١. نــامـۆ

2.4K 235 40
                                    

νote

νote

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

...

chapter one

"چاوەکانت دەریایە کە نوقمی کردوم وەک تایتانیک"

Liana's pov

"بۆچی پێویستمان بە پسپۆڕی کۆمەڵایەتیە مارکۆس"

لەسەر ڕانەکانی دانیشتم وە سەیری ڕوخسارە نایابەکەی هاوسەرەکەم دەکرد ، پەنجەکانم ڕایانکردە ناو قژە ئاڵتونیە خاوەکەی کاتێک بە دەستەکانی مەساجی بۆ سمتم کرد

"ئازیزم ، من دڵگران دەبم کاتێک کە من دە توانم خۆشی تەواو وەربگرم لە جەستەت بەڵام تۆ ناتوانیت بگەیت بە چێژ لەگەڵ من "

خەمباری لە چاوەکانیدا دەدرەوشایەوە وە بە ئازارەوە سەیری دەکردم

من لە قوڵای دڵمەوە مارکۆسم خۆشدەوێت ، ئەو خۆشەویستی یەکەمە ، ئەو یەکەمە لە هەموو شتێکی مندا ، بەڵام لەم دوایانەدا هەندێک شت گۆڕاون

مارکۆس بەردەوام کار دەکات و درەنگانی شەو دەگەڕێتەوە ماڵەوە ، لە کۆتایی هەفتەکاندا لە دەرەوە دەبێت ئەمەش وادەکات کە بە زەحمەت بیبینم ، کاتێک یەکتر دەبینین بۆ ماوەیەک قسه دەکەین پێش ئەوەی جلەکانی یەکتر بدڕێنین،

مارکۆس باشە ئەو هەمیشە لەسەر جێگا باش بووە بەڵام ئیتر ئەوە لەسەر من کار ناکات ، ئەو چیتر کۆنتڕەڵم ناکات شتە دروستەکان ناڵێت کە وا بکات من شێت ببم و٢٤/٧ لەگەڵی بم ، بەڵام هەر خۆشم دەوێت

" بۆیە ئێمە ڕێگە بە کەسێکی نامۆ دەدەین بزانێت کە ژیانی سێک..یمان پێویستی بە ڕێکخست و کارکردن لەسەری هەیە؟!"

گووتم و ماچێکی شیرینی خستە سەر لێوەکانم

"سەیرکە ئازیزم، یەک جار تاقی دەکەینەوە ئەگەر دوای یەکەم ڕۆژ حەزت لێی نەبێت ، ناگەڕێینەوە، باشە؟!"

دەستە نەرمەکانی خسە سەر کەمەرم

"باشە ، ڕازیم تەنها لەبەر ئەوەی خۆشم دەوێی وە پاستات بۆ دروست کردووم"

ʝ. ʝƙ|| پـسـپـۆڕە ڪـۆمـەڵایەتـیـەڪەمWhere stories live. Discover now