" دیاریەکان "

240 50 104
                                    

هیونجین pov

دوای رۆژێک پێش لەدایکبونی یێجین لەگەل ئایێن ویستمان بچینە مۆل تا دیاری بۆ یێجین بکڕین لەسەر دەرگاکە یێجین هاتە ژورەوە و زەردەخەنەیەکمان کرد بۆ یەک و بینیم کە مینهۆ یێجینی لەباوەش کرد ناتوانم هیچ بکەم بەلام غیرە ئەکەم دواتر چوینە مۆل لەگەل ئایێن و بەدوای دیاریەک ئەگەراین تا بیکرین

:ئەتەوێت چی بکریت بۆ یێجین؟

ئایێن : هەندێک شوکولاتە ئەکرم فیلێکس پێی گوتم کە حەزی بە کام جۆرەیە و منیش  بۆی ئەکرم

بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە وای وت

: چی وای کردووە ئەوەندە بەپەرۆش بیت؟

ئایێن : لەڕاستیدا ئەوە یەکەمجارە دیاری بۆ کچێک بکڕین و هیچی لێ نازانین بۆیە زۆر بە پەرۆشم

پێکەنیم بە قسەکەی

: دەی با بچین بیکرین

pov فیلێکس

بەیانی رۆژی لەدایکبوونی یێجین و بە وریاییەوە خەریکی ئامادەکردنی ئاهەنگێکی بچوکین دلنیا بوومەوە لەوەی دیاری هیچ کاممان لەوەی تر ناچێت و هەموو شتێک لەشوێنی خۆی بێت

هان : پلانی هیونجین چییە بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی یێجین ئێمە هەموو شتێکمان بەیەکتری وتوە جگە لە هیونجین؟

:ئەو وتی کە بەکەس نەلێم وە پلانەکەی زۆر جوان و سەرنجڕاکێشە کەمی ماوە بینینی

هان : باشە

بە چاوێکی کزەوە وای وت و دەسی برد بۆ مابایلەکەی و تەلەفونی کرد بۆ کەسێک

هان  :ئایێن پلانی هیونجین چییە بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی بوونی یێجین، فیلێکس پێم نالێت

هاواری کرد و وای کرد پێبکەنم

چان :هان بێدەنگە من ئەخەوم

هان :تۆ ناخەویت

چان :لەبەر تۆ

هان : نەخێر چونکە تۆ سەرقالی کارکردنی

شەڕی ئەو دوانە وەستاند و دواتر بیرم کردەوە لەوەی بچم کارتێک بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی یێجین بنوسم

**

بۆ یێجین

رۆژی لەدایکبوونت پیرۆز بێت، هیوادارم ئەمڕۆ یەکێک بێت لە خۆشترین رۆژی لەدایکبونت و لەبیرنەکرێت، سوپاس بۆ میهرەبانیت بەرامبەرمان و بوون بە باشترین هاوڕێ کە گوێمان لێ بگرێت و لێمان بگات، تۆ بویتە بەشێک لە ئێمەو زۆر دلخۆشین بەوە، کێ دەیزانی کە ئێمە هاوڕێیەکی تری ئوسترالی ئەناسین؟ ڕاستگۆیانە ئەوە ماوەیەکی زۆر کەمە کە یەکتر ئەناسین بەلام ئەبێت بلێم کە تۆ باشترین هارێمیت کە ئەتوانم متمانەی پێ بکەم سوپاس بۆ هەموو شتێک، وە هیوادارم کاتی زۆر زیاتر بەیەکەوە بەسەر بەرین :)

هۆکارەکە!  (Hyunjin)✔️Where stories live. Discover now