ᶜʰᵃᵖᵗᵉʳ ᵗʷᵒ

743 108 87
                                    

سلاو🙃
ئەگەر وشەیەکیش بێت کۆمێنتێک جێ بهێلە✨
هاورێکانیشت تاگ بکە 👥
ڤۆیت⭐ و کۆمێنتی💭لەبیر مەکەن
.
.

کۆمێنت لە نێوان دێرەکان بکەن🗨
.
.

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

دکتۆرەکە دەستی بە قسە کردەوە " ئێستا کاژمێر نۆ و چل و حەوت خولەکی شەوە بەرواری ئەمرۆ شازدەی سێپتێمبەری سالی دووهەزار و بیست و دووە" چاوەکانم بەتەواوی لە شۆکدا کراوە ئەوە چی دەڵێت باسی چی دەکات فرمێسکەکانم کەوتن "تۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ و هەشت مانگ و شازدە رۆژ لە کۆمادا بوویت واتا بێ هۆش بوویت"

فرمێسکەکانم دەکەوتن بەراستی من لە هیچ تێناگەم "درۆ دەکەیت بانگی دایکمم بۆ بکە من باوەربەتۆ ناکەم"هاوارم کرد بەسەریدا ئەو ئافرەتەی تەنیشتم دەستی کرد بە گریان من خەریکە شێت دەبم

"بەداخەوە دایکت و باوکت و براکەت لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەست دا کە گەیەنرانە نەخۆشخانە ئێمە نەمان دەتوانی هیچیان بۆ بکەین"

ئەمە چ نەفرەتیەک دەڵێت نەمدەتوانی هیچ بڵێم یانی چۆن دایکم و باوکم مردوون ؟! درۆ دەکات دەزانم دەیانەوێت سوپرایزم بۆ بکەن بۆیە بەر لەوان داپیرە و باپیرەم هاتوون بەڵام من زۆر لێیان تورەدەبم ئەمە چ سوپرایزێکە

گوێم لە دکتۆرەکەبوو بە پەرستارەکانی وت گەر حالم زۆر تێک چوو هێورکەرەوەم پێبدەن دەرگاکەی کردەوە براوەتە دەرەوە .. ئەوە داپیرەمە ئێستا دێتە ژوورەوە و دەڵێ ئەوانە راست نین بینیم لە دکتۆرەکە نزیک بۆوە

فرمێسکەکانم ناوەستن من دەبێت چی بکەم خودایە یارمەتیم بدە من زۆر دەترسم گوێم لە چرپەی داپیرەم و دکتۆرەکە بوو "هەزار جارم پێ وتی پێویست ناکات چیتر خەریکی رزگارکردنی ئەم کچەبن من کە کورەکەم و نەوەکەم لەدەست دا ئەم کچەم بۆ چییە بۆ سەر ئێشە ؟!"

باوەڕ بە گوێکانم ناکەم ئەمرۆ هەرچی دەیبیستم لە راستی ناچێت تکایە با ئەمە خەو بێت دایکە تکایە وەرە خەبەرمکەوە چیتر نەمتوانی بەرگە بگرم بە دەنگی بەرز هاوارم کرد هەستم کرد هەمووان سەیریم دەکەن من بۆ دەبێت ئێستا گرینگی بەوانەی دەور و بەرم بدەم خۆم خەریکە شێت دەبم تەنانەت توانای ئەوەم نەبوو هەستمەوە سەر قاچەکانم ئێرە بەجێ بێڵم و برۆم دووبارە هەستم بە ئازارێک کردەوە لە قۆلی چەپەم ئاگاداری دەور و بەرم نەمام و هەموو شت تاریک بوو ....

چاوەکانم کردوە و بانگی دایکمم کرد " دایکە" بەهیوام ئەوەی کەمێک پێش ئێستا بینیم خەو بێت بەڵام دووبارە هەمان شوێنە هێشتا ئەو ئافرەتە لام دانیشتوە دووبارە فرمێسکەکانم روومەتەکانمیان تەڕ کرد

𝐀𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐈 𝐖𝗼𝐤𝐞 𝐔𝐩+18Where stories live. Discover now