ڕووخساری جولیا کە ئاسەواری ئەشکەنجە بە ڕووخساریەوە دیارە.جیمین تەنها برۆکانی گرژ کرد بە بینی ڕووخساری جولیا!.
جیمین: پێم بڵێ سەردانی پزیشکت کردووە
بۆ دڵنیابوون و سەیرکردنی برینەکەت؟!.جولیا تەنها سەری
جوڵاند بە مانای نەخێر.جیمین: دەی وەرە من سەیری دەکەم وای گوت کە ویستی دەستی جولیا بگرێت بەڵام جولیا دەستی دوورخستەوە وەک ئەوەی نەیەوێت لەگەڵی بچێت.
جیمین: تێگەیشتم تۆ متمانە بەمن ناکەیت کێشە نییە بەڵام پێویستە دکتۆرێک برینەکەت ببینێ بۆیە لەگەڵم وەرە تاوەکو بچینە لای دکتۆرێک وای گوت.
جولیا: نەخێر نەخێر مەبەستم لەوە نەبوو کە تۆ کەسێکی خراپی بۆیە وا بیر مەکەوە.
جیمین:کەواتە لەگەڵ من وەرە وای گوت کە بێ ئەوەی هیچ دەرفەتێک بە جولیا بدات دەستی گرت وە لەگەڵ خۆی بردی بۆ ژوورەکەی خۆی وە برینەکەی پاک کردەوە وە زنجیری جلەکەی جولیای بۆ سەرەوە برد.
YOU ARE READING
دکتۆری ڕۆمانسی✓
Romanceدە ساڵ گوێم لە ترپەکانی دڵی تۆ گرت. جیمین:دەمەوێ لەسەر بەرزاییەکە لەژێر هەورەکاندا یەکەم ماچی خۆت لەگەڵ من ئاڵوگۆڕ بکەیت.