✰party 8✰

3.3K 325 10
                                        

ڕۆژانـێـکـی زۆر جـوان بـڕێـوەن مـەهـێـڵـە ئـەوەی ڕویـدا تـێـکـی بـاتシ︎

"مـن و تـۆ خـوشـک و بـرا نـیـن"  
جیمین بە هاوارەوە وتی

"تۆ شێت بوییی من دڵنیام "
دوبارە بە هاوارەوە وتم

"پێرلا من بەڕاستمە من و تۆ لە یەک خوێن نین"
بە ئارامی وتی
ئەوە باسی چ نەفرەتێک ئەکات؟

"چۆن یانی؟"

"بیرتە ئەو ڕۆژە من و باوکم پێکەوە قسەمان ئەکرد
تۆ گوێت لە هەنێک شت بو ئێمە وتمان باسی یوجین ئەکەین؟"
جیمین هاتە نزیکم و قسەی کرد

"ئێێ؟"

"ئێمە باسی یوجینمان نەکرد
باسی تۆمان ئەکرد
دایکت مناڵەکەی لە بار چوە
باوکیشت منی هێناوە بۆ ئێرە و منی کردوە بە برای تۆ تا دایکت خەفەت نەخوا .ئەگەر باوەڕ ناکەی پشکنین بکە"
دەستم بە سەرمەوە گرتبوو
واتە بەراستی جیمین برای من نیە؟

"چەنێک ئەبێت ئەمە ئەزانی؟"
بە دەنگێکی لەرزیو وتم

"لەو کاتەوەی ئەمە بوە .واتا لەسەرەتاوە "

"بۆچی بە منت نەوت؟"
دوبارە پرسیم

"باوکت ئەیکوشتم..من زۆر داوای تۆم لێ کردوە
من زۆر دەمێک ئەبێت خۆشم ئەوێی پێرلا"
وتی و دەستی لە ڕوخسارم دا
فرمێسکی چاوم کەوتن
"مەگری گوڵەکەم
هەموو شت باش ئەبێت
تەنها جارێ بە باوکت مەڵێ تۆ ئەمانە ئەزانی"
وتی و سەرم بە بەڵێ جوڵاند
بێدەنگی دەستی گرت بەسەر شوێنەکە تا جیمین لە ناکاو قسەی کرد
"خۆشت ئەوێم؟" 
سەیری ناو چاویم کرد

"تۆ تا ئێستا لە برایەک زیاتر نەبوی..."
ئەزانم ئەم قسەیە ئازاری ئەدا بەڵام شتەکە وایەهەرگیز تا ئێستا بە چاوێکی تر سەیری جیمینم نەکردوە 
سەری داخست

"باشە دەی هەستە و بڕۆ گەرماو"
جیمین وتی و ڕۆبەکەم هەڵگرت و چومە گەرماو

Auther's pov

پێرلا چوە گەرماو و جیمین چوە خوارەوە بۆ نان خواردن
لەسەر مێزەکە دانیشت
هان سەیر کردنێکی بکوژانەی پێ دا
ژورەکەی هان لە نزیک ژورەکەی پێرلایە لەوانەیە گوێی لە دەنگیان بوبێ
جیمین خەندەیەکی کرد و دەستی کرد بە نان خواردن
دوای کەمێک پێرلا هات
لە بەردەم هان دانیشت
بیری چوە پەڵەکان بە تەواوی داپۆشێ
کەم کەم پەڵەکان دیارن
هان چاوی لە سەریەتی
مێشکی ئەوە قبوڵ ناکات 

"جیمین تۆ دوێنێ شەو لە کوێ خەوتی من هاتمە ژورەکەت لەوێ نەبوی؟"
هان پرسیاری کرد

"لە ژورەکەی پێرلا بوم..."
بە بێ منەتی وتی باوکی پێرلا سەیرێکی کرد

"دەی کچم درەنگە بۆ قوتابخانە "
خاتو پارک وتی و قاپێک خواردنی دایە دەست پێرلا

"باشە دەی خواتان لەگەڵ" پێرلا وتی بەڵام جیمین وەستانی

•بـووم بـە هـاوسـەری بـراکـەم{𝙿.𝙹𝙼}✔︎Where stories live. Discover now