" لیی فیلێکس "

323 73 100
                                    

دوای گەڕانەوەم لە قوتابخانە لە دەرگای شوێنی مانەوەم درا

بە توڕەیەوە کێ شوێنی من ئەزانێت؟
چووم و دەرگاکەم کردەوە

کوڕێکی قۆز وەستابوو

: کیم یێجین وایە؟

بە شلەژاوییەوە گوتم بەلێ

: مەترسە من فیلێکسم بەڕێوبەر منی نارد بۆ ئەوەی ئەمڕۆ راهێنان بکەین

بە دەنگێکی قوولەوە قسەی کرد

: فەرموو وەرە ژوورەوە

هاتە ژوورەوە و دانیشت لەسەر قەنەفەکە

فیلێکس : کەواتە شەرم مەکە من لێرەم تا یارمەتیت بدەم فێری کۆری بیت و هیوادارم ببینە هاوڕێیەکی باش

: زۆر سوپاس 

دواتر دەستمان کرد بە راهێنان کردن

دوای چەند کاتژمێرێک فیلێکس ڕۆیشت و منیش بەردەوام بوون لە تەواو کردنی راهێنانەکانم

فیلێکسpov

دوای ئەوەی یێجینم جێهێشت گەڕامەوە بۆ ژووری راهێنان کە هەموو ئەندامەکان لەوێ بوون

چان :لە کوێ بووی؟

بە دەنگێکی توورەوە پرسیاری لێم کرد

: من چووم بۆ لای مەشقپێکراوە نوێیەکە هەمووتان دەربارەی ئەوە ئەزانن هیۆنگ؟!

کەوام وت هەموویان بیر یان کەوتەوە و ڕوخساریان (^o^)بەم شێوەیە بوو

چانگبین : ببورە فیلێکس لەبیرمان کردبوو

: دەی لەبیری کەن با دەست بە راهێنانەکانمان بکەین

لەناکاو ئاییێن هاواری کرد و هەموومان سەیری ئەومان کرد

ئاییێن : ئەو کچە حەزی بە چییە؟

هان : ئەو کچە؟

هاواری کرد ئەوە وای کرد هەموومان پێبکەنین

: بەلێ ئەو کچە و ناوی کیم یێجینە بەلام هیچ کامەتان رێگە پێدراو نین بۆ بینینی ئەوە قسەی بەڕێوەبەرە

هەموان ئاخیان هەلکێشا

مینهۆ : ئایە جوانە؟

: هێی کوڕینە بوەستن لەو هەموو پرسیارە بەلێ ئەو جوانە بەلام ئێسا کاتی ئەوە نییە

سونگمین :دەی با راهێنان بکەین

دواتر خۆمان ئامادە کرد بۆ راهێنان کردن

End pov

_________ دوای دوو هەفتە ________

هەلسام وەک هەموو بەیانیەک بۆ دروست کردنی ژەمێکی سادە بۆ بەیانی و دواتر چومە قوتابخانە و بۆلای دۆلابەکە چووم

" چی ئەکەی لێرە ئوسترالی بگەڕێوە بۆ ولاتەکەت"
لەناکاو کوڕێک وای پێم وت و پالی پێوە نام
و کەوتم سەرم بەرز کردەوە تا بیبینم بەلام رایکرد و پێکەنی دوو کوڕی تر لە لامەوە وەستابوون یەکێکیان دەستی راکێشا بۆ ئەوەی هەلمسێنێتەوە و و دەستیم گرت بەلام ئەویش منی بەر دایەوە و ئەوانەی سەیری ئێمەیان ئەکرد پێئەکەنین رامکردە دەست شۆرەکە بۆ ئەوەی خۆم پاک بکەمەوە

هۆکارەکە!  (Hyunjin)✔️Where stories live. Discover now