٥.ئــاهــەنـگ

782 138 19
                                    

...

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

...

chapter five


LIANA'S P.O.V  

دواجار لەماڵەوەم، لە گەرماوە گەرمەکەدا هەموو ماسولکەکانم دەحەساندەوە دوای ئەو ڕۆژە درێژەی کە هەمبوو، چاوەکانم داخست تا چێژ وەربگرم لە گەرماوکردنەکەم ، بەڵام ئەوە هەڵەیەک بوو،

کاتێک کە چاوەکانم داخست تەنها شتێک کە بیرم لێدەکرەوە ئەو جووتە چاوە ڕەش و ساردانە بوو کە تەواوی لاشەمی شیدەکردەوە ، لەگەڵ ئەو دەستە گەورانەی کە چەسپیبوون بە لاشەما کاتێک کە سەمام بۆی دەکرد

"دەرگاکەم هەمیشە بۆتۆ کراوەیە"

ڕێگەدان بە پیاوێکی تر بۆ دڵخۆشکردنم فێڵکردنە ، تەنانەت ئەگەر هیچ هەست یان پەیوەندیەک نەبێت

★★★★★

"ئازیزم ،تۆ لە ماڵەوەیت؟"
مارکۆس هاواری کرد کاتێک لە دەرگای ژوورەوەی  کردەوە.....

"هممم"
وەڵامم دایەوە

"لیانا ، ئەمشەو کۆمپانیاکەمان ئـاهەنگێکی خەڵاتکردنی هەیە وە تۆش لەگەڵم دێیت"

گووتی کاتێک هاتە ژوورەوە ، من ڕقم لەم جۆرە ئاهەنگانەیە چونکە مارکۆس وەک منداڵێکی  زەبەلاح مامەڵە دەکات ئەگەر خەڵات نەباتەوە ،

مارکۆس بەردەوام دەیخواردەوە و دەیگووت و دەیگووتەوە کە چەن شایەنی خەڵاتەکانی ئەمشەوە ، منیش تەنها هیوادەخواست کە ئەم شەو بە ئارامی کۆتایی پێبێت.

لەو کاتەوەی هاتوین بۆ ئاهەنگەکە مارکۆس لە تەنیشتی خۆی منی هێشتۆتەوە ، دڵنیابوو لەوەی کە تەواوی هاوکارەکانی بە من بناسێنێت،

هەندێک لە پیاوەکان هاوسەرەکانیان لەگەڵ خۆیان هێنابوو ، هەندێکیتر ئافرەتی گەنجتر کە بە دڵنیایەوە ژنەکانیان نەبوون.

"مارکۆس ، هاوسەرەکەت هەر وەک جاران خۆشەویستە"
یەکێک لە هاوبەشە بازرگانیەکانی مارکۆس گووتی و دەستەکانمی ماچکرد

ʝ. ʝƙ|| پـسـپـۆڕە ڪـۆمـەڵایەتـیـەڪەمDonde viven las historias. Descúbrelo ahora