✰party 10✰

3.2K 302 10
                                    

لـێـیـان پـرسـیـم تـاکـەی ئـەوت خـۆشـەوێ؟
زەردەخـەنـەیەکـم کـرد و وتـم نـازانـم کـەی ئـەمـرم/:

شوگا هات بە شوێنما
تا ئێستا جیمین ناهتۆتە ماڵەوە
چومە ناو ئۆتۆمبێلەکەی شوگا
هەموو شتێکم بۆ دایکم باس کردبوو
وتی کە ئەیەوێ بەیانی شوگا ببینێ

"سڵاو تاقانەکەم"
تاقانەکەم
بەو وشەیە جیمین هاتە مێشکم

"سڵاو"
بە ڕویەکی خۆشەوە وتم
ئۆتۆمبێلەکەی داگرساند و بەرێ کەوتین بۆ ئەو شوێنەی شوگا دای نابوو

"تۆ باشی؟"
پرسیارێکی لەناکاو بوو
سەرم بە بەڵێ جوڵاند
ئەگەر بە دەم بڵێم باشم ئەوا گەورەترین درۆ ئەکەم

"ئامم.شوگا دایکم ئەیەوێ بەیانی تۆ ببینێ"
زەردەخەنەیەکی جوانی کرد

"باشە.کێشەم نیە....پرسیارێ"

"بڵێ"

"تۆ بەڕاستی لەو ماڵە ئەژیت؟"

"ئەمم..بەڵێ بۆچی"

"هیچ وازی لێ بێنە" 
دوای کەمێک گەشتینە شوێنەکە
ئێرە وەک بەرزاییەکە
لە ئەۆتۆمبێلەکە هاتینە خوارەوە
شوگا دەستی گرتم و بردمیە لای بەرزاییەکە

"ئێرەیە؟"
بە سەرسورمانێکی کیوت وتم
بەراستی شوێنەکە دڵ گیرە

"ئێرە ئەو شوێنەیە کە هەر کاتێک بێزار بم یەمە ئێرە..هەمو قسەی دڵی خۆم بۆ ئێرە ئەکەم
پێرلا من ویستم بتهێنمە شوێنێکی باشتر
بەڵام کە زانیم باش نیت
هێنامیتە ئێرە
ئەتوانی قسەی دڵی خۆت بکەی
ئەگەر حەزیش ناکەی من بزانم
ئەتوانی لە ناخۆ خۆتەوە بیڵێی "

"تۆ زۆر ناوازەی"
باوەشم پیا کرد و فرمێسکی چاوم کەوت
ئەویش باوەشەکەی لەگەڵ گۆڕیمەوە
دوای کەمێک لە ناو باوەشە گەرم و نەرمەکەی هاتمە دەرەوە و سەیری شوێنەکەم کرد

من لە چ ژیانێکا ئەژیم ئاخخ...
قسەی دڵی خۆم بکەم ؟
لە کامەیانەوە دەست پێ بکەم
لەوەی جیمین دەست درێژی کردە سەرم ؟
یان لەوەی باوکم لێی شاردمەوە من و جیمین خوشک و برا نین؟
یان لەوەی بە باوکمم وت ئەمەوێ هاوسەر گیری لەگەڵ شوگا بکەم
یان کە چۆن جیمینم خۆشەوێ..
ئێستا نازانم چی بکەم
ئەگەر لەگەڵ شوگا بم جیمین دڵی ئەشکێ وە ئەوەش وەک خیانەتێک یان درۆ کردن دا ئەنرێ کە من لە شوگای ئەشارمەوە من کچ نیم...
وە ئەگەریش لەگەڵ جیمین بم دڵی شوگا ئەشکێت و ئابڕوی خێزانەکەشم ئەچێ
من لە خێزانێکی ئاسایی نیم
من کچی مافیایەکم 
بەناو بانگترین مافیای بوسان 

بەبێ ویستی خۆم فرمێسکەکانی چاوم ئەکەون
دڵم زۆر شکاوە
شوگا هات و لە تەنیشتم دانیشت
وابزانم تێبینی کرد کە ئەگریم
سەری منی خستە سەر شانی خۆی فرمێسکەکانی چاوم زۆر تر بون 
لە کۆتاییا کەسێک هەیە لێم تێبگات

•بـووم بـە هـاوسـەری بـراکـەم{𝙿.𝙹𝙼}✔︎Where stories live. Discover now