✰party 12✰

3K 317 120
                                        

گەماعە زۆر نا ئومێد بوم لێتاب☹︎
ئەوەی تر نەگەیشتە 50  ڤۆت بەس قەینا من دڵم بیگە
یەک پارتی 5133  بۆ هێناون
ئەها چەن چاکم
دەستو دڵم ززز بیگە
ئەم پارتە ڕیکۆردی پارتەکانی تری شکانوە🙂😂
دەی با زۆر نەڵێم بۆ ناو چیرۆک

➪➪➪➪➪➪➪➪➪➪➪➪➪

"پێرلا سەیری ئەو شتە قۆزە لەناو ئەو سەیارە بەرزە"
درۆ ناکەم ئەگەر بڵێم لیک لە دەمی ئەهات بۆیە سەیرم کرد تا بزانم چیە 
کەمێک شۆک بوم
ئەو چۆن هاتوە بە شوێنما؟

"جیمین!!" 
سەیری یۆنگیم کرد بە چاو ئیشارەتی پێ دام ئارام بم و نەشڵەژێم

"تۆ ئەو کوڕە ئەناسی ؟"
ئەلێن بە شۆکەوە وتی 
بۆ ئەم پرسیارەی ئەلێن سەیری یۆنگجم کرد
بڵێم جیمین چی منە؟ 
بڵێم برا؟ 
یان بڵێم ئەو کوڕێکە لە ماڵمان ئەمێنێتەوە؟
یان ئەو کوڕەی دەست درێژی کردە سەرم

"هاوڕێی پێرلایە"
یۆنگی جوابی دایەوە لە جێی من
من کەمێک شۆک بوم بە وەڵامەکەی
هاوڕێ ؟؟
من؟جیمین؟

چومە نزیک ئۆتۆمبێلەکەی جیمین تا پێی بڵێم لەگەڵ تۆ نایەم

"باوکم کاری هەبوو هانە نەفرەتیش لە ماڵەوە نەبو"
بەبێ ئەوەی سەیرم کات وەڵامی پرسیارەکەی ناو مێشکمی دایەوە

"یەک خولەک"
وتم و چومەوە لای یۆنگی

"واییی ئەوە تۆ قسەت لەگەڵ کوڕە قۆزەکە کرد؟؟؟"
ئەلێن وتی

"ئایش ئەلێن ئەمە بوەستێنە"
ئاهی بە بێزاریەوە وتی

"یۆنگی ئەبێت بڕۆم.."
بە ئاسایی بە یۆنگیم وت ئەویش ماچی سەری کردم

"خۆم ئەتبەمەوە بەو بڵێ بڕوا"
یۆنگی بە تۆنێکی ڕەق وتی

"نابێت..دەی من ڕۆشتم خواتان لەگەڵ.ئەتان بینمەوە"
وتم و لەوێ ڕۆشتم چومە لای ئۆتۆمبێلەکەی جیمین ق سەرکەوتم

گەڕاینەوە ماڵەوە بێ ئەوەی کەسێکمان یەک کەلیمە بڵێت و سەیری یەکتر بکەین
لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم
ئەمەوێ بگریم..
ئەمەوێ هاوار کەموو بگریم
بەڵام ناتوانم
نازانم لابەر چی ئەو گریانە لە قوڕگم ماوەتەوە 

لە دەرگای ماڵەوەم دا
دایکم کردیەوە

"بەخێر بێیتەوە کچم"

"سپاس دایکە.."
وتم و پێڵاوەکانم داناو ڕۆشتمە ژورەوە  

"ئیمڕۆت چۆن بوو؟"
دایکم وتی کەتێک من لەسەر مێزی نان خواردنەکە دانیشتم

"خراپ نەبوو.."

"باشە..دەی بڕۆ خۆت بگۆڕە ئێستا خواردن ئامادە ئەبێت" 
.
.
خۆم شۆرد و خۆم گۆڕی و هاتمەوە خوارەوە بۆ نان خواردن 
جیمینیش لەسەر خوان بوو
لە بەردەم ئامۆژنم دانیشتم

•بـووم بـە هـاوسـەری بـراکـەم{𝙿.𝙹𝙼}✔︎Where stories live. Discover now