✰party 13✰

2.2K 285 43
                                    

"جیمین من زۆر داوای لێبوردن ئەکەم ئەگەر دڵم شکانبی بەڵام من ناتوانم بەرگەی ئەو ڕوخسارە سارد و سڕەت بگرم چیتر من جیمینەکەی جارانم ئەوێ
خۆت ئەزانی کە ئێمە ناتوانین پێکەوە بین ئیتر بۆ ناهێڵی لەگەڵ یۆنگی ئاسودە بم  
خەم مەخۆ من زۆر باش یۆنگی ئەناسم ئەو کوڕێکی باشە وە گومانم لە خۆشەویستیەکەشی نیە
ئەو هاوڕێی تۆ بوە لەوانەیە لە من زیاتر بیناسی
بەڵام من دڵنیام کە یۆنگی خراپ نیە 
تۆش ئەتوانی ئەشق بیتەوە
هەم کێ ئەڵێ ئەم هەستەت کاتی نیە؟
ئەتوانی تۆش هاوسەر گیری بکەیت و دڵخۆش بیت
ئاوا لە خۆت مەکە
کە تۆ ئاوا ئەبینم منیش ئەروخێم 
تکایە با وەک جارانمان لێ بێتەوە
با لە خوشک و برایەک زیاتر نەبین
ئەو شتانە لەبیر کەین کە ڕوی دا لە نێوانمان "
بە گریانەوە قسەم ئەکرد چاوی جیمین پڕ ببو لە فرمێسک وەک ئەوەی چاوەڕێی قسەیەکی باش تر بوو

"ئەوە بوو کە ئەتویست بیڵێی؟"
بە تێنەگەیشتنەوە سەیرم کرد ئەو یەکسەر ڕۆشت  
گریانەکەم زیاتر بوو  
چومەوە سەر بێدەکەم
ئەگریام
تون سەرینەکەم ئەگوشی تا دەنگم لێوە نەیەت

تا پەیوەندیەکم بۆ هاو سەیرم کرد یۆنگی بوو
گەروم پاک کردەوە و کەمێک کۆکەم کرد تا لەدەنگم دیار نەبێت ئەگریم و تێڵەکەم هەڵگرت

لە تێڵ:

یۆنگی:سڵاو پێرلا
پێرلا:سڵاو یۆنگی.چۆنیت؟
یۆنگی:باشم ئەگەر باش بیت
پێرلا:سپاس باشم.شتێک بوە؟
یۆنگی:ئەبێت من ئەوە لە تۆ بپرسم..گریاویت؟
پێرلا:نەخێر.بۆچی بگریم
یۆنگی:دەنگت زۆر خراپ یەت.جیمین شتێکی کردوە
پێرلا:نەخێر..ئێمم.بۆچی پەیوەندیت کرد؟
یۆنگی:ویستم لە حاڵت دڵنیا بم وە کە پەیوەندیم کرد زانیم خراپی مەشڵێ وا نیە چونکە ئەگەر گوێت لە دەنگی خۆت ئەبێت ئەزانی ئێستاش یەم بۆلات لای ماڵتانەوە نزیکم  ئەبێت بۆشم باس کەیت چی بوە

نەی هێشت هیچی کە بڵێم پەیوەندیەکەی داخست 
تاقەتم نیە هەستم خۆم چاک کەم
تۆزێ تر لەسەر بێدەکە پاڵکەوتم
دواتر بە ناچاری هەستام و دەموو چاوم شۆری
کە سەیری خۆمم کرد لە ئاوێنەکە فرمێسکەکانم زیاتر بون
بەڵام نەمهێشت بکەون چونکە ئێستا یۆنگی یەت نامەوێ حاڵم خراپ تر دەرکەوێ 

چومە دەرەوەی دەست شۆرەکەو لەسەر مێزەکەم دانیشتم بەرامبەر ئاوێنەکە و کەمێک قژم داهێنا و بە شلی و بە بەرزی بەستم
تا گوێم لە دەنگی دایکم بوو 

"پێرلاا یۆنگی هاتوە بۆلات" 
ناتوانم ئاوا بچمە خوارەوە یەکسەر مەسجێکم نارد وتم وەرە سەرەوە
دوای کەمێک لە دەرگای ژورەکەم درا زانیم یۆنگیە دەرگاکەم کردەوە

"پێرلا..."

"وەرە.."
وتم و ئەویش هاتە ژورەوە و دەرگاکەی داخست لە دوای خۆی
هەستام لە شوێنی خۆم
"بەخێر بێیت"
بە دەنگێکی ڕوخاو وتم بەڵام هەوڵم دا خۆم دەرنەخەم

•بـووم بـە هـاوسـەری بـراکـەم{𝙿.𝙹𝙼}✔︎Where stories live. Discover now