ᶜʰᵃᵖᵗᵉʳ ᵗʰⁱʳᵗʸ

326 51 78
                                    

سلاو

تورەشم هەرچەند پارتەکەی ترتان نەگەیاند بەو ڤۆیتەی داوام کردبوو بەڵام لەبەر دڵی خوێنەرە دڵسۆزەکانم پۆستم کرد...

ڤۆیت⭐ و کۆمێنت💭لەبیر مەکەن
.

.
.

چێژی لێببینن❤💫
.
.
.

هێجین هەردوو دەستی خۆی بە توندی گوشی سەیری سیۆنگهوای کرد "شتێک نالێیت!! تۆ سەیری نامەکەی منت کردبوو"

"ئەمە هەڵەیە هێجین!!" سیۆنگهوا بە ئاگاداریەوە وتی "بەڵام من هەلەکانم لەگەڵ تۆ خۆشدەوێ سیۆنگهوا!!" هێجین بەبێ دوودڵی وتی سەیری سیۆنگهوای دەکرد بۆ ساتێک چاوەکانیان لەگەڵ یەکتر قوفڵبوو..

"برۆین هێجین" سان وتی کاتێک لە دەست شۆرەکە هاتە دەرەوە "هیۆنگ تۆش برۆ بخەوە درەنگە!!" سان وتیە سیۆنگهوا و لەگەڵ هێجین رۆشتنە دەرەوە












لەرێگا لە نێو تاکسیەکە هیچ کامیان قسەیان نەکرد سان بەردەوام دەیوست قسە بکات و بپرسێت ئەو کەسە کێیە بەڵام خێرا خۆی دەم کوت دەکردەوە هێجینیش بیری لەوە دەکردەوە ئاخۆ دەبێت سیۆنگهوا رازی بێت!!









بەیانی زوو بوو هێجین لەخەو هەستا خێرا سەیری مۆبایلەکەی کرد بەلکو نامەیەکی بۆ هاتبێت لە سیۆنگهواوە.. بەڵام هیچ نامەیەک لە ئەوەوە نەبوو... بەڵێ ئەمە بۆتە کاری ئەم هەفتەی هێجین بەردەوام مۆبایلەکەی دە پشکنێ بەو هیوایەی نامەیەک هەبێت بەڵام هیچ نییە!!

بۆیە بەبێ هیوایی هەستا رووخساری جوان شۆرد دواتر پانتۆرێکی سپی و بلوسێکی پەمەیی کاڵی کردە بەری قژی بە ئاسایی بەردایەوە بەبێ خواردنی نانی بەیانی رۆشت بۆ کۆڵێژ

کەمێک زوو گەیشتە پۆڵ لەیەکێک لە کورسیەکانی پێشەوە دانیشت خۆی بە مۆبایلەکەی خەریک کرد تا کاتی وانە

هێجین کەمێک نائارام دانیشتبوو هەستی دەکرد کە شتێک لە ئەودا تەواو و رێک نییە "نەفرەت ئەم وانەیەش زۆر دێژەی کێشا" هێجین لە ژێر لێوەیە وتی... بەڵام چاوەکانی هێجین تا دوا ئاست کرایەوە کاتێک هەستی بەگەرمیەک کرد لە خوارد سگی

خێرا دەستی بەرز کردەوە "چی هەیە هێجین!!" مامۆستاکە پرسی "ببورە بەڵام پێویستە بچمە دەرەوە" هێجین بە کەمێک دوودڵی وتی "نیو کاژمێر ماوە وانە تەواو بێت ئەوکات دەتوانیت برۆیت" مامۆستاکە زۆر بە ئاسایی وتی...

هێجین بە توندی لێوی خوارەوەی خۆی گەست دڵنیابوو کە دوای وانە بەتەواوی شەرمەزار دەبێت چونکە ئەمرۆ پانتۆرێکی سپی لەبەر کردوە ئەمە خراپترین رەنگە کە بۆ ئەمرۆ پۆشیبێتی!!

𝐀𝐟𝐭𝐞𝐫 𝐈 𝐖𝗼𝐤𝐞 𝐔𝐩+18Donde viven las historias. Descúbrelo ahora