"Chapter nine"
♡"Vote"♡
Liana's p.o.v
دەنگی موزیکە بەرزەکە وای لە گوێیەکانم دەکرد توشی ئازار ببن ،
بۆچی جۆنگکووک پێی گووتم کە دەیەوێت لەم یانەیەدا بیبینم ؟. .
ئەو تەواوی شەوەکانی لە یانەکان بەسەر دەبات؟
چاوەکانم دەگێڕا بەناو خەڵکەکەدا تا بتوانم جۆنگکووک بدۆزمەوە ،
زۆر هەوڵمدا بەڵام شکستم هێنا لە دۆزینەوەی ،
لەناکاو هەستم بە لاشەیەک کرد لە پشتەوەم.
بەخێرای ڕووم وەڕگێڕا
چاوانێکی کاڵ لەگەڵ پێستێکی سپی و باڵایەکی مامناوەند
ئەوە ئەو پیاوەبوو کە لە بەردەمم وەستابوو
"دەتەوێت لەگەڵ من سەما بکەیت گیانەکەم"
پیاوەکە پرسی
بەڵام من خۆم وا دەرخست کە گوێم لێی نەبووە
چاوەکانم دەگێڕا تا ئەو بدۆزمەوە"هێی لەگەڵ تۆمە ، ناز مەکە و وەرە لەگەڵ من"
من چەند هەنگاوێک چوومە دواوە و خەریک بوو ڕووم وەربگێڕم کاتێک لەناکاو جۆنگکووک لەبەردەمم دەرکەوت
لـە ڕادەبەدەر تـوڕە دەردەکـەوت.
هەنگاوێکی نا بەرەو من و منیش بە ترسنۆکیەوە هەنگاوێک چوومە دواوە، بەڵام پشتم بەر سنگی پیاوەکە کەوت کە هێشتا لەوێدا وەستابوو.
هەر بە زووی کە گەیشتە من دەستی گرتم و منی ڕاکێشا وایلێکردم بە دووایدا بڕۆم.
گرتنەکەی زۆر بە هێز بووبۆ من ئەستەم بوو کە بوەستم ،
تەنها بە چەند خولەکێکی کەم جۆنگکووک منی ڕاکێشایە دەرەوەی یانەکە و منی بردە لای ئۆتۆمبێلە گران بەهاکەی
دەستمی بەردا و دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە بۆم
بە سەرلێشێواویەوە سەیرم کرد.
KAMU SEDANG MEMBACA
ʝ. ʝƙ|| پـسـپـۆڕە ڪـۆمـەڵایەتـیـەڪەم
Fiksi Penggemar"ئەو وەڪ من بێ هەناسەت ناکات دەزانی بۆچی ئازیزم؟ ، چونڪە تۆ هی منی"❥ .𝘤𝘢𝘵𝘦𝘨𝘰𝘳𝘦 [ 𝘳𝘰𝘮𝘢𝘯𝘤𝘦 , 𝘭𝘰𝘷𝘦 ,𝘛𝘩𝘳𝘪𝘭𝘭𝘦𝘳, 𝘵𝘳𝘦𝘢𝘴𝘰𝘯𝘢𝘣𝘭𝘦]~ . [𝘞𝘳𝘪𝘵𝘦 𝘴𝘵𝘰𝘳𝘦] . ↓ . .ѕƚαɾƚ [22/6/23] .єи𝚍 [12/9/23]