" ژمارە نەناسراوەکان "

263 60 205
                                    

چەند رۆژێک دواتر بەدەنگی مۆبایلەکەم خەبەرم بویەوە کە بەردەوام نامەی بۆ ئەهات

ژمارەی نەناسراو : قێزەون

ژمارەی نەناسراو : بێگانە بۆی نییە لێرە بێت

ژمارەی نەناسراو : ناشرین

ژمارەی نەناسراو : گەر بمری کەس بیرت ناکات

183 نامەی تر لەلایەن ژمارەی نەناسراو

دانیشتم لەسەر جێگاکەم و بە گریانەوە دەستم کرد بەخوێندنەوەی هەموو نامەکان لەلایەن ئەو ژمارەیەوە دوای ئەوەی تەواو بووم زیاتر گریانەکەم قول بویەوە و هەستم بە خراپی خۆم کرد ئەمزانی کە کەمێکی تر فیلێکس دێت بەدواما بەلام چی بکەم تا نەچم؟ چونکە نامەوێ هیچ کەسێک وا بمبینێت گوێم لە دەنگی دەرگاکە بوو وە زانیم کە خۆیەتی بەو شێوازەی کە لەدەرگای دا نەمویست وا بچم دەرگاکە بکەمەوە بۆیە نامەم بۆی نارد

یێجین : من ئامادەنیم هێشتا ببورە ئەتوانی کلیلەکەی خۆت بەکاربێنیت تا بێیتە ژورەوە

فیلێکس : بێگومان دوو کەسی تریشم لەگەلە

سەرسام بووم کە ئەبێت کامیان هاتبێتن بەشوێنی من لەگەل فیلێکسا خێرا خۆم کۆکردەوە و ئەوان هاتنە ژورەوە و بینیم کە جۆنگئین و هیونجین هاتوون

فیلێکس : زۆر کیوت دەرئەکەوی

بەپێکەنینەوە هات و رومەتی گرتم منیش پێکەنیم

یێجین :ئێوەش زۆر شاز دەرئەکەون، دەی با بڕۆین

هەموومان بەڕێکەوتین بۆ کۆمپانیا بە پێ و بەسەر شۆستەکاندا ڕێمان ئەکرد منو فیلێکس بەیەکەوە و جۆنگئین و هیونجین لە پشتمان بەهۆی رێگاکە لەناکاو چەند کەسێک دەرکەوتن و بەڕوی من ڕایانکرد و پالیان نام تا بکەوم وەک هەموو جارێ ئەمزانی کە ئەو لاشە بۆگەنەم ئەکەوێتە ئەرز و چاوەکانم بەتوندی دائەخەم بەلام چەند چرکەیەکی نەخایاند چاوەکانم کردەوە هیونجین منی گرتبۆوە و زەردەخەنەی بۆم کرد زەردەخەنەیەکم کرد و خێرا هەلسامەوە

یێجین : سوپاس کە منت گرتەوە، من ئەبێت ئاگام لەخۆم بێت کە چۆن ئەرۆم

هیونجین : ئەو ەهەلەی تۆ نییە ڕاستیەکەی ئەوان ئەبێت ئاگاداری خۆیان بن کە چۆن ئەڕۆن

فیلێکس :ئۆکەی هیونجین ئێمەی رزگار کرد لە چوون بۆ نەخۆشخانە دەی با خێرا بڕۆینە کۆمپانیا

گەشتینە کۆمپانیا پاشان دەستیان بە راهێنان کرد ئەوە چەند رۆژێکە کە من لەگەل ئەوان تێکەل بووم بەلام نازانم بۆچی زیاتر چاوم ئەکەوێتە سەر هیونجین و تاکە کەسە کە ئەمەوێت زیاتر سەیری بکەم زۆر خوانە کاتێک پێئەکەنێت ئەوە دلخۆشم دەکات و دوای ماوەیەک تەواو بوون

بانگچان : کەواتە با کەمێک خواردن بخۆین چی ئەلێن؟

هەموان ڕازی بوون

هۆکارەکە!  (Hyunjin)✔️Where stories live. Discover now