سلاو🙃
پێش هەموو شتێ کتێبەکەم بخە ریدینگ لیستەکەت 📋
هاورێکانیشت تاگ بکە 👥
ڤۆیت⭐ و کۆمێنتی💭لەبیر مەکەن
.
.کۆمێنت لە نێوان دێرەکان بکەن🗨
.
.چێژی لێببینن❤💫
.
.
.پەرستارەکەی ژوورەوە کەمێک شێلانی بۆ قاچم کرد تاوەکو بتوانم لەسەری بوەستم خۆشم یاریم بە پەنجەکانی دەستم دەکرد دواتر ئامێری رۆشتنەکەیان هێنا لەگەڵ یەکەم هەنگاوم کەوتم چاوەکانم دەکزانەوە هەرگیز خۆم وا بەبێ هێزی نەبینیوە
بۆ ماوەی دوو هەفتە من لەگەڵ پەرستارەکان هەموو رۆژ وەرزش دەکەم ئێستا رۆشتنم کەمێک ئاسایی بۆتەوە بەڵام هێشتا من زوو بێ هێز دەبم .. ئەو ئافرەتەش من ئێستا بە پورێ بانگی دەکەم زۆر زۆر باشە هەمیشە یارمەتیم دەدات بە قسەکانی ئەوەم زانی کە ئەو نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەی هەیە بۆ ماوەی سێ ساڵە لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە چونکە هەموو رۆژ دەبێت گورلچیلەی پاک بکرێتەوە
هەفتەیەکی تر من لە نەخۆشخانە دەردەچم دڵم خۆشە بەوەی کە دەردەچم لە نەخۆشخانە بەڵام ئەوەی کە بیردەکەمەوە دەبێت برۆمە ماڵی داپیرە دەمترسێنێت ئەوان زۆر کەم سەردانم دەکەن وە کە سەردانیشم دەکەن بە جۆرێک تورەیی و مۆنی سەیرم دەکەن دەمترسێنن !!
دکتۆر ماڕتن هاتە ژوورەوە "ئەمرۆ چۆنیت وەک دەبینم رووخسارت دەگەشێتەوە دەبێت زۆر باشبیت" هەمووکات زۆر نەرم و نیانە لەگەڵم ئێستا دەزانم بۆچی باوکم هاورێیەتی ئەوی کردوە
ВЫ ЧИТАЕТЕ
𝐀𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐈 𝐖𝗼𝐤𝐞 𝐔𝐩+18
Фанфикتەنها لە هیچ شتێک تێناگەم ..... هەموو شت جیایە لەو کاتەی کە من خەووتم .... publishe in : 3/3/2022