دوای ئەوەی گەشتمە مالەوە چوینە چێشتخانەکە و فیلێکس دەستی کرد بە پاککردنەوەی برینەکەی چۆکم ودواتر پێی گوتم کە بچم جلەکانم بگۆرم چونکە پیسبوون وە گوتی تا من جلەکم ئەگۆرم ئەو قاوە دروست ئەکات ئەوە وای کرد دلخۆش بم و بازبدەم لە شوێنی خۆم دوای ئەوەی خۆم گۆڕی و چومە خوارەوە فیلێکس قاوەکەی ئامادە کردبوو دای پێم و دانیشتین لەسەر قەنەفەکە و دەستمان کرد بە خواردنەوەی
فیلێکس : چەنێک ئەبێت ئەوات بەسەردێت و بێدەنگی؟
: لەوەتەی بونمەوە من ئاوام بەسەر دێت هەموو ڕۆژێک کاتێک لە ئوسترالیا بووم بە ئاسیایی بانگیان دەکردم و ڕەخنەیان دەگرت کە هاتمە ئێرەش بە ئوسترالی و بێگانە ناوم دەبەن
لە باوەشی گرتم
فیلێکس : من لەلات ئەبم یێجین، ببورە کە ئاگاداری ئەو بابەتە نەبووم
: ئەو ەهەلەی تۆ نییە فیلێکس، بەلکو هەلەی خۆمە!
فیلێکس : مەبەستت چییە؟
: بەهۆی لاوازی و ساویلکەیمەوەیە، کە پێویستم بەوەیە جوانتر و باشتر بم بەلام وا نیم
فیلێکس: تۆ باوەڕت بەو قسەیە هەیە؟
: بەلێ
فیلێکس : باوەڕم پێبکە بە هاوڕێکەت، تۆ بەهێزترین کچیت کە چەندین سالە بەرگەی ئەو ئازارە گرتووە و هێشتاش هیوات هەیە و لێرەیت بۆ بوون بە ئایدۆلێک تۆ کچێکی جوانیت لە ناخ و لە دەرەوەش باوەڕم پێبکە یێجین تۆ زۆر جوانیت!
زەردەخەنەیکم کرد
: بێجگە لە دایک و باوکم هەرگیز کەسێکی تر ئەو قسانەی پێم نەگووتووە
فیلێکس : چی بلێم ئێستا...!؟ من کەسێکی زۆر باشم
پێکەنیم
: من زۆر خۆشحاڵم کە هاوڕێیەکی وەک تۆم هەیە فیلێکس
فیلێکس : ئەتوانم شتێکت پێ بلێم؟
: ئهم
فیلێکس : راشکاوانە بلێم تۆ هیچیتر پێویستیت بە کێش دابەزاندن نییە چونکە زۆر سیسە و نا تەندروست دەردەکەویت سەیرێکی خۆت بکە زۆر ناتەندروست دەردەکەویت
هیچ سەیری ئەوم نەکرد لەکاتێکدا ئەو تەنها سەیری منی دەکرد
فیلێکس : چەنێک ئەبێت راهێنان ئەکەیت؟
فرمێسکەکانم هاتنە خوارەوە بەر لەوەی ولامی بدەمەوە
:ماوەیەکی زۆرە کە بەبیرم نایەت
فرمێسکەکانی سڕیەوە
فیلێکس : تۆ پێویست ناکا چیتر بچیتەوە ئەو قوتابخانەیە
: بەلام من پێویستە بچم!
فیلێکس : سەیر کە تۆ ماوەیەکی تر لەگەل گروپە نوێیەکە دێبیوت ئەکەیت بۆیە پێویستت بە قوتابخانە نییە وە نامەوێت چیتر لە قوتابخانە دووچاری ئەو ناخۆشیانە ببیتەوە بۆیە تکایە مەگەرێوە!
: باشە
زەردەخەنەکم کرد: سوپاس بۆ هەموو شتێک فیلێکس
فیلێکس : گرنگ نییە یێجین، ئەو ەکاری هەموو هاورێیەکە
لە کۆتایدا من کەسێکم دۆزیەوە کە پێی بلێم هاوڕێ و کاتێک پێویستم پێیەتی گوێم بۆ بگرێت و لەلام بێت
دوای ئەو قسانە بەیەکەوە دەستمانکرد بە یاری ئۆنلاین و هەموو ئەو ڕوداوانەی ئەمڕۆمان لەبیر کرد
کات درەنگ بوو ئەویش پێویست بوو بگەڕێتەوە و کۆتاجار ئاگاداری کردمەوە کە نەچمەوە بۆ قوتابخانە____بۆ ڕۆژی دواتر ____
فیلێکس pov
قسەم لەگەل jyp کرد دەربارەی یێجین و وازهێنانی لە قوتابخانە و هەموو ئەو شتانەی کە بەسەری هاتووە و هیچ هاوڕێیەکی نییە
وە jyp ڕازی بوو کە ئیتر ئەو ئەتوانێت ئەندامەکان ببینێت و ببێتە هاوڕێ لەگەلیان چونکە ئەو بەڕاستی دلتەنگە و پێویستی بە هاوڕێیەتی هەیە و زۆر نزیکە لەمنەوە وەک خوشک و برایەک واین هەرچۆنێک بێت ئەو بۆ تا هەتایە لە چاوی ئەندامەکان ناشاردرێتەوە و ئەویش تێگەیشت لە باسەکەزۆر دلخۆش بووم بۆ ئەو هەوالە و چوم تا بە یێجین بلێم
لە دەرگاکەم دا بەلام نەیکردەوە دەبێت لە مال بێت؟ ئەو دیار نییە! ئەبێ لە کوێ بێت؟
نامەیەکم بۆی نارد : لە کوێی؟
یێجین : ببورە من لە دەستشۆرەکە بووم ئێستا دەرگاکە ئەکەمەوە
چەند چرکەیەکی پێ نەچوو دەرگای لێم کردەوە بە ڕوخسارێکی خەمبار و چاوێکی هەلئاوساو
: چی بووە یێجین؟
ئەو نیشانەی پێم دا بۆ ئەوەی بچمە ژورەوە و بەیەکەوە دانیشتین
یێجین : یەکێک لە قوتابیەکان ژمارەکەی منی بڵاو کردۆتەوە لە قوتابخانە هەموان لە بەیانیەوە تەلەفونم بۆ ئەکەن و نامە ئەنێرن قسەم پێ ئەلێن
دەستی بەگریان کرد
: چیت کرد؟
سەری شۆڕ کرد بەبێ وتنی هیچ شتێک
:بەڕاستی من پێم ناخۆشە کە بەتەنها دووچاری ئەو ناخۆشیانە ئەبیتەوە یێجین
یێجین : ببورە
: کێشە نییە، من هەوالێکی خۆشم بۆت هەیە
یێجین :چییە؟
: لەگەل jyp قسەم کرد دەربارەی تۆ و ڕازی بوو کە چاوت بە ئەندامەکانی skz بکەوێت، ئەو لە بارودۆخەکەت تێگەیشت و زۆر دلخۆشە بە دێبیوت کردنی تۆ لە کۆمپانیاکەی
یێجین :بەڕاست!؟ ئەوان منیان بەدل ئەبێت؟
: بێگومان یێجین یەکێکی تر لەوان وەک ئێمەیە لە ئوسترالیاوە ئەزانیت؟
یێجین : ڕاستگۆ بم لە تۆ زیاتر هیچ کەسێکی تر ناناسم چونکە من هاتمە ئێرە بەبێ ئەوەی زانیاریم هەبێت لەسەر کۆمپانیاکە ئەمویست کە لە بیگهیت ببمە مەشقپێکراو بەلام لەوێ دەرنەچووم بۆیە ئێرەم هەلبژارد
: باشە، بەیانی ئەوان ئەبینیت کاتێ گەیشتیە کۆمپانیا نامەیەکم بۆ بنێرە یا بێم و بتبەمە لای ئەندامەکان نەوەک بزر بیت وە ئەو ژمارانە هەمووی بلۆک بکە و گرنگی پێ مەدە باشە؟
یێجین : بەلێ وا ئەکەم
ئەوێم جێهێشت و گەڕامەوە لای ئەندامەکان
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-ڤۆت لەبیر مەکەن ☺️
YOU ARE READING
هۆکارەکە! (Hyunjin)✔️
Fantasyوام بیرکردەوە بە رۆشتنم لە ئوسترالیا رەخنەکان لەناودەچن بەلام هەمان شت ڕویدا و ئەمە وای کرد رقم لەخۆم ببێتەوە تاکە ئاواتی من بوون بە ئایدۆل بوو...!!! دەستپێک : 10. 1. 2022 تەواوبوون : 12. 4. 2022