" کیم یێجین "

747 76 104
                                    

تەمەنم 17 سالە و ناوم کیم یێجین ە
لە خانەوادەکەم کۆرین بەلام لە ئوسترالیا

دەژین و لەوێش لەدایک بوومە
هەر لە منالیەوە ئاواتی من بوون بە ئایدۆل

بووە بەهۆی ئەو خۆشەویستیەم بۆ کەیپۆپ
بەلام تاکە شت کە وای کردبوو

رقم لە خۆم بێت ئەوەبوو کە باوەڕم بە قسەی هەموان دەکرد

کاتێک رەخنەیان لێم دەگرت
تۆ ناشرینی، تۆ لاوازی، تۆ بێ بەهرەی، تۆ خراپی، هتد....

وام بیرکردەوە کە گەر بچمە کۆریا شتەکان دەگۆڕێت بۆیە بە ڕازیبوونی

دایک و باوکم چوومە کۆریا بۆ بە دیهێنانی خەونەکەم

دواتر لە قوتابخانەی هانلیم ی دواناوەندی وەرگیرام و هەر لەیەکەم رۆژەوە

کە بە ئینگلیزی قسەم کرد لە پۆل هەموان پێکەنین پێم چونکە وەک بێگانەیەک سەیریان

دەکردم و ئەوە وای کرد هەمان هەستە ناخۆشەکانی پێشوم بیر بکەوێتەوە

هەرچەندە کەمێک کۆری فێر ببوم پێش ئەوەی بێم بۆ ئێرە بەلام هێشتا بەو جۆرە باش

نەبووم کە بتوانم لە هەموان تێبگەم
دوای چەند مانگێک چووم بۆ کۆمپانیای Jyp

وە تاقیکردنەوەم کرد و پاش کەمێک
بەڕێوبەر هات و پێی گوتم

پیرۆزە.....دەرچوویت... ئەتوانیت لەمەودوا وەک مەشقپێکراوێک لێرە بمێنیەوە

وە لەبەر ئەوەی کە کۆریم باش نەئەزانی
پێم ڕاگەیەنرا کە لەلایەن کەسێکەوە

بەناوی لیی فیلێکس یارمەتیم ئەدرێت
بۆ فێربوونی کۆری کە ئەویش بەهەمان

شێوەی من لە سیدنی ئوسترالیا یە
دلخۆش بووم کە توانیم هاوڕێیەک بدۆزمەوە

وام بیر کردەوە کە ئەویش وەک من مەشقپێکراوێکە بەلام دواتر زانیم کە

لە گروپێکە بەناوی سترای کیدز
ڕاستگۆ بم! من هەرگیز دەربارەی jyp و

گروپەکانی هیچم نەزانیوە تەنها ئەوەبوو
کە دەمزانی یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکان

بۆیە چووم وە لیی فیلێکس لەلایەن کۆمپانیاوە پێی راگەیەنراوە کە

بە هیچ شێوەیەک و بۆ هیچ مەبەستێک
من بە ئەندامەکانی گروپەکەی نەناسێنێت

رۆژی دواتر دوای ئەوەی لە قوتابخانە گەڕامەوە و لە دەرگای شوێنی مانەوەم درا.....

-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-

هەلاوو 🙂🙂 بە چیرۆکی تازە هاتمۆ کلیلیلی 😀 ئای هۆپ بە دلتان بیی لەیەکەم پارتەوە
دەربارەی هیونجینە 😍🌙🧸
وە هیوادارم پشتگیریم بکەن لە چیرۆکەکەم 🙃 وە سەلام 🐸🙏

ڤۆت لەبیر مەکەن ☺️

هۆکارەکە!  (Hyunjin)✔️Where stories live. Discover now