✰party 21end✰

3.1K 256 141
                                        

لەسەر مێزی نانخواردن
بە دڵخۆشی خەریکی نان خواردن بون
تا لە دەرگا درا

"من ئەیکەمەوە"
پێرلا هەستاو کردیاوە

دەرگاکەی کردەوە
یۆنگی و یوجین بون
دڵی بە خێرایی لێی ئەدا
نەی ئەویست ئەم ساتە خۆشەیان لێ تێک بدەن

"کوڕەکەم لە کوێیە؟"
بە توڕەیی وتی و پێرلای تێپەڕاند و چوە ژورەوە
هەموان لەسەر مێزەکە هەستانەوە

"دایکە؟"
یانگ وتی
ئانجو دەستی گرت

"یانگ..دەی وەرە با لێرە بتبەمەوە"
دەستی یانگی گرت و ڕایکێشا
بەڵام یانگ دەستی بەردا
یوجین بە سەرسامیەوە سەیری کرد

"ببورە دایکە.."
یانگ سەری داخست بە دەنگی نزم وتی

"چی بوە؟چیتان لێی کردوە؟"
ڕستەی دوەمی بە دەنگی بەرز وت
پێرلا یوجینی دورخستەوە

"ئەو دڵخۆشە نایەوێ لەگەڵ تۆ بێت"  
پێرلا وتی بە بوێری سەیری یوجینی ئەکرد

"کێ قسەی لەگەڵ تۆ کردوە؟یانگ دەی با بڕۆین"
یوجین دوبارە دەستی یانگی گرت بەڵام یانگ دەستی بەردا

"تکایە دایکە..."
یانگ وتی
یوجین بە توڕەیی سەیری کرد

"تۆ چی ئەکەی؟منت لەبیر کرد بەو ئاسانیە؟باوکتت لەبیر کرد؟جیمین باوکی تۆ نیە ئەوە لە مێشکت دەرکە.ئێستاش با بگەڕێینەوە ماڵەوە"
یوجین وتی دوبارە دەستی ڕاکێشا

"تەنها یەک خولاک"
یانگ وتی و سەیری جیمینی کرد
چوە بەردەم جیمین
"باوکە..."
قسەکەی تەواو نەکرد جیمین دەستی خستە سەر دەمی
لەناکاو لە دەرگا درا
جیمین زەردەخەنەیەکی کرد و ماچی کوڵمی یانگی کرد و بەرەو دەرگاکە ڕۆشت

"بەخێر بێیت فەرموو"
جیمین وتی پیاوێک هاتە ژورەوە جانتایەکی پێبوو
"ئەمە پارێزەر چۆی'ە پارێزەر چۆی ئەوەی کە بۆم باس کردی"
جیمین بە پێکەنینەوە وتی
"لێرەوە"
وتی و نیشانەی بۆ ژورە دانیشتنەکە کرد
پارێزەرەکەش ڕۆشت و هەموان دوای کەوتن
پارێزەر چۆی لەسەر قەنەفەکە دانیشت و جانتاکەی کردەوە
هەنێک پەڕاوی دەرهێنا

"با یەکسەر بێمە سەر بابەتەکە
بەرێز پاڕک تۆ وتت کە مناڵێکی نا یاسایت هەیە و ئەتەوێت لای خۆت بێت بەڵام دایکی ڕێگە نادات.. وە بۆیە من پێم باشتر بوو لە هەردو خێزان دڵنیا بمەوە
بۆم دەرکەوت هەموو لایەک باشن و باشن لەگەڵ یانگ
هەر بۆیە
بە بڕیاری دادگا
ئەتوانی بەرێز پاڕک لە ساڵێکا 6 مانگ یانگ'ی لابێت 6 مانگەکەی تر لای خاتو مین ئەبێت
ئەوەیان لەسەر خۆتانە کە چۆن مانگەکان بەش ئەکەن واتا مانگێکیان لای یەکێک بێت مانگەکەی تر لای ئەوەی تر یان دو مانگ لای یەکێک بێت دومانگەکەی تر لای ئەوەی تر   "
لە کۆتایی قسەکەی سەیری یانگ'ی کرد
"تۆ ئەمەت پێ باشە وایە؟"  
یانگ بە چاوی پڕ فرمێسکەوە سەیری دایک و باوکی کرد
یوجین فرمێسک لە چاوی ناوەستێ
دڵی زۆر بە خێرایی لێی ئەدا
نازانێ چی بڕیارێک بدات
بەڵام لە کۆتاییا هەر ئەبێت شتێک بڵێ

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Mar 17, 2022 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

•بـووم بـە هـاوسـەری بـراکـەم{𝙿.𝙹𝙼}✔︎Where stories live. Discover now