۲.چاوپێکەوتن

913 150 34
                                    

νote

...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

...

Chapter two

Liana's p.o.v

"ئازیزم ، هەڵستە لەخەو کاتژمێرێکی تر چاوپێکەوتنمان هەیە" مارکۆس لە تەنیشتمەوە ڕایدەوەشاندم تا هەستم منیش هەوڵمدا پشتگوێی بخەم و بخەومەوە
"لیانا نامەوێت دوابکەوین" گووتی و پەردەکانی ژوورەکەی لادا ، تیشکی خۆرەکە بە خێرای بەر ڕووخسارم کەوت وایکرد ئازاری چاوەکانم بدەن

" مارکۆس ، تکایە وازم لێبێنه" بەتانیەکەی لەسەر لاشەم لابرد ، تێبینی کرد کە کراسەکەی ئەوم لەبەر کردووە

"لیانا ئەوە کراسەکەی منە؟!"
بە دەنگێکی کەمێک بێزاریەوە گووتی

هەڵستام و سەیری کراسە سپەکەی بەرم کرد
"هەستم بە سەرما دەکرد بۆیە لەبەرم کرد ، چی هەڵە لەوەدا هەیە؟" هەڵستام تا ددانەکانم بشۆم

"دەزانیت هەستم چۆنە کاتێک دێتە سەر لەبەرکردنی جلەکانم لیانا"
دواهەمین هەویری ددانم تف کردەوە و دەمم پاککردەوە پێش ئەوەی ئاوە گەرمە ئارامکەرەوەکەی دوشەکە بەر بدەمەوە ، کراسەکەم لەبەرم داکەند و دامەوە بە مارکۆس ئەویش خستیەوە ناو کانتۆری جلەکانی پاشان ویستی کە بەشداری بکات لەگەڵم لە حەمامکردن بەڵام پێش ئەوەی بێت دەرگاکەم داخست و قوفڵم کرد ،

"لەناو ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕێت دەکەم" بە بێزاریەوە گووتی و ژوورەکەی جێهێشت

من و مارکۆس لەناو بینا کلاسیکەکەدا دانیشتین ، قاچەکانی لە بێتاقەتیدا دەلەرزاند

ئەمڕۆ دووای چاوپێکەوتنەکە لەگەڵ دایکی مارکۆس نانی نیوەڕۆ دەخۆین ، هەر بۆیە مارکۆس حەزی نەدەکرد کە شتەکان دوابکەوێت ، بەردەوام سەیری بەشی خوارەوەی لاشەمی دەکرد ،

لەناو ئۆتۆمبیلەکە پێی گووتم کە دەکرێ شتێکی کە بپۆشم، بەڵام چاوەکانم بە بێزاریەوە سوڕاند

" حەزدەکەم بەم عەزیەوە دەربکەوم، هەر بۆیە ئەوە دەپۆشم کە ئارەزووی دەکەم"

" بەڕێز جیۆن ئێستا دەیەوێت بتان بینێت" خانمێک لە دەرگاکە هاتەدەرەوە و چاوەڕێی ئێمەی دەکرد تا بچینە ژوورەوە، مارکۆس هەڵستا و دەستەکانی گرتم پاشان ڕێمانکرد بەرەو ئۆفیسە خۆڵەمێشیەکە تاریکەکە ، لەسەر کورسیەکان دانیشتین و چاوەڕێی پسپۆڕەکەمان دەکرد

ʝ. ʝƙ|| پـسـپـۆڕە ڪـۆمـەڵایەتـیـەڪەمWhere stories live. Discover now