" هیونجین ❤️ "

261 54 101
                                    

فیلێکس pov

دوای ئەوەی هەموان گەڕاینەوە هیونجین و یێجینم بینی بەیەکەوە و ڕوخساری یێجین وا دەردەکەوت کە گریابێت هەستم بە ناڕەحەتی کرد چونکە تاکە کەس کە لێرە بووە هیونجین بووە و گریاندویەتی دوای ئەوەی هەموان کۆبووینەوە و خواردمان و خواردمانەوە لەو شتانەی هێنابوومان کە تەواو بووین چومە لای هیونجین و بە نزمی پێم وت وەرە دەرەوە با قسە بکەین....سەری لەقاند بە مانای بەلێ و بەدوامدا هات بینیم کە یێجین بە نارەحەتیەوە سەیرمان ئەکات زەردەخەنەیەکم کرد تا بزانێت کە هیچ نییە و چوینە دەرەوە لەگەل هیونجین هەر کە دەرگاکەم داخست

: بۆچی یێجین گریاوە؟ تۆ لێرەبویت تا ئاگاداری بیت یان بیگریێنیت؟

هیونجین :ببورە فیلێکس بەکام من ئەوم نەگریاندووە بەلکو ئەو نامانەی کە بۆی هات گریاندویەتی

: تەنها من ئەزانم دەربارەی ئەوە و بەلێنم پێی داوە کە یارمەتی بدەم و ئاگاداری بم

هیونجین : منیش فیلێکس بەهەمان شێوەی تۆ بەلێنم داوە یارمەتی بدەم و ئاگاداری بم چونکە کچێکی وا شایەنی ئەو هەموو ئازارە نییە ئەی وانیە؟

سەیری ڕوخسارە ناڕەحەت و دلتەنگەکەیم کرد چاوەکانی پڕ ئاوبوون بۆیە لە باوەشم گرت

: بەلێ هیونجین ئەو شایەنی ئەوەنییە کە بەسەری دێت

باوەشەکەمان بڕی

:تۆ ئەوت بەدلە؟

هیونجین : ڕاستگۆیانە بەلێ

: هههه ئەمزانی

هیونجین :تەنها سەرسامم بە میهرەبانی ئەو

: دلخۆشم کە ئێستا کەسێکی تر هەیە زیاتر لەمن ئاگاداری ئەبێت بۆیە دلخۆشی بکە هیونجین دلنیام ئەویش تۆی بە دلە

هیونجین :بێگومان هەرگیز جێی ناهێلم

شەوێکم لە شانی هیونجین دا بە پێکەنینەوە چونکە دلخۆش بووم کە ئەو یێجینی بەدلە دواتر چوینە ژوورەوە یێجین ێەکسەر سەیری ئێمەی کرد هەستی بە چاوەکانی هیونجین کرد و هات و باوەشی کەرتی پێدا کرد و جیابونەوە گەڕاینەوە لای کوڕەکانی تر و باسی راهێنانەکانمان ئەکرد

: یێجین کاتی ئەوەیە بگەڕێیتەوە مال

یێجین : بەلێ با بڕۆین

هیونجین :ژمارە کەتم پێبدە بۆ ئەوەی بتوانین قسە بکەین یێجین

یێجین : بەلێ بێگومان

مۆبایلەکەی دەرهێنا و ژمارەکەی دا بە هیونجین و ژمارەی ئەویشی وەرگرت چوینە دەرەوە بۆ ئەوەی بیگەڕێنمەوە مال نامەیەکی بۆ هات بینیم نوسرابوو

هیونجین ❤️ : چۆنیت ئێستا؟

هههه چەند بە کیوتی دلێکی سوری داناوە لەسەر ژمارەکەی هیونجین دلنیام ئەوی بە دلە

:ئەو دلە سورە چییە؟ ئایا هیونجینت بەل دلە؟

یێجین : لەوانەیە..!!

:لەوانەیە ؟!

یێجین : همم بەلێ

: ههه کەواتە ئەوت بەدلە

ڕوخساری سور بویەوە و زەردەخەنەیەکی کرد

دوای کەمێک گەیشتینە مالەکەی ئەوان هەردوکیان یەکتریان بەلدە ئەوە دلخۆشم دەکات مامەوە لای چەند کاتژمێرێک گەنمەشامیمان خوارد و سەیری فلممان کرد دواتر باسی رۆژەکەمان کرد و گەڕامەوە مالەوە

یێجین pov

هیونجین :بەلێن بێت یارمەتیت بدەم یێجین من تەنها زۆر توڕە بووم بە بینینی ئەو نامانە کە چۆن ئەبێ کەسێکی وەک تۆ باش و جوان ئازاری خۆی بدا لەبەر قسەی کەسانی خراپ

تەواوی قسەکانی هیونجین لەناو مێشکم ئەسورانەوە و بە بیر کردنەوە لێیان پێئەکەنیم و دلخۆش بووم هەستم بەوە کرد کە خۆشم دەوێ چاوەکانم کز ببون و خەوم ئەهات چەند خولەکێکی نەخایاند خەوم لێکەوت

-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
-
ڤ

ۆت لەبیر مەکەن ☺️

هۆکارەکە!  (Hyunjin)✔️Where stories live. Discover now