ᶜʰᵃᵖᵗᵉʳ ᵉⁱᵍʰᵗ

587 110 123
                                    

سلاو🙃

پێش هەموو شتێ چونکە ئەم پارتە زۆر کەم بوو بۆیە هەر ئەمرۆ لەگەڵ پارتی حەوت پۆستم کرد تا دواتر گلەیی نەکەن....

ڤۆیتی ئەم پارتە و پارتی حەوت بکەن بە 35 ڤۆیت ئەوکات پارتی تازە پۆست ئەکەم ⭐
کۆمێنتیش💭لەبیر مەکەن
.
.

کۆمێنت لە نێوان دێرەکان بکەن🗨
.
.

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

هەرکە دەرگاکە کراوە من خێرا رامکردەوە ژوورەوە بەدوای داپیرەم دەگەرام خێرا خۆم خستە باوەشی من چیتر ناتوانم نەگریم بەکوڵ دەگریام

دواتر بیرم کەوتەوە رەنگە ئەم کورانە سەیرم بکەن کەمێک خۆم هێمن کردەوە تا تۆزێک کچانە بگریم بەڵام کە بینیم داپیرەشم لەگەڵ من بەمجۆرە دەگری خۆم بۆ نەگریا و زیاتر گریام

ئەوەشی کە دایکم بەڵێی پێم دابوو جارێک بمهێنێت بۆ سەردانی داپیرە لەگەڵ خۆی بەڵام ئێستا من تەنیا هاتووم و ئەوم لەگەڵ نییە زیاتر وای کرد بگریم بە جۆرێک هەستم کرد هەناسەدانم توند بوو بە جۆرێک وا هەستم دەکرد دەخنکێم ناتوانم هەناسە بدەم دوور کەوتمەوە لە داپیرەم هەولمدەدەم هەناسە بدەم

ئەوانەی دەور و بەرم قسەیان لەگەڵ دەکردم بەڵام گوێم لە هیچ نەبوو تەنها هەولدەدەم هەناسەبدەم کەمێکی ویست تاوەکو هەناسەدانم رێک بۆوە کەمێک هەستم بە بێ هێزی کرد لەسەر قەنەفەکە دانیشتم

مێشکم زۆر ئالۆز بووە ئێستا گەر داپیرەم بەمجۆرە خەمی منی بوو بۆچی نەدەهات سەردانم بکات یاخود هەولبدات پەیوەندیم پێوە بکات

کچێک پەرداخێک ئاوی بۆ راگرتم قەمیسێکی سپی و تەنورەیەکی رەشی لەبەر بوو بەجلەکەی بێت دەبێت خزمەتکاری ماڵ بێت ئاوەکەم خواردەوە ئینجا سەیری ئەوانەی دەور و بەرم کرد داپیرەم ویستی شتێک بڵێت بەڵام خاڵم قسەی کرد "با سەرەتا نان بخۆین دواتر قسە دەکەین"

"دەمەوێ رووخسارم بشۆم !!" وتم خزمەتکارەکەش وتی بەدوامدا وەرە .. منی بردە لای دەست شۆرەکە سوپاسم کرد چوومە دەست شۆرەکە و لەبەردەم ئاوێنەکە وەستام

ئۆهـ من وەکو منداڵێکی بچووک وام لەنێو ئەم چاکەتە کلاو و ماسکەکەی ئەوم هێشتا بەستوە !! ماسکەکەم لەژێر چانەگەم دانابوو لێمکردەوە سەیرێکیم کرد لە ناکاو بیرم کردەوە

نەفرەتتت !!! ئەو خۆی ئەم ماسکەی دانابوو کەوایە لێوی بەرکەوتوە دواتریش لێوی من بەری کەوت نەخێررر نابێت یەکەم ماچم بەمجۆرە رۆشتبێت !!!!

ویستم ماسکەکە فرێبدەم بەڵام نا ئەمە دەکرێت یەکەم ماچمی لەسەر بێت چۆن دەکرێت فرێی بدەم خستمە نێو گیرفانی پانتۆرەکەم

کلاوەکەم دانا رووخسارم جوان شۆرد دواتر پرچم کۆ کردەوە و بەرێکی دامخست رووخسارم وشک کردەوە ئایش هیچ سواروێک شتێکم لا نییە بەکاری بێنم ئاوا رەنگی مردووم گرتوە

هەر چۆنێک بێت هاتمە دەرەوە لە دەست شۆرەکە چاکەت و کلاوەکەی سیۆنگهواشم بەدەستەوە بوو رۆشتمە ژوورەوە بینیم لەگەڵ ئویۆنگ دانیشتوە چوومە لای ئەو چاکەت و کلاوەکەیم بۆی راگرت "سوپاس بۆ ئەوانە " سەیری کردم و لێمی وەرگرت زۆر بە هێواشی وەلامی دامەوە " پێویست بە سوپاس ناکات"

ویستم برۆم لەسەر قەنەفەیەکی تر دانیشم سان هات وتی کە بچین نان بخۆین ئیتر چوومە چێشتخانە و لەسەر کورسیەک دانیشتم لەتەنیشت داپیرەم خالۆژنم و داپیرەم زۆر بە سەیری سەیریان دەکردم وەک بڵێی شتێکی مەحاڵ یاخود سەیر روویدابێت

"نانەکەتان بخۆن ئاوا سەیری ئەو کچە مەکەن" خاڵم وتی "تەنها شتێکی باوەرپێ نەکراوە کە ئەو ئێستا لێرە دانیشتوە دوای هەموو ئەو شتانە" خالۆژنم وتی هەموویان بێدەنگ بوون من لە مەبەستیان تێنەگەیشتم دەترسم ئەوانیش وا بیربکەنەوە دەبوو منیش مردبام لەگەڵ دایکم و ئەوان

هەستم کرد چاوەکانم خەریک بوو تەڕ ببن بەڵام رێگریم لە خۆم کرد نابێت بگریم پەرداخێک ئاوم تێکرد و خواردمەوە دواتر دەستم بە نان خواردن کرد زۆرم برسی بوو بەڵام شەرمم دەکرد لەبەردەم ئەوان زۆر بخۆم من یەکەم جارمە لەگەڵ ئەوانە خواردن بخۆم پێشتر چەند جارێک لەگەڵ داپیرەم خواردنم خواردوە کاتێک هاتۆتە ئەمەریکا بۆ لامان بەلام ئەوانی تر نا.... تەنانەت ئەمرۆ یەکەم جار بوو سان ببینم

پەیوەندیەک بۆ خالم هات خالم سەیری ژمارەکەی کرد و سەیری منی کرد "باپیرەتە وادیارە دەیەوێت بزانێت تۆ گەیشتویت" چیییی !! خێرا هەلسامەوە لە شوێنی خۆم "نەخێر وەڵام مەدەوە نابێت بزانن من لێرەم من لەماڵەوە رامکردوە" هەمووان وەستان لە نان خواردن و سەیری منیان کرد سان ئەوەی لە دەمی بوو هەمووی هاتە دەرەوە

"چیت کردوە؟!! " خاڵم بە شۆکەوە پرسی "رامکردوە تکایە پێیان مەڵێ کە من لێرەم" تکایە تەنیا با شتەکان بەباشی بروات خالم مۆبایلەکەی دانا سەرمێزەکە تاوەکو زەنگەکە خۆی تەواو بێت خێرا سەیری داپیرەمم کرد

" مۆبایلەکەت لە کوێیە" لێیم پرسی "لە لای خۆمە " وەلامی دامەوە و لە گیرفانی چاکەتەکەی دەرهێنا لێیم وەرگرت و مۆبایلەکەیم داخست "دڵنیام ئێستا پەیوەندی بە تۆشەوە دەکەن"

"خێرا وەرن با قسە بکەین ئاوا نابێت دەبێت بزانم چیت کردوە بۆچی راتکردوە!! " من تەنیا بێدەنگ بووم ئەو رۆیشت بۆ هۆلی دانیشتنەکە داپیرەم و خالۆژنیشم رۆیشتن

"دە ئیتر من بیرسیم بوو" سان لەبەر خۆیەوە بۆڵاندی ئویۆنگ سەیریکردم "چیت کردوە کەسێکت کوشتوە بۆ رات کردوە" بە گالتەوە لێی پیرسیم "ئێستا کاتی گالتەیە" سان مۆرەی لێی کرد

هەموو بێدەنگ دانیشتبووم منیش یاریم بە پەنجەکانم دەکرد نەمدەزانی لە کوێوە دەست پێبکەم "بۆمان باس بکە بزانم ئەم دوو ساڵەی کۆتایی چی روویدا " زۆر بە هێمنی پرسی ئەوە کەمێک شلەژانەکەمی کەم کردەوە بەڵام هەستێکی ناخۆشیشە هەمووان سەیری دەمی من دەکەن بزانن چی دەڵێم وا هەست دەکەم سیمینار پێشکەش دەکەم.....

stop...

هیوادارم ئەم پارتەشتان بەدڵ بوو بێت ❤✨

𝐀𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐈 𝐖𝗼𝐤𝐞 𝐔𝐩+18Onde histórias criam vida. Descubra agora