١٣. ئاشکرابوون

788 132 371
                                    

.
.

'Vote'

.
.

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

.

.

"Chapter thirteen"





Liana'S p.o.v

"تۆ ناتوانی ئێستا لێرە بیت" 

گووتم کاتێک خانمێک ماکیاژەکەمی ڕێک دەخست، خانمێکی  تریش قژە کورتکراوەکەمی لول دەکرد.

جۆنگکووک بە قاتێکی ڕەشی کاڵڤین کڵاینەوە لە بەردەم دەرگاکەدا وەستابوو،لە ئاوێنەکەدا سەیری منی دەکرد ،چاوەکانی لەسەر سنگم بوو کە بە دانتێلێکی شینی ساوا داپۆشرابوون.

قژی زۆر زۆر درێژ ببوو و زۆر فریودەر دەردەکەوت.

خانمەکان دوای تەواوبوونی ڕێکخستنم ژوورەکەیان جێهێشت.

"ناتوانم خۆم بپارێزم یۆوبۆ ، هەر وەک هەمیشە جوان دەردەکەویت"

لێم نزیک بوەوە و دەستی لەسەر ڕوومەتم دانا و بە هێواشی مەساجی دەکرد. 

"بیری تۆ دەکەم لە باوەشیمدا لیانا"

منیش بیری ئەوە دەکەم کە لەباوەشتدا بم.
جۆنگکووک هەمیشە وایلێکردووم هەست بە سەلامەتی بکەم ، لەم چەند هەفتەی ڕابردوودا جۆنگکووک بۆ هیچ کاتێک کۆڵی لێم نەداوە ، دەڵێت کە هەموو  ئەو شتانە  دەکات کە لە توانایدا هەیە بۆ گەڕانەوەی من بۆلای ئەو وە دووبارە متمانەی پێ بکەم.

هەموو شتێک دەکات ، هەموو ڕۆژێک دەستەیەک لە گوڵی گران بەهای جیاواز دادەنێت لە بەردەم دەرگای ماڵەکەم ،هەمیشە خواردنم بۆ دەهێنێت تەنانەت کاتێک کە برسیش نیم ، وە کراسەکەی خۆی بە مندا، دەڵێت کە ئەو کراسە ئەو ساتەی بیر دەهێنێتەوە کە منی لەسەر کەوانتەرەکە دانا و منیش بە ڕەوشتەوە سەیرم دەکرد کە چۆن خواردنی کۆریم بۆ ئامادە دەکات.

ئەو واملێدەکات کە قورس و ناڕەحەت بێ کە چیتر پشتگوێی بخەم یان بە توڕەی بمێنمەوە لەگەڵیدا.

"دەتوانیت لەگەڵ من بێیت بۆ ژەمی ئێوارە ، تکایە"

چاوە ڕەشەکانی نەرموو نیان بوون ، وە لە نا ئومێدیا سوور بوونەوە کاتێک سەرم لەقاند

ʝ. ʝƙ|| پـسـپـۆڕە ڪـۆمـەڵایەتـیـەڪەمWhere stories live. Discover now